حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی له تاقیكردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا
2020-06-27 21:05:25
د. ئومێد رەفیق
هه‌نگاوه‌كانی كازمی له‌برینی موچه‌ی ره‌فحاو ده‌ست بردن بۆ گێرانه‌وه‌ی خاڵه سنورییه‌كان ، هێنانه‌پێشه‌وه‌ی ده‌م وچاوی ازه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گۆرێنی هه‌ندێك به‌رپرسی سیاسی له پۆسته ئه‌منی وسه‌ربازی و كارگێرییه‌كان ، به تایبه‌تی هه‌ندێك پۆستی هه‌ستیاری و وه‌كو ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی ، له هه‌مو ئه‌مانه‌ش دیار تر ده‌ستگیركردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر بنكه‌ی حیزبولله‌ی عێراقی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن، جیاوازی گه‌وره‌ی كابینه‌كه‌ی كازمییه له‌گه‌ڵ عبدولمه‌هدی، كه‌هه‌ردوكیان به بێ پاڵپشتی كوتله‌ی سیاسی بێ پشتیوانی حیزبین.
هه‌ندێك وا خوێندنه‌وه بۆ كازمی ئه‌كه‌ن كه ده‌یه‌وێت مۆدێلی پۆتین بێت بۆ گۆڕانكاری و ئیداره‌دانی عێراق.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م گۆرانكارییانه چه‌ند له توانای كازمیدایه و تاچه‌ند ئه‌توانێت بۆ پشت وپه‌نای حیزبی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو دۆسێ قورس وئاڵۆزه‌دا ، ئه‌توانێ ئه‌وه كا كه چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكه‌و ، دژ ه‌ه‌رژهه‌وه‌ندییه هێزه سیاسیه‌كانه، چونكه زیار له جارێك و له شوێنێك ئه‌وه‌ی وتوه حیزبی ئه‌و گه‌له.
كازمی له بریاردانه خێرا‌و ، له دانوستان پشو درێژ دیاره، بۆیه له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستی پێكردوه دژ به‌چه‌كدارانی وه‌كو خۆی ناوی نا وه‌هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌ده‌وڵه‌ت ، زۆر قورسه به‌ڵام موسته‌حیل نییه، له‌له‌حزه‌ی سه‌ره‌تادا زۆربه‌ی هێزه سیاسیه‌كان بروایان وابو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فشاره گه‌وره‌یه‌ی به ناوی مقاوه‌مه‌ی عێراقی و له ژێر په‌رده‌ی حیزب‌و ولائیه‌كان لێیكراوه په‌شیمان ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌رززو به راگه‌یه‌ندراوێكی به ناوی فه‌رمانده‌ی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ركردوو ، پێداگری له هه‌ڵوێسته‌كانی كردوو، گیراوه‌كانی به هه‌ڵگه‌راوه له ده‌وڵه‌ت دایه قه‌ڵه‌م.
ئم روداوگرژی وئاڵۆزیانه بۆ له‌م كاته‌دا دروست ده‌بن و ئامانجه‌كه چییه
1ـ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌مریكی ـ عێراقی زه‌مینه‌سازی بۆده‌كرێت بۆ ڕێكه‌وتن و بریاره كازمی سه‌ردانی واشنتۆن بكات، زه‌ره‌رمه‌ندییه‌كه‌م له‌م ڕێكه‌وتنه ئه‌م هێزانه‌ن وبۆیه به‌هه‌ر ئامراز‌و شێوازێك بیر له ئاڵۆزی ئه‌كه‌نه‌وه.
2ـ له چاكسازی ئابوری و فه‌رزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا مافیا‌و چه‌ته‌و گروپی به‌رژه‌وه‌ندیخواز دۆخه‌كه‌ی لێ تێك ده‌چێت و نان‌بڕاو ئه‌بن، بۆیه بۆئه‌وان بۆشایی و نه‌بونی ده‌وڵه‌ت دۆخه‌له‌باره‌كه‌یه. هه‌ندێك زانیاری باس له‌وه ده‌كه‌ن دانانی ئه‌و سه‌كۆ موشه‌كیانه‌ی كه ده‌یان ویست ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بكه‌ن، له‌په‌رچه‌كرداری ئه‌وه بوه ، كه‌ئه‌م هێزانه به‌كازمیان وتوه نابێت هاوكارییه پزیشكیه‌كانه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی وه‌ربگرێت، به‌ڵام كازمی پێداگری كردوه‌و ، وه‌ری گرتوه.
3ـ كازمی له ئێستادا له ژێر كاریگه‌ری چه‌ند گروپێكی ئاخێنراو به ئه‌جێندای تایبه‌تین، كه‌هه‌ندێكیان گروپی كابینه‌ی پێشون ، هه‌ندێكیان گروپی عه‌بادین و، گروپێكی تر له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌قام و ئه‌و جوڵه تازه‌یه‌ی ئه‌مریكان ، كه ده‌یه‌وێت به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت ده‌ربكات كه‌بریارده‌ری سه‌ره‌كی بون له عێراق ، بۆیه هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌ژوكردنه‌وه‌ی به‌م گروپانه سپێراوه.
بۆ كازمی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیارو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه ، هه‌ندیك له‌سه‌ركرده‌ی ئه‌م گروپانه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر واز له‌م ره‌فتاره نه‌هێنێت، ئه‌وا چاره‌نوسی (ناصر عبد ربه) چاوه‌ڕێی ئه‌كات، كازمی له نێوان چاره‌نوسی خۆی و كابینه‌كه‌ی نمونه‌ی ریفۆرمیستێكی راسته‌قینه ده‌بێت، یا له نیوه‌ی ڕیگه به‌ده‌ردی عبدولمه‌هدی ده‌چێت. ئه‌گه‌ری به‌هێز و واقیعی ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌رای ئاڵنگاری راسته‌قینه ، كازمی به پشتیوانی جه‌ماوه‌ری توڕه له گه‌نده‌ڵی و دۆخی خراپی دارایی ، ئاراسته‌ی روداوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كابینه‌كه‌ی ده‌بێت.