لە نێوان قەوارەی هەرێم و گەرانەوە بۆ بەغداد .
2020-07-02 11:28:04
زەبەنگ بەهادین
ئەوەی مێژوی عەرەبی خوێندبێتەوە دەبینێت مێژویەکی خوێناویە پرە لە جەنگ و داگیرکاری و زوڵم و ستەم ، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شیعە گەرایی و گەشە پێسەندنی لە لایەن فارسەوە بە مەبەستی خۆ جیاکردنەوە لە عەرب و هێشتنەوەی دەسەڵاتی فارسی لە ناوچەکەو نەکەوتنە ژێر رکێفی دورگەی عەرەبی هەمیشە کوشتار و خوێن بوونی هەبووە لە نێوان سوونە و شیعە کە دوو پێکهاتەی سەرەکی حوکمن لە عێراقدا .
هەرچی کوردایەتی و شۆرش کرا لەم ناوچەیە بۆ رزگار بوون بوو لە دەست داگیر کەرانی کورد بۆ بە دەستهێنانی سەربەخۆی و ئازادی ، بەشی باشوری کوردوستان کەوتە بەرەی هەردو مەزهەبەکەوە مەزهەبی شیعی و مەزهەبی سوونی ، سەردەمێک بەرەنگار بونەوە لەگەڵ سوونە سەردەمێکیش لەگەڵ شیعە ، هەڵبەت هیچیان لەوی دی باشتر نەبوو بۆ دۆزی کورد ، ئێستا لە عێراق شیعە باڵا دەستە سەرجەم بریاری سیاسی و ئابوریەکان لای شیعەکانە لە نێوان ئەوە بریارانە ئابوری و نەوتی کوردوستان سنوورەکان رامیاری ئەمانە وایانکردوە کورد نەتوانێ هەنگاو بنێ بێ پرسی بەغداد .
خەڵک لە تاو زوڵم و دزی و نا شەفافیەت هانا بۆ بەغداد دەبەن ، نەزانین لەو ئاکارە سیاسیانەی ئێستا لە عێراقدا هەیە کوردی خستۆتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە ، لە لایەک گەمەی بۆگەنی سیاسیەکانی ئێرە بۆ مانەوە لە چوارچێوەی عێراق و بۆ هێشتنەوەی خۆیان لە لایەک ی ترەوە دەستگرتن بە سەر سەروەت و سامانی ناوچەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و رەشکردنی رووی بەغداد بۆ ئەو کاتانەی بەرژەوەندیان وا دەخوازێ ، ساتێک عێراقی دراوسێ ساتێکیش ئێمە بەشێکین لە عێراق ، هەر کات پارە بێت لە بەغدادەوە ئێمە لەگەڵیانین کە پارەش نەما ئێمە لەرێیەک و ئەوان لە رێیەک ، ئەم گەمەیەی دەسەڵاتدارانی کوردوستان دەیکەن مەترسیدارە سەرنجامەکەی خەڵک وەک خۆیان لێدەکەن ئەوەی پارە بدات کوری باشە بێ ئەوەی بیریان بێت چ مەزهەب گەرایی و تایەفە گەرایی و کێشەو شەری گەورە بوونی هەیە لە خواروی عیراق ، ئەوەی وای لە خەڵک کرد بڵی با قەوارە هەرێم هەڵوەشێتەوە ستەمی ئەمانەیە نەک باشی ئەوان ئێستا خەڵک دەستێکی لە ئاگردایە بە دەست سیاسەتی شاراوە و نادیاری هەرێم بۆ نەگبەتی دەیەوێت دەستەکەی کەشی بخاتە ئاگرەوە بە گەرانەوە بۆ بەغداد ، دوو هەڵبژاردە کە هیچ کامیان هیوایەکی روناکی تێدا نییە لە ئێستادا هیچ لایەکیان هەڵبژاردەیەکی تەندروست نین ، ئەوەش لەو لاوە بوەستێ ئۆپسزێۆنێکی راستگۆ بوونی نییە تەنها چارە بۆ ئەم میللەتە ستەم لێکراوە دەستگرتنی یەکدیە و دروستکردنی متمانەو توانای ناوخۆی تاکەکانە پێکەوە ، وەک پێشینان دەڵێن ئێستا بەس یەکمان هەیە و کەسمان نەما .