دەروێشەکان چیمان پێ دەڵێن؟ گەورانە بیر بکەینەوە !!
2020-07-10 08:33:58
دەروێشەکان چیمان پێ دەڵێن؟ گەورانە بیر بکەینەوە !! شێرزد حەسەن رەزا لە دوای کۆچی دوای شێخ محەمەدی شێخ عبدولکەریمی کەسنەزانی ،دەنگی جیاواز و وتاری هەمەجۆر لەسەر ئەم بابەتە دەبینرێت بەڵام من جیاوازتر لە وتارەکانی تر پێم خۆش بوو،روئیایەکی بابەتیانە بۆ کۆچی دوایییەکەی و شێواز و هاتنی دروێشەکانی رۆژهەڵات و کەرکوك و خوارووی عێراق لێک بدەمەوە.
۱_دروێشەکان لە رۆژهەڵاتەوە و تێپەڕینیان بەو سنوورە دەستكردەی دەیان ساڵە دروست کراوە.،بێ گوێ دانە خاڵی سنووری و پێناس و فیزا ئەو راستیە بۆ ئێمە و خەلک و دنیا دەسەلمێنێت کە کوردستان یەک خاکە وسنوورە دەستکردەکان، لەبەردەم ئیرادەی خەلکدا رۆژێک بە تەواوی هەرەس دێنێ ،ئەم حاڵەتە،لەكوڕەوی ۱۹۹۱ دا روویداوە.
۲_هاتنی دروێش و موردەکان لە خوارووی عێراقە بۆ مەرقەدی و شوێنێک لە کوردستاندا،رەهەندی مێژووی سیاسی هەیە بۆ کوردستان لە زوومی لێکدانەوە ناوخۆیی و دەرەکیەکان ، پێویستە وەک رووداوێکی گرنگی کۆمەڵایەتی و ئاینی بنرخێنرێت. کە خاکی کوردستان مەرجەعە بۆنەتەوە و مەزهەبە جیاوازکان.
۳_راستە تەریقەتی قادری،تەنها پەیوەست نیە بە نەتەوەیی کوردەوە بەڵکو لە زیاتر لە پەنجا وڵاتی دنیا شوێن کەوتە و مورید و دروێشی هەیە،بەڵام بیرمان نەچێت ئەوەی جێگەی شانازی یە بۆ کورد، شێخ و رێبەری ئەم تەریقەتە کوردە و هەروەک چۆن ،لە رابردوودا روانشاد مام جەلال ،کە پۆستی جێگری سەرۆکی سۆشیال دیموکراتی جیهانی پێدرا مانا و پێگەی کوردی بەرز نیشاندا و کوردی بە جیهان ناساند کە مرۆڤ گەلێکی ئاشتی و دیموکراسی خوازن لە گێتیدا ،لە لایەکی ترەوە دکتۆر عەلی قەرەداخی کە پۆستی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی جیهانی وەرگرت بۆ کورد واتاییەكی تری بە جیهان دا.هەروەها وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەلایەن نادیە مورادەوە،نمونەی چەوساندنەوەی گەلێکی زوڵم لێکراوی بۆ جیهان بەیان کرد. بەداخەوە ئەم دەستکەوتە گەورانە، نەتوانراوە بخرێتە خزمەت دۆزی رەوای گەلەکەمانەوە،تەنها سەرقاڵی پرتەو بۆڵە و یەکتر شکاندنین.
٤_ئازادی بیروڕا ،یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی مافەکانی مرۆڤ ،لە دنیادا،وەک چۆن ئازادی بۆ یەکگرتوو و کۆمەڵ و سەلەفی ومەسیحەکان و صابیئەکان و کۆمەنیست و عەلمانی و عیلمانی هەیە،شانازیە رێگە بدرێت و تائاستی بەشداریش شانازی یە دروێشەکانیش مومارەسەی مەراسیم و ئادابی ئاینی خۆیان بکەن.
٥_شیعەکان چەندین سەدەیە بە شمشێر و جۆرەها شێوازی تایبەت بەخۆیان یادی شەهیدبوونی ئیمام دەکەنەوە،بەرپرس و سیاسی و ئەدیب ورۆژنامەنوس و مامۆستایانی زانکۆ،لە ناوخۆ و جیهاندا،بەشدار وهاوسۆزیانە،نەک رەخنەیان ئاراستە نەکراوە بەڵکو وەک یادێکی بەرز،هەمووان تێدا بەشدار دەبن.کەسم نەبینی بتوانێت رووبەروو بە نەنگی لێکی بداتەوە،بەلکو نەتەوەی فارس و عەرەبی شیعە سوودی گەورەی سیاسیان لەم بابەتە بینوە،ئەم لێکدانەوە بۆ هیدی بوزیەکانیش راستە،کە دەبینیت رێز بۆ گیاندار و دار و بەردی بێ گیان دادەنێن.ئیتر بۆچی ئێمە گلەیی و گازندە لە دەروێشێکی رووتەی بێ نان و بکەین،کە تەنها دەروازەی ئارامی دەروونی ئەو بۆ بە بەهەشتەکەی خودا هاوار و نرکە و زایەڵە بێت و بڵێ(حي الله).
٦_بەداخەوە زۆر کەم تا ئاستی هیچ، سیاسی و حکومڕانی کورد توانیویانە ،سوود لە پرۆژە و فکری دروێشانە وەرگرن ،بۆ خزمەتی مرۆڤی کورد،چونکە دروێشانەی کوردایەتی سەرقاڵی هاشو هوشی سۆشیاڵ میدیا و کەناكە بارگاویەکانن بە بیری دەرەکی.
۷_دروێشەکان پێمان دەڵێن؛ژیان کاتیەو ماڵ وسەروەت بۆ مرۆڤەکان تاسەر نیە،مرۆڤ پێویستە دوور بێت لە دزی و چەوساندنەوە کەسی تر،رێگە حەق بگرە دەتگەینێت بە راستی و ئارامی.