پێویستە ھەڵوێستمان چۆن بێت بۆ منداڵەکانمان؟
2020-06-25 20:04:31
سابیری سەندیکا
ئێمە بەخێرای درک بە ھەندێک لە بەرەنگارییەکانی بوونی ساوایەک دەکەین. وە بە تەواوی درک بە گۆڕینی شێوازی ژیانمان دەکەین لەبەرئەوەی ساواکە بە تەواوی پشت بە ئێمە دەبەستێت، بە بەردەوامی داوا لە ئێمە دەکات، بیست و چوار کاتژمێر لە ڕۆژێکدا! ساواکان زیاتر دەبنە ھۆی گومان. بە ڕێگەیەکی ڕاست دەبێت ئێمە بەرپرسیار بین بەرامبەر چاودێری کردنی منداڵەکە، بەتایبەتی کاتێک ئەو تەندروستی باش نەبێت. خەڵک زۆر ھەیە کە ئامۆژگاری دەبەخشن بەڵام چ جۆرێکی ئامۆژگاری ڕاسترینە؟ ئێمە پێویستمان بە کاتی زۆر ھەیە بۆ پارێزگاری کردنیان. کاتێک ئێمە ساوایەکمان دەبێت (یان زیاتر) دەتوانرێت شتەکانی تر فەرامۆش بکرێن وەک ئیشی ماڵ و دوکاندارێتی و ھتد. ھەرچۆنێ بێ، پێویست ناکات سەیری منداڵەکانمان بکەین وەک ئەوەی کە ئەوان جاڕسکەر و کێشەبن. خەڵاتێکن لە ووشەی وەرگێڕدراوی "خەڵات" واتە سامان و میراتی. بەم شێوەیە، کاتێک منداڵەکەتان لە دایک دەبێت، متمانەتان بە سامانی خواوەند دەبێت. خواوەند ئەو منداڵانەی پێداون کە ئەو دەیەوێت ئێوە ھەتان بێت بەھۆی خۆشەویستییەکەیەوە. ھیچ یەکێک لە منداڵەکانمان لە دایک نابن بە ڕێکەوت بەڵکو بەھۆی پلانی خواوەندەوە لە دایک دەبن، کەواتە پێویستە پێیان ڕازی ببن و بەخێریان بھێنن. بەڵام منداڵەکانمان ھی خۆمان نین، ھی خواوەندن!
تیرێکن لەناو دەستی جەنگاوەرێکدا: ئەوان ھێز‌و شانازین. منداڵ لە کۆندا دەوری بەشێکی بەنرخیان دەبینی لە خێزاندا وەک، ھاوکاریکردن لە کاری کشتوکاڵیدا بۆ پاڵپشتیکردنی خێزان و وە شەڕکردن لە کاتی پێویستدا بۆ پارێزگاریکردنی ژیانی خێزانەکە.
کاتێک ئێوە دەبن بە باوک یان بە دایک، ئەو نەمامە بچووکە وەدەگرن و بە ئاگادەبن لێی و ئاوی دەدەن و چاودێری گەشەکردنی دەکەن تاوەکو دەبێت بە دار زەیتوونێکی بەھێزو بەرھەم ھێنەر.
سێ ئەرکی زۆر گرنگی دایک و باوکایەتی:
بەشێک لە گرنگی پێدانمان بۆ پێداویستییە جەستەییەکانی منداڵەکانمان (ھەر وەک خواردن پێدان و پاککردنەوەو گۆڕینی دایبی و چاودێری کردنیان لەکاتی نەخۆشکەوتنیاندا و ھتد)، سێ ئەرکی زۆر گرنگی دایک و باوکایەتی ھەیە کە پێویستە کاریان لەسەر بکەین بۆ پێگەیاندنی منداڵەکانمان لە عازەبێتیدا. ئەوانیش: دروستکردنی بارودۆخێکی خۆشەویستی و سەقامگیر لە ماڵدا. ڕاھێنانی منداڵ بۆ و وەبەکارھێنانی بۆ ڕێبەریکردنی ڕێگەی منداڵەکانمان لە ھەڵسوکەوتی خراپ و خوود زاڵبوون . ئێمە تەماشای ھەریەکە لە مانە دەکەین بە ڕیز.
١. دروستکردنی بارودۆخێکی خۆشەویستی و سەقامگیر لە ماڵدا: ئەو جۆرە ماڵەی ئێمە دابینی دەکەین بۆ منداڵەکانمان زۆر گرنگە. ماڵ دەتوانێت داڕمانێکی گەورە دروست بکات بۆ منداڵان یان دەتوانێت ببێت بە سەرچاوەیەکی بەزەی گەورە بۆ ئەو منداڵە. کاریگەری دەوروبەری ماڵ دەردەبڕدرێت بەشێوەیەکی شانۆی لە ھۆنراوەی میللی‌دا.
ئەگەر منداڵێک لە ڕەخنەگریدا بژی، فێری سەرکوتکردن ئەبێت.
ئەگەر منداڵێک بە دوژمندارێتی بژی، فێری شەڕکردن دەبێت.
ئەگەر منداڵێک لە گاڵتەدا بژی، فێری شەرم دەبێت.
ئەگەر منداڵێک بە شەرم بژی، فێری ھەست کردن بەبێ نرخی دەبێت.
ئەگەر منداڵێک بە ھاندان بژی، فێری ئەوە دەبێت کە متمانەی ھابێت.
ئەگەر منداڵێک بە دادپەروەری بژی، فێری دادپەروەری دەبێت.
ئەگەر منداڵێک بە ئاسایشبژی، فێری ئەوە دەبێک کە وەفای ھەبێت.
ئەگەر منداڵێک بە قەناعەتەوە بژی، فێری ئەوە دەبێت کە خۆی خۆش بوێت.
ئەگەر منداڵێک بە ھاوڕێیەتی بژی، فێری ئەوە دەبێت کە درک بە خۆشەویستی بکات لە جیھاندا.
ھیچ یەکێک لەم تایبەتمەندییانە پشت بەوە نابەستێت کە ئەگەر ئێمە پارەیەکی زۆرمان ھەبێت. ھەموو خێزانەکان، ئەگەر دەوڵەمەند بن یان ھەژار، دەتوانن خۆشەویستی و بارودۆخێکی جێگیر بۆ منداڵەکانیان دروست بکەن.
تەنانەت کاتێک منداڵان دێنە ناو ھاوسەرگیرییەوە، پێویستە پەیوەندییەکە ببەخشین بە بەرزترین پێشینەی ھاوسەرەکانمان و نابێت فەرامۆش بکرێت. گەورەترین کاریگەریتان لەسەر منداڵەکانتان لە پەیوەندیتانەوە دێتە بەرھەم وەک ژن و مێرد، نەک وەک دایک و باوک. گەورەترین خەڵات کە ئێوە بتوان بیبەخشن بە مناڵەکانتان خۆشەویستییەکی بێ پایان و بە ئاگا‌و ڕاستەقینەیە بۆ یەکتر وەک ژن و مێرد- ئەمە باشترین بنەمایە بۆ خێزانێکی سەقامگیر!
٢. ڕاھێنانی منداڵ: بۆ ڕێنمویکردنی منداڵەکانمان بە دڕێژای ڕێگەیەک کە دەبێتە ھۆی پێگەیاندنی . منداڵ فێری زۆربەی بەھا بنچینەییەکانی و ھەڵوێست و ھەڵسوکەوتەکانی دەبێت لە ماڵدا. بێگومان ھەر منداڵێک کەسایەتیەکی خۆرسک و ویستێکی کاریگری ھەیە. بەم شێوەیە، دەتوانێت ڕازیبوون و ڕەتکردنەوەی بەھاکانتان ھەڵبژێرێت. بەڵام ئێستا، دەستی لە ئێوەدایە و ئێوەش ڕێنیشاندەری ئەون.
کاتێک بیر لە مەشق کردن دەکەینەوە، ھەمیشە بیر لە چالاکییەکی پڕ لە مەبەست و پلان داڕێژراو دەکەینەوە: مەشقی وەرزشەوانێک بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیک یان شا‌گردێک لە ئۆرک شۆپێکدا. ھێشتا جۆرە پرۆسەیەکی ڕاھێنانی تر ھەیە کە لە ھاموو کاتێکدا بەردەوامە: ھەموومان فێردەبین لەلایەن چاودێری کردنێکی سادەی خەڵکانی ترەوەو وە ووردەووردە لە ھەڵسوکەوتیان نزیک دەکرێینەوە. بە دڵنیاییەوە منداڵەکانمان ئەمە ئەنجام ئەدەن. ئەوان کردارەکانمان دەبینن و دەست دەکەن بە دەور بینینی ھەمان ڕێگا و مەبەستەکانمان دەبینن. بەلایەنی کەمەوە منداڵەکانمان زۆربەی کاتەکانیان لە ماڵەوە بە فیرۆئەدەن وە ھەرچییەک ببینن ودرکی پێبکەن بەشێوەیەکی فراوان جۆری ئەو پێگەشتوویەتیە دیاری دەکرێت کە منداڵەکانمان پێیدەگەن. ئێمە دەتوانین منداڵێک فێربکەین کە چۆن توڕەبێت، چۆن سکاڵا بکات، چۆن تەماشای تەلەفیزیۆن بکات چوار کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. ھەروەھا دەشتوانین فێری گوێڕایەڵی و ئارامی و پیاوەتی و سوپاسگوزارییان بکەین. وە بە پشگیری کردنی مرۆڤ ( گەشەی کۆمەڵایەتی). ھەروەھا ئێمەش پێویستە ھاوکاری منداڵەکانمان بکەین بۆ ئەوەی گەشە بکەن لەم چوار ڕووەوە.
٣. تەمبێکردنی منداڵ: مەبەست لە تەمبێکردن ئەوەیە کە پێویستە ئێمە منداڵان دابڕێژینەوە دوور لە ھەڵە و بەرەو کەسایەتییەکی باش: بەتایبەتی بە ئاراستەی خوود زاڵبوون و خوود تەمبێکردن. کە منداڵ زانیاری و ووریای لەدەست دەدات. پێویستە ڕابھێنرێت گەشە بە ڕێگا باشەکانی بیرکردنەوە بدات. لە ڕوانگەدا تەمبێکردن ھەمیشە کۆتاییەکی ئەرێی ھەیە. ". لێرەدا ئێمە درک بە دوو جۆری تەمبێکردن دەکەین:
تەمبێکردنی پارێزراو: کاتێک ئێمە مەشق و ڕاھێنان بە منداڵ دەکەین بۆ ئەوەی گەشە و ھەڵسوکەوت بکەن و بژین وەک تاکێکی ژیر، تەمبێکردنێکی نادروستیان پێ دەبەخشین. ، ئێوە دەتانەوێت پەیوەندییەکی بەھێز لەگەڵیان دروست بکەن و بیسەلمێنن کە ئێوە سەرڕاست و متمانە پێکراون. ئینجا ئەوان دەتوانن ڕێزتان بگرن و گوێڕایەڵتان بن. ئێوە بنەمایەکی باشتان لە ژیانیاندا دامەزراندووە کە یارمەتی مانەوەیان دەدات لەسەر ڕێڕەوە ڕاستەکە.
ته‌مبێکردنی ناپارێزراو: منداڵ مه‌شقی باوک و دایکی بیربچێته‌وه له ڕۆژگارێکدا وه پێده‌چێت ڕه‌تی بکاته‌وه له کاته‌کانی تردا! کاتێک ئه‌مه ڕووده‌دات که دایک و باوک ته‌مبێکردنی دروست به‌کاربهێنن. ئه‌م جۆره ته‌مبێکردنه ئازاردانێک نیه به ساده‌ی؛ له‌جیاتی ئه‌وه جه‌خت کردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌ویستراو له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی ویستراو ده‌توانێت گه‌شه بکات. به‌پێی ته‌مه‌ن و ئاستی تێگه‌شتنی هه‌ر منداڵێک، وه‌هه‌روه‌ها به‌پێی که‌سایه‌تییان، هه‌ندێک له‌و ڕێگایانه چین که ئێمه ئاستی هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێسته نه‌رێکان که‌م ده‌که‌ینه‌وه له منداڵه‌کانماندا؟
1. ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا: منداڵ پێویسته له پێشبینیه‌کانمان تێبگات- وه ئێمه له ڕێگه‌ی قسه‌کردنه‌وه ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. پێویسته ئێمه فێرببین به منداڵه‌کانمان بڵێین "نا" له کاتی پێویستدا و وه ئه‌وه‌یان پێ بڵێین که چ شتێک ڕێگه‌پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌ن یان نه‌یکه‌ن (ئه‌مه ناوده‌برێت به دانانی سنورێک یاخوود سنور بۆ هه‌ڵسوکه‌وتیان).
2. پاڵپشتی کردن: ئێمه هه‌ڵسوکه‌وته باشه‌کان به‌هێز ده‌که‌ین به‌هۆی به‌خشینی دیارییه‌ک به منداڵه‌که کاتێک که شتێکی ڕاست ده‌کات: به‌خشینی ووته‌کانی سوپاس و ستایش کردن، له ئامێزگرتن یان نووقڵێک ئه‌وانه هه‌موو ڕێگاکانی خه‌ڵاتکردنی هه‌ڵسوکه‌وتی به‌شن.
3. قازانجه‌کان لابده‌ن: بۆچی ئه‌و به هه‌ڵه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر بۆشتێک بگه‌ڕێت که ڕاست نه‌بێت، هه‌روه‌ک دیقه‌تدان، توانا، یان تۆڵه، پێویسته دڵنیابین له‌وه‌ی که به‌ده‌ستی ناهێنێت. دڵنیابه هه‌رچی بوێت به‌ده‌ستی ناهێنێت به‌هۆی ده‌وربینین له‌م هه‌ڵسوکه‌وته خراپه‌دا وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵسوکه‌وته هه‌ڵه‌کان ده‌وه‌ستێن!
4. ئاکامه سروشتییه‌کان: ئێمه وا له هه‌ڵسوکه‌وتی منداڵ ده‌که‌ین که به‌رده‌وام بن تاوه‌کو درک به هه‌ندێ ئه‌نجامی تێکده‌رانه ده‌که‌ن. بۆ نموونه، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌سووتێنن کاتێک یاری به شقارته ده‌که‌ن! هه‌روه‌ک ئه‌وه کاتێک کارێکی هه‌ڵه ده‌که‌ن خه‌ڵکانی تر کردارێکی تێکده‌رانه‌تر وه‌رده‌گرن دژیان. بۆ نموونه، منداڵێکی بێ به‌زه‌ی (دڕ) درک به‌وه ده‌کات که ئه‌وانی تر لێی ده‌ده‌ن، وه منداڵێکی ته‌مه‌ڵ درک به‌وه ده‌کات که مامۆستا ئازاری ده‌دات!
5. ئازاردانی جه‌سته: لێدان له سمت یان له ده‌ستی منداڵێک به که‌وچکێکی دارین یان به نه‌عل به‌سه بۆ پێدانی ئازارێکی که‌م خایه‌ن. ئه‌م جۆره ئازاردانه منداڵه‌که‌تان ڕاده‌هێنێت که دوورکه‌وێته‌وه له هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ له ئاکامی ئازاری هه‌ستیدا- به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه پێویسته درک به ئاکامی زاراوه‌یه‌کی سروشتی درێژی هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ بکات هه‌ندێک وانه فێری کوڕه‌کانی بکات و وه ئێمه‌ش پێویسته ئه‌مه وه‌کو خۆی بکه‌ین- به‌بێ ترس یان به‌بێ بێ ئومێدی! پێش ئه‌م ئازاردانه جه‌سته‌ییه، پێویسته کاتێک دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ منداڵه‌که‌ی ڕوون بکه‌ینه‌وه که بۆچی پێویسته ئازار بدرێت به‌م شێوه‌یه و وه به‌ڕاستی ئێمه چیمان له‌وان ده‌وێت فێربن.
ئه‌وه گرنگه که منداڵێک له ته‌مه‌نی لاوی‌دا فێری ئه‌وه ببێت بێت بۆ لای دایک و باوکی و داوای لێخۆشبوو‌ن بکات دوای ئه‌نجامدانی کارێکی هه‌ڵه، " بمبوره بۆ یان بمبه‌خشه بۆ....." وه به ئاشکرای ئه‌و هه‌ڵه‌یه بڵێت که کردویه‌تی. ئینجا دایک و باوک هه‌لی لێخۆشبوونی بداتێ و له ئامێزی بگرێت و وه خۆشه‌ویستییه بێ مه‌رجه‌که‌ی خۆیی بیربخاته‌وه. ئه‌مه شێوازێکی گرنگیان بۆ ده‌ره‌خسێنێت کاتێک تاوانێک ده‌که‌ن ، ده‌توانن بێن و داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن.
هه‌ندێک وته‌ی زاناکان (ژیران) بۆ دایک و باوکێتی:
- ئاستی تێگه‌شتن بۆ هاوسه‌ره‌که‌تان نیشان بده‌ن کاتێک ده‌ڵێت من هیلاکم به‌هۆی هه‌ندێک کاری چاودێری کردنی ساواکه‌وه. شێوازی دابه‌شکردنی کاره پێکه‌وه‌ییه‌کانتان ڕێک بخه‌ن. مێرده‌کان- زۆر شانازی مه‌که‌ن به‌وه‌ی که یارمه‌تی ئه‌رکه‌کانی ساواکان ده‌ده‌ن. له ڕاستیدا هیچ که‌سێک به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێ بیر له ئێوه ناکاته‌وه ئه‌گه‌ر دایبیه‌ک بگۆڕن!
- دایک و باوکان پێشڕه‌ون له ماڵدا نه‌ک منداڵه‌کان. به کرداری ده‌ست به ڕاهێنان و ته‌مبێکردنی منداڵه‌کانتان بکه‌ن به زووترین کات. هیچ منداڵێک به گریان نه‌مردووه! منداڵ و ساواکه‌تان فێری ئه‌وه مه‌که‌ن که قۆرختان بکات به‌هۆی وه‌رگرتنی ئه‌و شتانه‌ی که هه‌موو کاتێک ده‌یانه‌وێت و بۆی ده‌گرین.
- چێژ له ساواکانتان وه‌رگرن: هه‌ندێک خۆشی هه‌یه دابه‌ش ده‌کرێت کاتێک ساوا پێده‌گات و وه خۆشه‌ویستییه‌کی به‌رده‌وام هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ریه‌که له گه‌شه‌کردنی نوێی ژیانی منداڵه‌کانتان و په‌روه‌رده‌کردنیان. ئه‌م خۆشیه درک پێکراوانه فه‌رامۆش مه‌که‌ن- وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له‌و وێنانه لای خۆتان بپارێزن له ئێستاوه.
- هه‌ردوو دایکان و باوکان پێویسته کات به‌سه‌ر به‌رن و یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان بکه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی یاری کردن به‌شێکی گرنگی گه‌شه‌کردن و په‌روه‌رده کردنیانه. ڕێگه‌ی گه‌شه‌کردنیان ده‌دات له ڕووی هۆش و جه‌سته و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. وه هه‌روه‌ها ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئێوه بایه‌خیان پێده‌ده‌ن چوونکه ئێوه کات ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به به‌شێک له جیهانیان.
بۆچوون: ڕاگرتن و به‌خێوکردنی منداڵ پیشه‌یه‌کی به‌ئه‌رکه. کاتێک منداڵێک دێته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌تان ئێوه ماف و به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی گه‌وره وه‌رده‌گرن. هه‌رچه‌نده ئێوه لێپرسراو نین له هه‌موو ژیانی منداڵ، وه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانتان پێگه‌یاندنی منداڵه‌که‌تانه بۆ ژیانی عازه‌بی یان پێگه‌شتووی خۆی، هێشتا ناتوانن بژین که ئه‌گه‌ر منداڵه‌که هه‌رگیز نه‌بووبێت به به‌شێک له خێزانه‌که‌تان. ئێوه خۆشی و مافی تایبه‌تی ده‌ست پێکردن ئه‌وه‌تان به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاست و به‌خشینی خۆشه‌ویستی و چاودێری که ساواکه پێویستی پێیه‌تی و وه دانانی دامه‌زراوه‌یه‌کی ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که بتوانێت بێته ناو دڵسۆزییه‌کی ڕاسته‌قینه‌وه