پێنج خاڵ ده‌رباره‌ی برینی مووچه
2020-06-24 21:37:36
ئومێد قه‌ره‌داخی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موان ده‌زانین گه‌نده‌ڵی فراوان و بندیواری بێ‌شومار هه‌یه ، به‌ڵام شكستی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ، ده‌ستكورتی حكومه‌ت له دابینكردنی خه‌رجییه‌كان و برینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، به‌رهه‌می سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئابووریه ، به‌رهه‌می گرێبه‌سته نه‌وتییه فاشیله‌كانه ، به‌رهه‌می شكستی ئه‌و گریبه‌سته نه‌وتیانه‌یه كه به‌وپه‌ری بێ باكی و دوور له گیانی به‌رپرسیارتێ نیشتیمانییه‌وه كراون، كه‌سانێكیش له ئه‌كادیمیست و نوسه‌ر و سیاسی پشتیوانی بوون و لێی سودمه‌ندبوون ، زۆریان كه‌تبوونه داوی ئه‌و وه‌همه‌وه كه ئابووری سه‌ربه‌خۆ به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ كۆتایی دێت ، كۆی ئه‌مه‌انه‌ش پارتی ئه‌ندازیار و جێبه‌جێكه‌ری بوه ، ده‌كرێت برینی مووچه وه‌ك ئه‌نجامێكی راسته‌وخۆی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئابووری سه‌یر بكه‌ین ، با سه‌رنجی ئه‌م خاڵانه بده‌ین :
یه‌كه‌م : گرێبه‌سته‌كان به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان كراوه، زۆربه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به گرێبسه‌تی مشاركه ( عقود المشاركه ) كراون ، له‌م جۆره له گرێبه‌سته رێژه‌یه‌كی گه‌وره له داهاتی نه‌وت ئه‌چێت بۆ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن ،هه‌ندێكجار گه‌یشتۆته رێژه‌ی 40% ، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و ته‌سلیمكردنی داهاتی نیشتیمانی ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوه به به كۆمپانیاكان ، قبوڵكردنی ئه‌م جۆره له گرێبه‌ست له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ چه‌ندین هۆكار ئه‌گه‌رێته‌وه ، له‌وانه هه‌رێم ده‌وڵه‌ت نییه و بۆ راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیاكان ئه‌و رێژه زۆره له قازانجی پێداون ، هه‌رێم بره پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحی به‌ناوی شیرینی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان وه‌رگرتوه ، ئه‌م پاره‌یه‌ی به سه‌وزی خواردوه ، له سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانیدا بری 5 ملیار دۆلار وه‌رگیراوه و خوراوه ، به‌هۆی ئه‌م گریبه‌سته نه‌وتیانه‌وه ئه‌مرۆ داهاتێكی ئه‌وتۆ بۆ هه‌رێم نامێنته‌وه ، به‌ته‌نها له‌م مانگه‌ی هه‌رێمدا به به‌های 312 ملیۆن دۆلار نه‌وتفرۆشراوه ، به‌لام ته‌نها 82 ملیۆن بۆ حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه ، باقیاته‌كه‌ی بۆ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن و كرێی گواستنه‌وه و.. رۆشتوه ، ئه‌مه چ كاره‌ساتێكه له‌و نه‌وته‌ی ئه‌یفرۆشیت كه‌متر 27% بمێنیته‌وه بۆ حكومه‌ت و باقیاتی برۆات بۆ كۆمپانیاكان و ولاتان
دووه‌م : گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره له داهاتی نه‌وتدا هه‌یه، ئه‌و داهاته دێته‌ی دیته هه‌رێم به دۆلار دێت و ئه‌درێت به بانكێكی نزیك له پارتی ، هه‌ر سه‌د دۆلار به 116 هه‌زار دیناری عێراقی ، به‌مه‌ش به ته‌نها له‌م مانگه‌دا ئه‌و بانكه حزبیه نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوه، هه‌موو مانگێك ئه‌مه دووباره ئه‌بێته‌وه.
سێیه‌م : شه‌فافیه‌ت له داهات و بودجه و خه‌رجیدا نیه ، نێچیرڤان بارزانی ماوه‌ی 16 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیران بوو ، ته‌نها یه‌ك ساڵیش بودجه‌ی نه‌ناردۆته په‌رله‌مان ، له حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمدا ته‌نها دوو ساڵ بودجه نێردرایه په‌رله‌مان ئه‌ویش ئه‌وكاته بوو كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیران بوو ، جگه له‌و دوو ساڵه‌ی ئه‌و ، نه دوای ئه‌و و نه پێش ئه‌و كه‌س پرۆژه‌ی بودجه‌ی نه‌بینی و كه‌س بودجه‌ی نه‌نارده په‌رله‌مان ، ئه‌مه‌ش هێمایه‌كی مه‌ترسیداره و بودجه‌یه‌ك له تاریكی‌دا ئه‌روات و خه‌رج ئه‌كرێت.
چواره‌م: به‌هۆی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وته‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ئاڵۆز بوو ، دواتری ئه‌م ئاڵۆزییه به خراپترین شێوه ئیداره‌درا، سه‌ره‌نجام به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی بری و كاره‌سات روویدا ، كاره‌ساتی وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری ، ئیفلیجبوونی چالاكی و گه‌شه‌ی ئابووری ، كاره‌ساتی سیاسه‌تی زالمانه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ، كاره‌ساتی قه‌رزابوونی هه‌رێم به بڕی نزیكه‌ی 27 ملیار دۆلار.
پێنجه‌م : ئه‌و بۆچوونه‌ی پێیوایه هه‌موو حزبه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت پێویسته تحمولی مه‌سئولیات بكه‌ن له ئیفلاسی حكومه‌ت و برینی مووچه‌دا بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه ، له راستیدا ئه‌وه‌ی پێویسته ته‌حمولی مه‌سئولیاتی برینی مووچه و ئیفلاسی حكومه‌ت و وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری بكات پارتییه، چونكه ئه‌و ئه‌ندازیار و جێبه‌جێكه‌ری سیاسیه‌تی سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وت بوو ، ئه‌و ئه‌نجامده‌ری گرێبه‌سته‌كان بوو ، ئه‌و گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامداوه ، ئه‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌ریمی ره‌سمكردوه و به ئاره‌زووی خۆی به‌غدای كردوه به دوژمن و داگیركه‌ر ، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵی بوبێت كردوێتی به دۆست و هاوپه‌یمان .
،