Draw Media

چی قابلی هەڵوەشانە قەوارە یان حکومەت

چی قابلی هەڵوەشانە قەوارە یان حکومەت

2020-06-28 22:05:43


سەركۆ عوسمان 

بەڵێ راستە ئەم حوکمرانیە بەم شیوازە شکستی هیناوە و سەرکەوتوو نەبووە ، دەکرێت بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە داوا بکریت حکومەت هەلوەشیتەوە،  کابینەی وزاری بگۆڕدرێت، هەلبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدریت،  بەلام داواکردنی هەلوەشانەوەی قەوارەیەکی دەستوری  کە بە خەباتی دەیان سال و خوینی دەیان هەزار شەهید و سەدان هەزار هاولاتی و ویرانکاری شارو شارۆچکەکانی  کوردستان بەدی هاتووە داوایەکی لۆجیکی و  قبولکراو نیە،   وەهەروەها ئەم قەوارەیە مولکی تاقمیک یان حزبیک نیە بەتەنیا بگرە مولکی  خەلکی کوردستانە وەهیچ کەس و لایەنیکیش بۆی نیە  یاری بە چارەنوسی میللەتیکەوە بکات بە مەزاجی تەسکی بەرژەوەندی حیزبیەوە بریار بدات   جا چ دەسەڵات بیت یان ئۆپۆزیسیون .  
ئەبیت لەو ڕاستیە تێبگەین  نیشتیمان و خاک  قابلی معاملەکردن نیە وە دەبیت جیابکریتەوە لە حکومەت،  دەوڵەت و نیشتیمان مولکی خەلکە و حکومەت میکانیزمی بەریوەبردنە لەلایەن لایەنیک یان چەند لایەنیک بۆ کاتیکی دیاریکراو دەکریت داوای هەلوەشانەوەی بکرێت.
بەڵام بەداخەوە  ئیستا کۆمەڵیک  کالفام و  کۆلکە سیاسی پەیدا بوون  کە سیاسەتی  تۆپینی “خۆم و زەرەری ساحبی”  بەریدەکەن  ئەمانە لەبری ئەوەی ببنە داکۆکیکەری مافە دەستوریەکانی خەلکی کوردستان کەچی بوونەتە بوقی شۆڤینەتی عەرەبی و تورکی و ئیرانی  ئینجا بە نەزانین بێت یان بە مەبەست  کەوتونەتە  وروژاندنی بۆچونێکی  بێ بنەما  کە بە سازشکردن و هەلوەشانی قەوارەی  هەریم دەتوانریت خەلکی کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکریت ئەوە خەیاڵیکی خاوە بگرە کیشە و گرفتەکان ئاڵۆزتر دەکات نەک چارەسەری بکات. 
 بۆیە  ئەگەر بمانەویت لەم قەیرانی شکستی دەسەڵاتدارانی کورد رزگارمان بیت دەبێت پارێزگاری لە قەوارەی هەریم بکریت هەوڵ بدرێت  بەهیزتر بکریت بەچاکسازی و پاکسازی  نەک بە چۆکدان و هەلوەشانی قەوارەی هەریم.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand