گەمە سیاسیەکانی ئەردۆگان
2020-07-11 13:39:14
دانا رەشید
ئەردۆگان لەم ماوە دوورو درێژەی حوکم کردنی بە قۆناغ کاری لەسەر هەم سیاسەتی نێودەوڵەتی کردوە هەم سیاسەتی رۆژهەڵات ، لە لایەکی تریشەوە ئیشی لەسەر کوالیتی عەقڵیەتی ناوچەکان کردوە ، سەرەتا دەبێ بوترێت ئەوروپاو ئەمەریکا رۆڵی زۆریان گێرا بۆ هاتنە سەر کاری ئاک پارتی و تێکشکاندنی حکومەتی بەرەیی تورکیا ،کە جۆرێک لە بلانسی هێزو بریاردان و تا رادەیەکیش دیمۆکراسیەتی هەڵبژاردنی راگرتبوو ، کە هەمیشە ئەگەر سەرۆک وەزیران پارتێک بوایە ئەوا سەرۆک کۆمار پارتێکی تر دەبوو ، بە هاتنی ئاک پارتی دەسەڵات بوو بە یەک حیزب و لەناو حیزیشدا لە کەسێکدا چڕ بوەوە ، بۆ ئەمە هەموو هاورێ نزیکەکانی ئەردۆگان کە زامنی ئەم هەڵکشانەی بوون ، باجی تەفرەخواردنی خۆیان داو لە حیزب و دەسەڵات دوور خرانەوە ،وەک عبدوڵا گویل ، داود ئۆغڵو ، باباجان و چەند کەسی تر ، ئەردۆگان بەوە ناوبرا کە پیاوێکی پچوکە بەڵام خەونێکی گەورە دەبینێ ، بۆ ئەم خەونەش کە خەونی گێرانەوەی دەسەڵاتی ئیپراتۆری عوسمانی یە ، کە خۆی لە سنورێکی جوغرافی فراواندا دەبینێتەوە ،بە هاوکاری دەوڵەتانی گەورە شانۆگەری ئینقلابی ساز داو بەمەش دەسەڵاتی سەربازیشی بۆ خۆی قۆرخ کرد، لە مەعمەعەی سیاسەت و هاوکێشە جەنگی و ئابوریەکاندا ، هەم یاری کردوە و هەم یاریشی پێ کراوە ، هەروەک چۆن فرۆکەیەکی روسی خستە خوارەوە و دوای ئاڵۆزی بە سەفقەیەکی ئابوری و سەربازی فرۆشتیەوە بە پوتین ، بە یارمەتی دانی رەمزی کەرتی غەزە لە فەلەستین ، گرژی لەگەڵ ئیسرائیل دروست کرد لە سنورە ئاویەکان و دوایش بە سەفقەیەکی ئابوری و پێدانی سنورە ئاویەکان بۆ تەراتێنی ئیسرائیل بێ دەنگی کرد ، بە پلانی کوشتنی رۆژنامە نوسی عەرەب خاشوقچی ،گرژی لەگەڵ ئەمەریکا دروست کردو دوایی بە سەقەیەکی ئابوری خامۆشی کرد ، ئەمە بە تێکڕا کارکردنی ئەردۆگان بوە لە ناو دەوڵەتە گەورەکان بۆ دژایەتی مەسەلەی کورد ، چۆن ئیسرائیلی بێ دەنگ کرد کاتێ پشتیوانی لە دروست بوونی کیانی کوردی دەکرد بە ئیعلامی ، چۆن روسیای بێلایەن کرد کاتێ کوردی رۆژئاوای لە هاوکێشە سەربازی و سیاسیەکان لە سوریا بە تەرەفی بەهێز ناو دەبرد ، چۆن ئەمەریکای لە رۆژئاوا کشاندەوە تا خۆی هێرش بکاتە سەر کوردەکان بیان کوژێت ، ئاوا مەسەلەی کوشتنی خاشوقچی دروست کرد ، ئەردۆگان لە ناو تورکیاو رۆژهەڵات جۆرێکی تر کاری کردوە ، هەڵبەتە دیوی رۆژهەڵات زۆر جیاوازە ، بە دوو جۆر کاری لەسەر کوێر کردنی عەقڵی مرۆڤ و کۆمەڵگە کردوە ، چۆن لەگەڵ حکومەتی مورسی لە مصر رێک کەوتبوو بۆ گرێدانی مصر بە تورکیاوە ،بۆ ئەمەش