مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم له كوێوه دێن؟
2020-06-29 19:17:44
ئومێد قه‌ره‌داخی
یه‌كه‌م : گومان له‌وه‌دا نیه ، هیچ كاتێك بوونی سیاسی كورد ، خه‌ونی كورد بۆ دروستبوونی قه‌واره‌ی سیاسی ، كارێكی ئاسان نه‌بوه ، هه‌میشه رووبه‌روو بوه له‌گه‌ڵ نه‌زعه‌ی شۆفێنیستی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعه تاڵه‌شدا گه‌لی كوردستان ئه‌م قه‌واره سیاسیه‌ی دروستكردوه ، ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی كه ناوی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه ، قه‌واره‌یه‌كی یاسایی سیاسی دانپێدانراوه له ده‌ستووری عێراقیدا، له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نیه ، ئیدیعای مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌یه ته‌نها درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و هیچی تر ، ئه‌م درۆیه‌ش هه‌میشه هه‌موو بزووتنه‌وه قه‌ومچییه‌كانی دنیا ده‌یكه‌ن، ئه‌م ئیدیعایه دوو ئامانجی سه‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌ناوی بوونی مه‌ترسی ده‌ره‌كییه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌كانی ناوخۆ سه‌ركوت ئه‌كرێ، خواستی چاكسازی راسته‌قینه كپ ئه‌كرێت ، دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه هه‌موو مونافیسه سیاسیه‌كان ته‌خوین ئه‌كرین به پیلانگێر و دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم ، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به روونی تێبینی ئه‌وه ئه‌كه‌ین ماكینه‌ی ئیعلامی پارتی به هه‌موو توانایانه‌وه خه‌ریكی ته‌خوینی ئه‌م كه‌سایه‌تی و ئه‌و سه‌ركرده و ئه‌و نوسه‌رن كه گوایه خه‌ریكی موئامه‌ره‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم .
دووه‌م : مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر كورد و قه‌واره‌كه‌ی نه‌یاره‌كان نین ، به‌ڵكو كورد خۆیه‌تی ، كورد خۆیه‌تی مۆدیلێك له حوكمرانی بینا كردوه گه‌نده‌ڵی تا سه‌ر مۆخ رۆچوه ، كورد خۆیه‌تی رێگای داوه توركیا به رۆژی رووناك و له ده‌روازه فه‌رمیه‌كانه‌وه كۆماندۆكانی بهێنێت ، كورد خۆی رێگای داوه تورك زیاتر له 22 باره‌گای سه‌ربازی له‌ناوچه ستراتیژیه‌كاندا دروست بكات ، كورد خۆیه‌تی هه‌موو كوردستانی كردوه به بازارێكی زه‌به‌لاح بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای بێگانه و ئاسایشی خۆراك و كاڵا و جلوبه‌رگی كوردی خستۆته ده‌ستی بێگانه ، كورد خۆیه‌تی به‌دیاریكراتر بڵین ئیدیعاكه‌رانی كوردایه‌تیه ، پارتییه ، رێكه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كردوه و سامانی سروشتی ئه‌م وڵاته‌ی خستۆته خزمه‌ت ئه‌وانی دیكه‌وه ، ئیدیعاكه‌رانی كوردایه‌تیه په‌رله‌مان و دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی هه‌رێمیان سووك كردوه و هه‌ركات بیانه‌وێ وه‌ك دوكان دایده‌خه‌ن ، ئه‌مانه مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمن نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی رۆتینی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ، نه‌ك لێدوان و پۆستی ئه‌م نوسه‌ر و ئه‌و سیاسی .
سێیه‌م : له دۆخی ئێستای هه‌رێمدا ، چاكسازی سیاسی گه‌یشتۆته كۆڵانێكی داخراو ، چونكه دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێم بێ بایه‌خ و بێ كاریگه‌ر كراون ، په‌رله‌مان وه‌ك گرنگترین دامه‌زراوه نیشتیمانی پێگه‌ی نه‌ماوه ، پارتی هه‌ر كاتێك بیه‌وێت به زه‌بری هێز دایده‌خات ، ئێستاش كه‌داینه‌خستوه له رێگای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كورسی كۆتاكانه‌وه په‌رله‌مانی گرتوه به بارمته ، له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ر ئه‌وه ئه‌روات كه پارتی ئه‌یه‌وێت، دادگا بۆته ئامرازی حساباتی ته‌سفیه‌ی سیاسی ، رۆژێك بریاری گرتنی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌ده‌ن ، رۆژێك به رۆژنامه‌نووس ئه‌ڵێن تیرۆریست و رۆژێكی دی هه‌ر شتێك خۆیان بیانه‌وێ، له بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا كه خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانی و مه‌ده‌نی گه‌یشتۆته دۆخی نا ئومێدی، من دوو رێگا به گونجاو ئه‌زانم ؛ یه‌كه‌میان : كۆتایهینان به مه‌ركه‌زییه‌تی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا و جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر شار و ناوچه‌كاندا ، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی كارگێری و دارایی و خۆبه‌رێوبه‌ری له رێگای پیاده‌كردنی لا مه‌ركه‌زییه‌تی كارگێری و دارایی به‌رفراوان به جۆرێك هه‌ر شارێك توانای ته‌واوه‌تی خۆبه‌رێوه‌بردنی پێبدرێت
دوه‌میان : دروستكردنی هه‌رێمی سلێمانی ، ئه‌مه‌ش ئه‌توانێت رێگا بگرێت له‌و داروخانه هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه