سكاڵاش ئه‌نجامی نه‌بوو
2020-06-30 12:33:22
بابان ئه‌نوه‌ر
ئه‌زموونێكی تاڵ له هه‌ڕه‌شه‌وه تا هه‌وڵی ڕفاندن
دواهەمینجار کە چوومە بنکەی پۆلیس، پۆلیسی بەردەرگاکە گوتی ببورە گەورەم گوتویەتی ئەو کوڕە هات جارێکی تر مەیکەنە ژوورە..! لەپەنجەرە بچووکەکەی قولەکەوە پۆلیسێکی تر دەستی درێژکرد و سکاڵاکەی دایەوە دەستم پێی گوتم "ئەم وەرەقانەش بەرەوە با لێرە نەبێت بەژێر پێوە".
ئه‌مه دواهه‌مین ئه‌نجام بوو كه له بێنه و به‌رده‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ دادگا و پۆلیسخانه‌كان ده‌ستم كه‌وت، من ویستم دۆسێی ئه‌مجاره‌ی پێشێلكاریی به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان وه‌ك هه‌موو دۆسێكانی تر تێپه‌ڕ نه‌كات و له ڕێی دادگاوه هه‌قی خۆم وه‌ربگرم، به‌ڵام له‌مه‌شیاندا بێ ئه‌نجام بووم.
هەموو ئەوانەی بەسەرم هات هەر لەهەڕەشە و جنێوپێدان و ڕێگەپێگرتن و گرفت بۆ دروستکردنم بەهۆی ئەوەوە بوو کە چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیم لەسەر ژمارەیەک بەرپرس بڵاوکردەوە کە له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان (باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی) زەوی و موڵک و ماڵی گشتیان بۆ بەرژەوه‌ندی خۆیان بەکار ده‌هێنا و بەدەیان هەزار دۆنم زەوی گەشتیاریان داگیر کردبوو.
ڕاپۆرتەکان كه له مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلول و سەرەتای تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٥ به زنجیره له كه‌ناڵی (NRT) بڵاوم ده‌كردنه‌وه، نەبوون بەسەرچاوەی گەڕاندنەوەی ئەو موڵکە گشتیانە بۆ حکومەت و هاووڵاتیان، چونکە تا ئێستاش بەشێکی زۆریان هەر بە داگیرکراوی ماونەتەوە، بەڵام بوونه به‌ڵگه بۆ ژمارەیە بەرپرسی تر کە بۆ ململانێی سیاسی و تەکەتولاتی ناوخۆیی حیزبی وەک چەکێکی فشار بەرامبەر نەیارەکانیان بەکاریان دەهێنا، تاکو وای لێهات هەندێ بەرپرس سزای سیاسی و حیزبی و ئیداری دران و چەند کەسێکیان لە پۆستی ئیداری دوورخرانەوە.
ئه‌و زنجیره ڕاپۆرته كه هه‌مووی به‌به‌ڵگه و داتا و ژماره‌ی ورد و ناوی كه‌سه‌كانه‌وه خرانه روو، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان سوودی لێببینن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵه گشتییه‌كان، كه‌چی بێ ویستی خۆمان ئێمه‌ی ڕاكێشایه ناو ململانێیه‌كه‌وه و به چه‌ندین شێوازی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بووینه‌وه.
یه‌كێك له‌و نامانەی كه له ڕێی ماسنجه‌ری فه‌یسبووكه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌نووسی ئاماده‌كاری ئه‌م چیرۆكه نێردراوه و ئیدیته‌ری چیرۆكه‌كه چاوی پێكه‌وتووه، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕوون و ڕه‌وانی تێدایه بۆ سه‌ر گیانی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه تا ڕاده‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و نووسراوه "دڵنیابه به سزای خۆت ده‌گه‌یت و باجی ئه‌و ده‌مدرێژیته ئه‌ده‌یته‌وه... وه‌ك....ئه‌تتۆپێنین"، ئه‌و كه‌سه‌شی نامه‌كه‌ی ناردووه رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌یناسێت.
metroo.org/dreja.aspx?=hewal&jmare=52&Jor=1
ئه‌م نامه‌یه منی سارد نه‌كرده‌وه، به‌ڵام زانیم هه‌ڕه‌شه‌كان جدین و زیاتر له جاران خۆم ده‌پاراست، هەرگیز بەتەنیا بۆ هیچ جێگایەک نەڕۆشتووم تەنانەت ئەو ماوەیە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆم بەکار نەدەهێنا بە ئۆتۆمبێلی كه‌ناڵه‌كه‌م هاتوچۆم دەکرد.
پێنج ڕۆژ دوای ناردنی دواهه‌مین نامه لەقەرەباڵغترین جێگا و لەناو خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی مامۆستایان کە ١٨ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لەسەر شەقامی سالم به‌ڕێوه‌ده‌چوو، کەسێکی باڵابەرزی جل ڕەش كه جلی فه‌رمی له‌به‌ردا بوو، لەپشتەوە دای بەشانمدا و داوای‌کرد لەگەڵی بڕۆم گوایه كاری پێمه، تێگه‌یشتم ئه‌مه‌ش درێژكراوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له‌سه‌رمه و ژیانم له مه‌ترسیدایه، ئەوکات زانیم ئیتر دوعا و نزاکانی دایکم بۆ ئەو ساتانەیە کە ئەو هەمیشە لێی دەترسا .
www.facebook.com/watch/?v=995144920531576
بەخێرایی داوای کەسە نەناسراوەکەم ڕەتکردەوە و له‌گه‌ڵی نه‌ڕۆیشتم، به‌ڵام زانیم به ته‌نیا نییه و چوارکەسی تری لەگەڵ بوو، ڕۆیشتمە ناوەڕاستی خۆپیشاندانەکە و لەبەردەم هوتاف کێشانی خۆپیشاندانەکەدا وەستام تا هیچ نەبێت بەبۆنەی ئەو خەڵکەوە پارێزراوبم، ئەوە بوو کەسەکە وازی نەهێنا و بەبەرچاوی هەموو ئەو خەڵکەوە پەلاماری دام تا بەزۆر لەگەڵ خۆیم بەرێ، وێنەگرەکەی هاوڕێم بۆ ئەوەی پارێزگاریم لێ بکات هاتە بەردەمیان و من خۆم ڕاوەشان لە دەستیان و کەوتمە سه‌ر زه‌وی، بەهۆیەوە کامێرای دەستی وێنەگرەکەم شکاو مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندانەکە به‌رگریان لێكردین و نەیان هێشت لەگەڵ خۆیانمان بەرن.
هەموو ئەمانە بەدیمەنی کامێرامانی هاوڕێیەکم لەکەناڵی کەی ئێن ئێن تۆمار کراوە دواتر هەمووی بۆناردمەوە و ئێستاش کە سەیری دیمەنەکانی ئەو ڕووداوە دەکەم وەک یادگاریەکی ناخۆش هەمیشە لە مێشکمدا دووبارە دەبێتەوە.
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەو ڕۆژە لەوێ بوون بۆ ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان ئەو کەسەی کە پەلاماری داین لە کامێرای چەند کەناڵێکەوە دەرکەوت بوو کە بەوردی چاودێری ئێمە ده‌کات بۆیە هەر زوو بەیارمەتی چەند هاوڕێیەکم دۆزیمانەوە کێیە، بەڵام بەچی دەچێ!
https://www.youtube.com/watch?v=VadcczNGKnA&feature=youtu.be
من دوای ئه‌م رووداوه راسته‌وخۆ چوومه بنكه‌ی پۆلیس و سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر هێرشبه‌ره‌كان تۆماركرد، هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی پێویست بوو گرتمنه به‌ر تا دووباره كردنه‌وه‌ی وته‌كان له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی داد و چوونه دادگا، به‌ڵام ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت نه من و نه هێرشبه‌ره‌كان بانگ نه‌كراوین بۆ دادگا، ره‌نگه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه من له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆم نه‌متوانی له‌ناو سكاڵاكه ناوی كه‌سی هێرشبه‌ر بهێنم و سكاڵام دژی نه‌ناسراو تۆماركرد.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان كه ئه‌وكات له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌م دۆسێیه بوو گوتی "پێشێلکارییەکان بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەڵکشاندایە، تا ئەم ساتە لە کوردستان یەک کەس لەسەر ئەو پێشێلکارییانە دادگایی نەکراوە کە ناو و ناونیشان دیارەو بەڵگەی لەسەر.. لە ڕابردوودا ڕۆژنامەنووسان سکاڵایان تۆمارکردووە، بەڵام ئێستا هێندە بێهیوا بوون سکاڵاش تۆمار ناکەن".
هه‌ر به ڕاستیش وابوو، من كه دواجار له بنكه‌ی پۆلیس بێ هیوایان كردم تێگه‌یشتم ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان په‌ناش ببه‌نه به‌ر ده‌دگا هیچیان بۆ سه‌وز نابێت.
جەلال هۆرێنی رۆژنامەنوس کە خۆیشی چەند جارێک بەهۆی کارە میدیاییەکەوە تووشی سەرئێشە بووە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان لە نزیکەوە ئاگاداری ئەم دۆسێیەن و لە میدیاکانیش بڵاویان کردووەتەوە و ئاگاداری ڕێکارە یاساییەکانیشن، دەشڵێت "بەداخەوە دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بەجۆرێک نییە کەس ئاواتی پێبخوازێ و ڕۆژبەڕۆژ پێشێلکارییەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان ڕوو لە زیاد بوون، کەمترین جاریش دادوەرەکان کاریان بە یاسای ڕۆژنامەنووسی کردووە کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچووە، زۆرکات دادوەرەکان دەگەڕێنەوە بۆ یاسای سزادانی عێراقی کە سزاکانی سەر ڕۆژنامەنووسان قورسترن".
جەلال بێهیوایەیە لەوەی دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە کوردستان بەمزووانە چاک ببێت و دەڵێت "ئاسۆیەک ڕوون نییە بۆ باشبوونی دۆخەکە و ڕۆژانە پێشێلکاری جۆراو جۆر دەبینین کە بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان دەکرێت".
ئەمە یەکێکە لەو دەیان چیرۆکە ڕاستەقینانەی ژیانی من کە بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە ڕووبەڕووی بوومەته‌وه، ئێستا من له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ژیم، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵم بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی من بینم ڕۆژنامه‌نووسانی دیكه‌ی كوردستان نه‌یبیننه‌وه و ئه‌زموونێكی له‌بار بۆ كاری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌سته‌به‌ر ببێت.
ئێستا ڕۆژنامه‌نووس بابان ئه‌نوه‌ر له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، ئه‌و كاته‌ی له كوردستان بوو، جگه له‌م چیرۆكه رووبه‌رووی چه‌ندین پێشێلكاری دیكه بووه‌ته‌وه -ئیدیته‌ر -.