سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئاب 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

رێبوار کەریم وەلی

کێشاندنەوەی سیستەمی دژە موشەکیی پاتریۆت لە هەولێر، کە قەڵغانێک بوو بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر، ئاماژەیەکی روونە کە ئیتر ئەمریکا تەنها یەکی شتی بۆ گرنگە.
*
لێرە بە دواوە ئەمریکا بە سیستەمێکی بچووککراوەی بەرگریی کەم خەرج، تەنها سنوری کۆنسوڵخانەکەی خۆی لە هەولێر دەپارێزی و، ئیتر ئامادە نییە موشەکی ملیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی(بی بی) بارەگای بارزانی بتەقێنی بۆ ئەوەی دڕۆنێکی سی هەزار دۆلاریی کۆماری ئیسلامی بەربداتەوە!
*
دەرهاوێشتەکانی ئەم بڕیارە لە داهاتووی نزیکدا، لەسەر هەرێم زۆر دەکەوێ کە موسەبیبی ئەوەل و ئاخیری پارتییە. بۆ؟
*
بەپێی زانیارییەکان، قەناعەتێکی گشتی لە ئیدارەی ئەمریکا دروست بووە کە بە دیاریکراوی پارتی و لەناو پارتیش هەر یەک لە مەسرور بارزانی، مامۆستا موحسینی ئاژانس و رێبەر ئەحمەدی وەزیر ناوخۆ بە حیسابی خۆیان کڵاویان لەسەر ترەمپ ناوە. چۆن؟
*
لە زستانی رابردوو کە خەڵک لە دژی حکومەت لە ئێران هاتنە سەر شەقام، چەکێکی یەکجار زۆر کە سووک و لە جۆری ئێم فۆڕ بوون، لە لایەن ئەمریکاوە گەیەندرایە هەولێر تا بگاتە دەست خۆپێشاندەران لە ئێران.
*
ئەو سێکوچکەیەی  پێشتر ناوم هێنان، بەشێکی زۆری چەکەکانیان بۆ خۆیان گل دایەوە، ئەو بەشەشی کە بڕیار وابوو بدرێ بە خۆپێشاندەران، دوای ئەوەی کە گۆڕدران بە ئێم فۆڕی تورکی(کە زۆر هەرزانترە) درایە حزبەکانی رۆژهەڵات و نەگەیشتنە دەستی خەڵکی ئێران.!
*
ئێستا هەرێمی کوردستان و خەڵکی سیڤیل، دوو جار باجی هەڵە و هەرزەیی ئەوانە دەدات کە سەر و بنی زمانیان بەرگری لە کیانی کوردییە؛ دزییان لە ئەمریکا کردووە و ئیتر ئیعتیباریان سفر بۆتەوە. چەکیان داوە بە ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەڵات و بەر نەفرەتی کۆماری ئیسلامی کەوتوون.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!

null

گەندەڵی و دزیی سامانی گشتی لەعێراق.. هەڵمەتی دژ بە گەندەڵی بەرەو کوێ دەڕوات؟

null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!