چاكسازی وەهمی گۆران
2020-07-05 09:03:42
سەردار قادر
ماوەیەكە لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێ ی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، زاراوەی چاكسازی كۆی میدیاكانی گرتۆتەوە .
چاكسازی بۆتە ئەو مەنزڵگایە كە هەموانی لە چاوەروانیدا ئەژێنێ .
چاكسازی ئەو خەونەیە ، ئەو ئومێدەیە كە كۆی دەنگەكان ئەیبەخشنەوە بە سەرماندا .
هەموان وا دەرئەخەن كە كابینەی نوێ كابینەی چاكسازیە ، وامان لێكرا كە بە جۆرێك تێ بگەین كە ئەم كابینەیە دابراوە لە كابینەكانی پێشوو، بە جۆرێك دەریان بری ئەڵێ ی كابینەكانی پێشوو ئەم حیزبانەی تێدا نەبووە .یان ئەمان لە هەسارەیەكی ترەوە هاتوون و نە كەسەكان نە حیزبەكان ئەوانەی پێشوو نین .
هەموان رۆژانە نان و چاكسازییان ئەداینێ ، بەس دەر ئەنجام نان برا و چاكسازی بە ردەوامە !!!!
ئازارت بوو ئەوە چاكسازی بە رێوەیە ؟؟
گیرفانت مووچەی نەدی بەرگە بگرە چاكسازی بەرێوەیە ؟؟
كۆرۆنا بڵاو بووەوە ، گوێ مەدەرێ چاكسازی بە رێوەیە ؟؟
كارمەندانی تەندروستی شەوو رۆژ لەبەرەی پێشەوەی بەرگریدان ، چەند گیرفانیان بەتاڵ بوو ، ئەبێ بەردەوام بن ، ئەوان چاوەرێ ی چاكسازین .
هێزەكانی ناوخۆ بە تایبەت هاتوچۆ سەر شەقامیش نەبت ئەوان خەونی چاكسازی ئەیان بەن بەرێوە ؟؟
هەر قەڵەمێك پرسیاری كرد دەربارەی كێشەو گرفتەكان ، بە كەسی خیانەتكار باس ئەكرێت ئاخر چاكسازی بەرێوەیە ، گومان لەسەر كابینە و كەسەكان خیانەتی نیشتیمانیە ؟؟
ئەم چاكسازیە دەرمانی هەموو دەردێكە .
ئەم چاكسازیە ئومێدە بۆ هەموو خەونەكانمان ، ئەوەی گومان بكات لەم پرۆسەیە ، ئەوە بەدەرە لە هەستی نیشتیمانی ...
چاكسازی پاشەكەوتی موچەی كردە كورت هێنان و برێك موچەی بری لە موچە خۆران .
چاكسازی لە هەموو شوێنێكی ووڵاتدا بەردەوامە تەنها بۆی نیە باس لە دەروازە سنوریەكان بكات ، ئەوێ بۆ دەرباری سوڵتانەكان بەردەوامە .
نەوت ئەو وەهمەیە كە ئەبێت هەر شاراوە بێت و چاكسازی نایگرێتەوە .
گۆران لە كابینەی پێشوو هاتە دەر ، یان راستر وەدەر نا، لەم كابینەیە بە دوانزە كورسیەوە بڵندگۆی چاكسازیە ؟؟
گۆران بیرمان ئەباتەوە كە كابینەی پێشوو هەر زۆرینەی پارتی و یەكێتیە ، هی ئێستا هاتووی هەسارەیەكی ترن .
گۆران كشانەوە بە عەیبەیەكی گەورە ئەبێنێ ، بەردەوامی بە زەروورەتی بابەتی ئەبینێ ، چاكسازی بە موڵكی خۆیان ئەبینن جا بكرێت یان نا ؟؟
گرنگە چاكسازی دروشم بێت ئیتر بێتە دی یان نا گرنگ گۆران داوای كردووە ، سەنگەر چۆڵ ناكەن ، باوەریان وایە چاكسازی نابێت ببەسترێتەوە بە خشتەی زەمەنی .
گۆران تا ئێستا وەهمی پاكێج ئەیبات بە رێوە ، گرنگ نیە چی دێتە دی ؟؟
گۆران پۆستەكان وەرگرێت یان نا ، گرنگ بەردەوامیە لە بەشداری .
ئەكرێت بووترێت وەهم بۆتە راستی لای گۆران ؟؟
ئەم هەرێمەی ئێمە خەڵك هەژار ، حكومەت قەرزار ، حیزب دەوڵەمەند ، كەسە باڵا دەستەكان زیا دەوڵەمەند، چاكسازیش ئەو وەهمەیە كە ئەیانەوێت بكرێتە ئومێدی گشتی .
ئەكرێت حیزب و كەسە باڵا دەستەكان وەك سەرەتا ببنە پشت بۆ حكومەت تا ئەوانیش خەمێك لە خەڵك بخۆن .
برینی موچە و نەدانی موچە لە دوو مانگدا و دان و سان لەگەڵ بەغداد بە بەردەوامی ، ئەمە سەرەتای چاكسازیە ؟؟
ئایا هەڵوەشاندنەوەی كابینە و پێكهێنانی حكومەتی كاتی رێگە چارە نیە ؟؟
ئایا باس كردن لە هەرێمی تر بۆ ببێتە خیانەتی نیشتیمانی ؟؟
لامەركەزی بۆ پێچرایەوە ؟؟
ئایا پارتی و سەرۆكی حكومەتەكەی كەی لە ناكۆكی كابینەی پێشوو دەرباز ئەبێت ؟؟
ئایا یەكێتی بۆ لە هەولێر بەشدارە لە حكومەت و لە سلێمانی وەك ئۆپۆسزێۆن دەرئەكەوێ ؟؟
هەموو وەڵامەكان وەهمێك ئەیبات بەرێوە ئەویش بەرگە بگرن چاكسازی بە رێوەیە ؟؟؟؟