چۆن ئه‌و دۆخه‌مان دروستكرد ؟
2020-07-11 20:54:21
سەرتیپ وەیسی
له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنی حه‌قیقی و گه‌شه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، وامانزانی ئه‌و بزوتنه‌وه نوێیه شان به‌شانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له به‌رده‌ستماندایه و بۆ هه‌تا هه‌تایه ژیانمان ده‌گۆڕێ، به یه‌كجاری له كۆڵ ده‌سه‌ڵاتی و پارتی و یه‌كێتیی ده‌بینه‌وه، ژیانێكی جوانتر و حكومڕانییه‌كی باشتر ده‌هێنینه كایه‌وه.
سه‌ركه‌وتنی گۆڕان وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه و خۆپیشدانه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات و وڵاتانی دیكه و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موومان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، وه‌ك ئامرازێكی گرینگی دروستكردنی رای گشتیی و به سه‌نترالكردنی ده‌نگه ناره‌زاییه‌كان، ئاماژه‌یه‌ك بوو كه هه‌موو كه‌س له شوێنی خۆیه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و نا عه‌داله‌تی و ده‌سه‌ڵاته ده‌وه‌ستێته‌وه، چیتر كه‌س وا هه‌ست نا‌كات ته‌نهایه.
به‌داخه‌وه ئه‌و حه‌ماسه‌ت و خۆشییه، دواتر بووه خه‌م و ناخۆشی، چونكه نه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه كه‌س و لایه‌ن و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانیش، نه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیش، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دروستكردنی كۆ ده‌نگییه‌ك، له پێناو باشتركردنی حكومڕانی و جوانكردنی خه‌باتی سیاسی، به‌ڵكو بووه هۆی دروستبوونی ناكۆكی زیاتر و به‌رته‌وازبوون و بێ هیوای زیاتر.
هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئێره‌یان پڕكرد له پاڵه‌وانی خه‌یاڵی و خه‌ڵكی پڕ دڵ له كینه و رق، جه‌مسه‌رگیری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتریان دروستكرد.
دوای شكستی ئه‌زموونی گۆڕان، هه‌موو ده‌نگه‌كان به په‌رته‌وازه‌یی و به‌بێ به‌رنامه هاتنه فه‌یسبوك، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆشكرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست و پڕوپاگه‌نده و ته‌شهیر ناوزردان. ئێستا ئاسانترین شت ئه‌وه‌یه له لایه‌ن هاوڕێكانی دوێنێی ئۆپۆزسیۆن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌خوین و ناشرین بكرێی.
دوای شكستی ئۆپۆزسیۆن، خه‌ڵكه رۆشنبیر و ناوه‌نده دیموكراتی و ئازادیخوازه‌كان هه‌مووی ئیهمال كران، ئێستا گشتمان له فه‌یسبوكین، به‌ڵام به دۆست و نه‌یار كه‌سمان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاوڕانین، گفتووگۆكانمان هه‌مووی سه‌ری كێشاوه بۆ جوێن و ته‌شهیر و توڕه‌بوون. وای لێهاتوووه هه‌مووان بوونه‌ته مڕۆڤی هه‌رزه‌كار و ئالی، ڕۆڵی مرۆڤ جوان و راسته‌قینه و پسپۆڕه‌كان نه‌ماوه، قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین به‌س ئه‌و بابه‌ته و پسپۆڕیانه نه‌بێت كه كاری خۆمانه.
گفتووگۆكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان به‌جۆڕێك ساده و ساكار بۆته‌وه، شوێنێك نه‌ماوه بۆ گفتووگۆی جدی و قوڵ، ئێستا ئێمه بۆ ئه‌وه لێره‌ین قسه له‌سه‌ر یه‌كتری بكه‌ین نه‌ك قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ین. ڤیگه‌رو كه‌سه دیاره‌كانی میدیای نوێ و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته خه‌ڵكی شه‌لاتی و جونێو فرۆش.
حكومه‌ت و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و دادوه‌ر و حزب و هه‌رچی توێژه، هاتۆته تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و شوێنی حه‌قیقی كاری خۆیان جێهێشتووه.
له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی هه‌رچی بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڤێری فای بكرێت، یاخود پشتڕاستبكرێته‌وه شه‌یری ده‌كه‌ین، یاخود بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر ده‌ده‌ین و جاروباریش به لایك و كۆمێنت په‌یام بۆ یه‌كتری ده‌نێرین.
له‌و زه‌ڵكاوه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی شوێنێك نه‌ماوه بۆ خه‌ڵكه ژیر و جوانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگا، هه‌رچی له‌وێیه كاریگه‌ره به‌و دۆخه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكراوه؟!!!
ئه‌و فه‌وزاو پاشا گه‌ردانیه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ته‌نها به چه‌ند ساڵێكی كه‌م له پاش دروستبوونی گۆڕان هه‌ستیپێكرا، چه‌ند كه‌سێكیش ئاماژه‌یان به خراپی ئه‌و رێگه و سیاسته كردبوو، ته‌نانه‌ت به نوسین و قسه‌ش نه‌وشێروان موسته‌فایان ئاگاداكرده‌وه، به‌ڵام دواین قسه‌كانی ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وه‌بو، كه تازه دره‌نگی كردووه و ئه‌و میلله‌ته‌ش ئه‌وه‌ندی زیاتری پێ هه‌ڵناستێت.