دۆسێیەی مەلا کرێکار و سیلڤیا ڕۆمانۆ
2020-07-05 21:32:29
شوان سدیق: ئیتاڵیا
پاش گەڕاندنەوەی مەلا کرێکار بۆ ئیتاڵیا لەسەر ئاستی گشتی و مێدیایش کەمترین گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە کراوە.
بەشێکی پەیوەندی بەوەیە ئیتاڵییەکان مەلا کرێکار ناناسن، کرێکاریش لە ئیتاڵیا نەژیاوە، ھەر بۆیە دیارە بەلای ئیتاڵییەکانەوە ئەم بابەتە گرنگ نییە.
مێدیا بەناوبانگەکانی وەکو ڕێپوبلیکاو لەستامپاو ڕای تیڤییەکان و چەندانی تر "نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار"یان، بەتیرۆرستی جیھادی ھاوشێوەی سەرکردەکانی تالیبان شوپھاندوە.
بەڵام کۆمێنتی ھاوڵاتیانیش کەمە لەسەر ئەم بابەتە تەنیا چەند کەسێک پێیانوایە ھەواڵێکی ناخۆشە "مەلا کرێکار" لەنێو ئیتاڵیابێ.
چەند کۆمێنت و بۆچوونێکی تریش ھەیە نایانەوێ ئیتاڵیا ئیسلامیە ڕادیکاڵ و تیرۆریستییە جیھادییەکان لەخۆیان توڕە بکات.
چونکە پێیانوایە مەلا کرێکاریش کەسێکی جیھادیەو دەبێتە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئیتاڵیا.
بەڵام بۆچوونی حکوومەت و دەوڵەتی ئیتاڵی جیاوازە و پێیانوایە ئیتاڵیا بەئەرکی خۆی دەزانێ قەڵاچۆی تیرۆر بکات.
ھەر بۆیە دادگای ئیتاڵی بڕیاریدا بەبەندکردنی مەلا کرێکار بۆ ماوەی ١٢ ساڵ.
ئەو تۆمەتانەی مەلا کرێکاری لەسەر سزادراوە ئەمانەن
* پشتیوانیکردن لە تیرۆری ئیسلامی
* ھەوڵدانی بۆ دامەزراندنی ڕەوتی شاخ لە کوردستانی عێراق و ئەوەیش دەبێتە جێگای مەترسی
ڕۆژی ٢٦⁄٣⁄٢٠٢٠ مەلاکریکار لە وڵاتی نەرویج گەڕێنرایەوە بۆ ئیتاڵیاو لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی ڕۆما ڕادەستی پۆلیسی کارێبینێری کرا، بەچاودێری داواکاری گشتی ترێنتۆی ئیتاڵی!
.دوای چەند مانگێک ڕۆژی ھەیینی ٣ی ئەم مانگە دۆسبێەی مەلا کرێکار ھاتەوە بەرباس ڤیتۆریۆ پلاتی پارێزەری تۆمەتباری ئیسلامی مەلاکرێکار ڕایدەگەیەنێت دۆسیەی مەلاکرێکار زیاتر سیاسیە بۆیە داوای ئازادکردنی دەکەین.
پارێزەرەکەی کرێکار بەدەنگێکی بەرزو و لەخۆبوردیەوە لەبەردەم دادگای بۆلزانۆی ئیتاڵیا قسەی بۆ مێدیاکان دەکرد ئەوپێشتریش تا ئێستە "٢٩ جار داکۆکی لە دۆسێیەی تۆمەتباری تیرۆر کردوە
پێیوایە کەیسی مەلا کرێکار سیاسیە ئەو تۆمەتانەیش دراونەتە پاڵی تەنیا قسەن و بۆی ھەڵبەستراوە، ئەگینا سەلماندنیان ئاسان نییە
بەڵام بەپێچەوانەی دۆسێیەی مەلا کرێکار بابەتی گەڕانەوەی کچە ئیتاڵێەکە "سیلڤیا ڕۆمانۆ" بۆ ئیتاڵیا شەقامی ئیتاڵی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئایار "سیلڤیا ڕۆمانۆ"ی کچە تەمەن ٢٥ ساڵ گەڕایەوە بۆ ئیتاڵیا.
سیلڤیا لە ٢٠ی نۆڤێمبەری ٢٠١٨ گروپێکی جیھادی لەوڵاتی کینیا دەستبەسەرکرابوو.
دواتر بەھاوکاری ھەواڵگری ئیتاڵی بەدووری٣٠ کیلۆمەتر لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ ئازادکرا.
لەکاتی گەڕانەوەی ئەم خاتوونە لەلایەن جۆسێپێ کۆنتێ سەرۆکوەزیران و خێزانەکەی لەفڕۆکەخانەیەکی ڕۆما پێشوازی لێ کرا.
پاشان ئەم بابەتە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە، تەنانەت کاردانەوەکان لەنێوان دژایەتی و پشتیوانیکردنی گەیشتە نێو ھۆڵی پەرلەمانی ئیتاڵیا.
ھەر ئەوکات جێگری پارتی لێگای ڕاسیستی ئۆپۆزیسیۆن، لەئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا ئەلێساندرۆ پاگانۆ ڕایگەیاند "سیلڤیا ڕۆمانۆ تیرۆریستێکی نوێیە گەڕاوەتەوە بۆ ئیتاڵیا".
ڕەخنەی ڕاسیست و بەشێک لەئیتاڵییەکان، لەسەر ئەوەبوو چۆن کەسێک دەڕفێندرێ، دواتر دەبێتە ئیسلام ئەمە پەیوەندی بەئازادیەوە نییە.
لەبەرامبەریشدا بەشێکی زۆری ئیتاڵییەکان، پشتیوانیان لە کچە ھاونیشتیمانیەکەیان کرد و ھەڵبژاردنی ئایینێکی جیاواز و نوێ بژاردەی سیلڤیا خۆیەتی بۆیە نابێ سوکایەتی پێ بکرێت