Draw Media

ڕەشەبا

ڕەشەبا

2020-07-09 20:56:31


  پشکۆ ناکام

 ......هەر کە باس و خواستی لامەرکەزی و بە هەرێم کردنی سلێمانی لەلایەن خەم خۆر و دڵسۆزانی ئەو دوو بابەتە کەوتە ناو خەڵک و سایت و میدتاکان ، دەسەڵات و میدیا گەجەر و گوجەرەکانی کەوتونەتە باو و بالۆرەی ئەوەی گوایا مەترسی !!لەسەر قەوارەی!!هەرێم هەیە  ، ئەمەش بۆ ترساننی خەڵک و پابەنبونی شارەکانی هەرێم بە پرینسیپە سواوەکەی یەک پارچەیی هەرێم ، پێش هەموو شتێک ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی قەوارەیەکەوە هەیە و قوڕی کردوە بەسەر خەڵکا هەل و مەرجێکی تایبەتی دوای نەمانی رژێمی بەعس هاتە کایەوە و ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵە و رژێمەکەی هەولێر موزایەدەی بە سەرەوە ئەکەن کە ئەمە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە جگە لە قۆستنەوەی ناوی خوێنی شەهیدان چی تر نیە و هەموو ئەزانین پێش رووخانی بەعس جەتەکانی ئەمڕۆی دەسەڵات لە کوێ بوون و گەر ئەوانە لە ناوهێنانی خوێنی شەهیدان جیاوازی لەنێوان کاک ئارام و تحسین شاوەیس نەکەن دیارە جیاوازی لە نێوان کەرامەت و سووکایەتی ناکەن ، جگە لەوەش  قەوارەیەک ئەم و ئەو بۆت دروست بکەن زۆر ئاساییە هەر ئەم ئەو و ئەوە لەژێر پێتا رایکێشن کەی بەرژەوەندیان لەوەیا بێ و هەمووشمان " نۆرگێتا"ی "پەنەما" مان لەبیرە چون ئەمرکا بە هەلیکۆپتەر بردیە کۆشکی کۆماری و هەر ئەمریکاش بەهەلیکۆپتەر بردییەوە ئەمرکا بەڵام وەک زیندانیەک نەک وەک هاوپەیمان..
 ئەم قەوارەیەی هەرێمیش خێر و بەرەکەتە بۆ بنەماڵە و چەن کاسێک و هیچی تر نا ، قەوارەیەک سەرۆک بە ناو حکومەتەکەی بیست و حەوت  ملیار دۆلاری لە قووتی خەڵک دزی بێ بەڵام بیست و حەوت سەعات لەسەریەک کارەبا نەبێ ، ئاو نەبێ مانەوەی بۆچی باشە ؟، بەو هەموو داهاتەی هەرێم ساڵ لای مووچە خۆری داماو سێ مانگ بە تەنزیلاتەوە بێ ئیتر ئەم قەوارە  و ئەم بەناو حکومەتە بۆچی هەبێ ؟ با بزانین ئەم قەوارەیە بازرگانیە ؟ نەخێر ، راستە پڕە لە بازرگانی دز و جاو برسی و نا ئینسانی بەڵام قەوارەکە خۆی تەنها خەریکی قاچاخصێتیە بە نەوتەوە بۆ زیاتر برسی کردنی خەڵک و دەوڵەمەن بوونی جەردە حوکمڕانەکان ، ئەی ئەم قوارەیە کشت و کاڵییە ؟استغفراللە،، ئەوەتا تەماتەش لە دەرەوە ئەهێنرێت وا بروا ماوەیەکی تر نانەواخانەی خۆماڵی نامێنێ و قارداشی هاوەردە کراو فێری نانی تورکیمان ئەکەن،  تۆ بڵێی ئەم قەوارەیە مەڵبەندێکی زانستی بێ ، ئەمەش هەر نەخێرە ، بزانە راپۆرتی لایەن و دەزگا جیهانیە پەیوەندی دارەکان بە چ ئاستێکی نزم باس لە زانکۆ و سیستەم و ئاستی ئەکادیمی و میسداقیەتی بروانامەکانی ئەکەن ، ئەی قەوارە سەربەخۆش نیە ؟ بۆ ئەم پرسیارە با ئەو هەموو لەشکر و جەندرمە تورکیە وەڵام بەنەوە،،لە ڕووی سیاسیشەوە بۆ مەسەلەی مافی مرۆڤ و مەسەلە دیموکرسییەکانی تاک و کۆمەڵگا ئەوەتا مانگانە رێکخراوە جیهانییەکان بۆ مافی مرۆڤ ئیدانەی  قەوارەکە و بەرپرسیارەکانی ئەکەن ، لە ڕووی پیشەسازیشەوە مشەخۆرەکانی هەرێم هەرچی کارگەیە فرۆشتیبانە کەرتی تایبەت و پارەکەیان نارد بۆ بانکی " هەڵک" بانکی بنەماڵەی ئەردوگان ، گومان لەوشا نیە بۆ نەتەوەیی بوونی قەوەاەکە بزانە دەسەڵاتی هەرێم چۆن دژایەتی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات ئەکەن  جگە لە دژایەتی کردنی ناوخۆی هارێمیش ، لە باس کرددنی نیشتمان پەروەریش ئەوانەی خۆیان سەپانوە بەسەر خەڵکا دوو مێژوو هەیە کە پشتگیرییان لێ ئەکات ئەویش ئاش بەتاڵ و سی ویەکی ئابە !!!، لە باشترین حاڵەتا ئەتوانین جۆری حوکم و سیستەمی رژێمەکەی هەولێر بە  خێڵەکی گرێ دراو وەسف بکەین ، لە ناوەرۆکا خێڵەکیە لە رووی سیادیشەوە بەستراوتەوە بە تورکا... 
ئەوە مشتێکە لە خەرواری ئەو قەوارەیەی رەشابایەک هانی و مسۆگەر رەشەبایەکیش ئەیبات ، لئرەیا جێی خۆیەتی رەشەباکەی سلێمانی لە رووە مێژوو و یاخی بوونیەکەیەوە بپارێزین  و کە سوور بزانین عومری ئەو قەوارەیە بەدەست خۆی نیە با چیتر شارەکەی بابان تێکەڵ بەو هەموو نەهامەتییە فەرزکراوەی لەسەرییەتی لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵە و رژێمەکەی هەولێر نەبێ و شەهامەت و زەردە خەکەی پایتەختەتەکەی بابان بگێڕینەوە بۆ ڕەشەباکەمان......بەڵێ بۆ بە هەرێم کردنی  شاری رەشەبا...

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand