Draw Media

ئەرێ‌ خەڵك دژی یٔەم قەوارەیەیە؟

ئەرێ‌ خەڵك دژی یٔەم قەوارەیەیە؟

2020-06-29 19:53:17


سەرتیپ جەوهەر
سیاسەتی شكستخواردووی چەندین ساڵەی حكومڕانیی لەكوردستان دەرهاوێشتەكەی یٔێستا دەبنین كە برتییە لە نەبوونیی و برسێتی و چەقبەستنی سیاسی و پاشەكشەیەكی زۆر مەترسیداری تێگەیشتنی نەوەی نوێ‌ بۆ یٔایندەی وڵاتەكەی. یٔەوەی یٔێستا دەیبینین دەرەنجامی رووداوێكی سروشتیی یان بارودۆخێكی لەناكاو و بێ‌ پێشینە نییە، بەڵكو كەڵەكەبووی خراپی حكومڕانییە لەماوەی رابردوو.
چەند رۆژێكە پرسی یٔیعتیرافكردن بەشكستیی یٔەم حكومڕانییە لێرەو لەوێ‌ باس دەكرێت، تەنانەت هەندێك واوەتر دەچن و دەڵێن یٔەم قەوارەیە شكستخواردووەو با هەڵوەشاندنەوەی رابگەینرێت!!
بێگومان یٔەم قسانە بێ‌ پێشخان نییە، واتە كەڵەكەبوونی خراپییەكانی رابردوو یٔەو تێگەیشتنەی دروستكردووە. یٔەم تێگەیشتنە كاردانەوەو توڕەیی خەڵكە لەبەرامبەر گەندەڵیی و كەموكوڕییەكانی یٔەم حكومڕانییەی هەیە، نەك لە یٔاو و خاك و یٔاڵای وڵاتەكەی! یٔەگینا ناكرێت یٔەم خەڵكە بەدرێژایی مێژوو خەزێنەی قوربانیی رێی خەباتی رزگاریی نەتەوەیی و نیشتمانیی بێت، كەچی یٔێستا باس لەهەڵوەشاندنەوەی قەوارەكە بكات!
توڕەیی خەڵك لەزۆر وێستگەی جیاواز بەرامبەر حكومڕانیی كوردستان دەركەوتووە، بۆنمونە لەریفراندۆمەكەی 2017 بەروونی دەركەوت. بەپێی یٔەو یٔامارانەی بڵاونەكرانەوە رێژەی دەنگدەران بۆسەر سندوقەكانی دەنگدان نەگەیشتە لە 40% بەڵكو لەهەندێ ناوچە لە 30% تێنەپەڕاند، لەوە خراپتر لەو رێژەیەدا دەنگدەرانی نەخێر بۆ سەربەخۆیی كوردستان لەهەندێ ناوچە هاوتای رێژەی دەنگدەرانی (بەڵێ‌) بوو! یٔەو دەنگی (نەخێر)ە نەخێر بوو بۆ حكومڕانانی هەرێمی كوردستان نەك بۆ سەربەخۆیی خاك و نیشتیمان، نەخێر بوو برسێتی و ناعەدالەتیی، بۆ هەموو یٔەو نەهامەتیانەی بەهۆی درێژەكێشانی سیاسەتی چەوتەوە دروست ببوو.
لەهەڵبژاردنی رابردووی كوردستانیش، دیسان خەڵك رووی لەسندوقەكانی دەنگدان نەكرد، چونكە تێگەیشتنێكی گشتیی دروست بوو كە سندوقەكانی دەنگدان ناتوانێت گۆڕان لەحكومڕانیی دروستبكات، یٔەو یٔەنجامەیشی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە، بەدڵنیاییەوە جێی راست نەبوو، بگرە بەیٔاشكرا هەموو لایەنەكان بە یەكێتیشەوە دانیان بەتەزویرو ساختەیی یٔەنجامەكە دانا.
خەڵكی كوردستان بەشێك نین لەململانێی سیاسی و بەرژەوەندی یٔەو كەمینەیەی كۆنترۆڵی حكومڕانیی و جومگەكانی داهاتی كوردستانیان كردووە. یٔەوان قوربانیاندا لەپێناو رزگاریی نیشتیمانیی و دەربازبوون لەژێردەستەیی، كەچی یٔێستا سەرباری برسێتی، یٔەو كەمینەیە لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و شەخسی پشتیان كردۆتە هەموو یٔەو دروشمانەی پێشتر پێیان دەفرۆشتینەوە، یٔەمڕۆ نەك یٔەو دروشمانەیان لەبیر كردووە، بەڵكو یٔەوانەی پێیانوابوو زیادكردنی ژمارەی كورسیەكانیان لەپەرلەمان لەڕێی تەزویر دەیانگەینێتە زروەتی دەسەڵات، یٔەمڕۆ لەترسی توڕەیی خەڵك خۆیان لەكونان ناوەو وەك رژێمە دیكتاتۆرەكان لەبری داننان بەشكست و چارەكردنی گرفتەكان، رێگاو سەركۆڵانەكانیان گرتووە وەك یٔەوەی بەدوای دوژمنێكدا بگەڕێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand