كارتی لامەركەزی و هەرێمی سلێمانی
2020-07-02 18:37:59
عەدنان عەلی تاڵەبانی
بەوروژاندنی پرسی سزادانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو یٔیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین و پشتگوێخستنیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە, ماوەیەك یەكێتی هەڵمەتێكی بۆ سیستمی لامەركەزی پارێزگاكان دەستپێكرد, هێشتا یٔەو هەڵمەتەی كۆتایی پێنەهێنابوو, پرسی هەرێمی سلێمانی خستوەتە بەرباس.
لامەركەزی و پرسی هەرێمی جیا دوو پرسی تەواو جیاوازن, سیستمی لامەركەزیی پارێزگاكان دابەشكردنی دەسەڵاتەكانە لەنێوان حكومەتی هەرێم و چوار پارێزگاكەدا, بەڵام بەپێچەوانەوە دروستكردنی هەرێمی سلێمانی دابڕانی پارێزگاكانی هەرێمە لە رووی یٔیداری و حكومڕانیەوە.
یەكێتی بەیٔاشكرا داوای سیستمی لامەركەزی دەكات, بەڵام بۆ هەرێمی سلێمانی كە خراوەتە بەرباس و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت تا یٔێستا بە یٔاشكرا تەبەنی نەكردووە, لەگەڵ یٔەوەشدا بەدور نازانرێت یەكێتی یٔەم باسەی خستبێتە ناو خەڵك, چونكە دوای وروژاندنی یٔەم پرسە لەمیدیا و رای گشتیدا لەلایەن خەڵكی ترەوە, یەكێك لە یٔەندامە دیارەكانی یٔەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی-یش لە نوسینێكدا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی سلێمانی دەردەبڕێت و شەرعیەتی پێدەدات. پرسیاری جەوهەری یٔەوەیە یەكێتی كە هێشتا هەڵمەتەكەی بۆ پرۆژەی لامەركەزی بە كۆتا نەگەیشتووە بۆچی پرۆژەی هەرێمی سلێمانی دەوروژێنێت؟.
گریمانەی یٔەوەدەكرێت باسكردنی هەردوو پرسەكە لای یەكێتی بۆ مەبەستێكی تاكتیكی بێت نەك ستراتیژی, دوای هاتنە پێشەوەی یٔەم سەركردایەتیە تازەیەی یەكێتی و یٔامادە نەبوونی بارزانی و پارتی بۆ دیدار و دانیشتن لەگەڵیاندا پەیوەندییەكانی یٔەو دوو حزبە گرژی تێكەوت, هەڵمەتی پرسی لامەركەزی و دواتریش وروژاندنی بابەتی هەرێمی سلێمانی دەكەوێتە زەمەنی هەڵمەتەكانی یەكێتی دژی پارتی, بۆیە پێشبینی دەكرێت وروژاندنی یٔەم دوو پرسەش بۆ فشاركردن بێت لە پارتی بۆ یٔەوەی دیفاكتۆی سەركردایەتیە تازەكە قبوڵبكات.
یٔەگەر ناكۆكییەكانی یٔەو دوو حزبە وردبكەینەوە پارتی زیاتر لەگەڵ بەشێكی سەركردایەتی تازەی یەكێتی كێشەی هەیە نەك هەموو یەكێتی, بارزانی و پارتی زۆر كێشەیان لەگەڵ كوڕانی تاڵەبانی نیەو لەدوای كۆنگرەی یەكێتیشەوە بارزانی بە نهێنی و دور لە چاوی میدیا لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی كۆبوەتەوە, بەڵام یٔامادەی دانیشتن و دیدار نیە لەگەڵ لاهور تاڵەبانی, یٔاماژەی یٔەوەشدەركەوتووە مامەڵەی جیای پارتی درزی خستبێتە ناو سەركردایەتیە تازەكەی یەكێتی, لە پرسی كەمكردنەوەی موچەشدا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بە یٔاشكرا درزی نێوان یٔامۆزاكان لە سەرۆكایەتی یەكێتی دەركەوت.
یٔێستا كە هەوڵ هەیە بۆ یٔاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی و لەچەند رۆژی رابردوودا دیدار و دانیشتنیش كراوە و بڕیارە كۆبونەوەی تریش بكەن, لەرۆژانی داهاتوودا لە یٔەگەری یٔاساییبونەوەی پەیوەندییەكانیان دەردەكەوێت یٔایا لامەركەزی و هەرێمی سلێمانی كارتی گوشارە یاخود پرسێكی ستراتیژی؟.
لانی كەم لەم بارودۆخەدا پێناچێت نە یەكێتی و هیچ هێزێكی تر كە رەخنەیان لە خراپی یٔیدارەدانی حكومەتی هەرێم و قۆرغكاری پارتی و ناعەدالەتی جوگرافی لە سەر یٔاستی كوردستان هەیە بوێری یٔەوەیان هەبێت بەكردار كار بۆ هەرێمی سلێمانی بكەن, دروستكردنی هەرێمی سلێمانی هەرێمێك نیە لەپاڵ هەرێمی هەولێر, بەڵكو جێهێشتنی ناوی هەرێمی كوردستانە بۆ دەسەڵاتی پارتی لە هەولێر و دهۆك, هەموو هێزەكانیش ترسی یٔەوەیان هەیە یٔەوكات ساحەی كوردایەتی بۆ پارتی بە تەواوی یەكلایی بێتەوە كە لە شەستەكانی سەدەی رابردوەوە هەوڵی قۆرغی دەدات.
هەر هەوڵێكی یاسایی و دەستوری و مەدەنی بۆ بوژاندنەوەی خەڵك و یٔاوەدانكردنەوەی كوردستان و سەر رێگەخستنی دەسەڵاتێكی دیموكراتی و مەدەنی قابیلی پشتیوانیكردنە, بەڵام تا یەكێتی لە دێگەڵە بەرەوخوار هەیمەنەی هەبێت هەر پرۆژەیەك بۆ دروستكردنی هەرێمی جیا لە سلێمانی بێ پشتیوانی یٔەوحزبە یٔاستەمە جێبەجێبكرێت, هەر هەوڵ و پرۆژەیەك لە گریمانەی یٔەوەی یەكێتیشی لە پشتەوە نەبێت بۆ جیابونەوە لە دەسەڵاتی پارتی لەم كاتەدا دەرژێتە جۆگەی هەوڵەكانی یەكێتی بۆ فشاركردن لە پارتی.