دەستیان لە کوشتنی قیپتیەکانی مصر و سوتاندنی کەنیسەکانیان نەدەپاراست،کاتێ گەورەترین کەنیسەی قیپتیەکانیان سوتاند کە هەزاران ساڵ بوو بە پێوەبوو ، مورسی هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو ، بە روخانی مورسی ئەردۆگان لە رۆژهەڵات دەستێکی بەهێزی شکا ، ئێستە گەرەکێتی لە لیبیا ئەو بەرنامە قێزەونە تەواو بکات ، کارکردنی لەسەر بە تایبەت کورد و تورکە راسستە قەومچیەکان ، مەسەلەی بوونی دەسەڵاتێکی ئیسلامی و چەسپاندنی شەرعی دین و گەراندنەوەی یان دروست کردنەوەی سوڵتانی عوسمانی و خۆشی یەکەم سوڵتانی بێت ، ئەتوانم بڵێم زۆرایەتی کوردی عەقڵ کوێری مسوڵمانی لەگەڵدایە ، بۆ نمونە هەرچی مرۆڤی کوردی ئیسلامیە چ لە ناو خاکی باکوری کوردستان یان لە باشوری کوردستان ، بە دڵ پشتیوانی لێ دەکات ، هەروەک چۆن حیزبەکان وەک یەکگرتوی ئیسلامی بە ئاشکرا پشتیوانی دەکات ، بۆ ئیسلامیەکان خاک و وڵات و سەروەری و ئەم شتانە قیمەتی یەک توری نی یە ، هێندەی دەخوازن دەسەڵاتێک بیتە کایەوە ، شەرعی دین بچەسپێنیت ، جا ئەو دەسەڵاتە داعش بێت یان ئەردۆگان بێت ، یان قاعیدە بێت یان هەر جیهەتێکی تر ، هەرچی دەروێش و شێخ و تەکێ و خانەقاو کەسانی تەریقەتی هەیە لەگەڵیدان چونکە ئەمانە یەک کەس بە عینوانی شیخ دەیان بزوێنێ ، شیخ لەگەڵ ئەردۆگان بەرژەوەندی گرێ داوە ، حیزبەکانی تریش وەک پارتی و یەکێتی و ئەوانی تر بە ناوی سیاسەتەوە گرێدراوی سیاسەتەکانی ئەردۆگانن، واتە بە رێژەیەکی ترسناک مرۆڤگەلی کوردی لە بەرکێدایە ،
لە ناو تورکیشدا دەزانێ چۆن کار لەسەر عەقڵی کوێری راسستی بکات ، کە پەیوەستە بە جۆری پەروەردەی خێزانی کۆمەڵگەی تورک ، چۆن کوردەکان قەتڵی عام بکات چۆن دژی خواستەکانیان بێ ،ئەمە مەرجی دەنگ پێدانەوەی تورکێکی راسستە بۆ هەر سەرۆکێک و هەر پارتێک ، لێرەوە ئاگری یاریەکە خۆش دەکریت ، باشوری کوردستان نەک هەر ئیمانی بە سەربەخۆیی و خاک و هیچ شتێک نەماوە بەڵکو جیهانی کورد بوون لە باشور لەمپەری راست بۆ ئەوپەری چەپ بوە بە پارەو خۆ دەوڵەمەند کردن ، واتە باشور بوە بە بازاڕی فاحیشەی سیاسی و بازرگانی ، باکور خەبات و کارێکی زۆر دەکرێت بۆ بە هۆش هێنانەوەی عەقڵیەتی کورد ، ئەوە زیندانەکان شاهێدی دەدەن و بەدەست هێنانی ٪ ١٣ دەنگی پارتێکی بەرەیی کوردی گەواهی دەدات ، رۆژئاوا ئەوە دەبینرێت چۆن لەناو کوانوی ئاگردا مقاوەمەی مانەوە دەکات ،
باشور ئەو حەوشەیەیە بۆ ئەردۆگان و تورک کە کوردو کوردستانی تێدا دەشکێنیت ، باشور رزگار نەکرێت ئەردۆگان فرسەخ بە فرسەخ لە سەرکەوتنی خۆی و بە هەتا هەتایی شکاندنی کوردو کوردستان نزیک دەبێتەوە .