Draw Media

كودەتایەكی شكست خواردوو

كودەتایەكی شكست خواردوو

2020-06-24 11:49:33


زانا عەبدولڕەحمان 

لەدوایی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، ئاهێك بۆ لایەنگرانی و ئەندامانی یەكێتی گەڕایەوە و پارتیش بەتەواوی تەنگەتاو بوو، لەو دەرئەنجامی كۆنگرە چونكە ئەوەی پارتی بەنەیاری خۆی دادەنا كلیلی چارەنوسی یەكێتی كەوتە دەست.
هەموومان لە ناو شادی خۆشی سەركەوتنی كۆنگرە سەرمەست بووین. بەڵام پارتی بە هەموو هێزییەوە كاری كرد بۆ لە باربردنی ئەو خەونەی یەكێتییەكان.
لاهور شیخ جەنگی و بەشێكی زۆری سەركردایەتی یەكێتی، بێخەم بوون، پێیان وابوو هەمووشت تەواوە،
بەڵام لەڕاستیدا هەموو شت تەواو نەبوو!
دوێنی شەو بەتەواوی روون بووە وە كە هێشتا هەندێك مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی مەیلیێكی تریان هەیە
ئەیانەوێت خەونی دوای كۆنگرە لەباربەرن، و دووبارە ببنەوە بە پاشكۆ.

ئەوەی لەنیوەشەودا روویدا كودەتایەكی سپی سیاسی ئەو گروپە بوو نەك بە تەنها بەسەر لاهوری شێخ جەنگی و بەڵكو بەسەر ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیش ، بۆیە ئەگەڕ رێیان لێ نەگیرێت. دوور نیەكە جۆری كودەتاكەیان لەسیاسییەوە بگۆڕنە سەربازی و ئەوەی بیانەوێ بیكەن بەهێز و ناچاری بەسەر ئەوانەی وەك ئەوان نین فەرزی بكەن.

ئەو بەیانەی ئەو گروپە، ئەوەی دەرخست، كە كۆنگرە كۆتایی بە رۆڵی پارتی نەهێناوە لەناو یەكێتیدا، بۆ بنبڕكردنی ئەو خوەش پێوستمان بەرێگە چارەیەكی تر هەیە

تویتەكەی لاهوری شێخ جەنگی ستۆپی بە زۆرشت كرد بەڵام ئەو پەیامە كۆتایی یاریەكە نیە
بەڵكو سەرەتایەكە بۆ سنور دانان بۆ ئەوانی تر و
بۆ تۆكمە كردنی ناوماڵی یەكێتی تا هیچ گروپ تاقمێك لە ژێركاریگەری لایەنێكی تر هەڵویست دەرنەبرن و هەڵوێستی یەكێتی تەنها و تەنها هەڵقوڵاوی بیروباوەی جەماوەرەكەی بێت

دوێنی خراپترین و ناخۆشتڕین رۆژی بوو بۆ ئەندامان و لایەنگرانی یەكیتی بەر یەكەم شۆكی دوا كۆنگرە كەوتن .

تێگەیشتن كە جیلی كۆن سەبەبی تەسیلم بوونی یەكێتی بە پارتی نەبوون كە زۆركات بەوە تۆمەتبار ئەكران. نەخۆشیەكە لە شوێنێكی ترە .، هێشتا نەخۆشیە كۆنەكە هەرماوە بەڵام ژینگەكەی ئێستایی ناو یەكێتی رەنگبێت وەك جاران لەبارنەبێت بۆ یاركردنی لەو جۆرە و بۆ فەرزكردنی سیاسەتی حیزبی تر .

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، یەك رێگەی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بێ هیوامان نەكات.
بێت بە روونی رایی خۆی و یەكێتی بڵێت: لەگەڵ چیدان و لەگەل چیدا نین.


ئێستا یەكێتیەكان لەهەموو كات زیاتر پێوستیان بەوەیە لاهوری شێخ جەنگی بەدەنگی بەرز قسەیان بۆ بكات و لەو بێهیواییەی باڵی بەسەر كەشە گشتییەكەدا كێشاوە دەریان بهێنێت و كۆتای بەنائومێدی بهێنێت.
چونكە هێشتا بۆ ئەندامانی یەكێتی هەر لاهور هیوایەو هەر ئەویش كلیلی ئایندەی لەدەستدایە تا كۆتایی بەنەهامەتییەكان بهێنێت كە ئێستا خەڵكی تێكەوتووە.
سەكردایەتی تازەش بەشێكی زۆریان جێگەی متمانەن هێشتا پابەندی بەڵێنن كە دژی خواستی جەماوەری یەكێتی لەهیچ باردۆخێك بریارنەدەن
بەڵام هەندێكیان
كە لەدوا كۆنگرە و گەیشتن بە سەكردایەتی بێدەنگ بوون و خیانەتیان لە سوێندەكەی كۆنگرە كردوە زوو بێت یان درەنگ بەر نەفرەتی ئەندام لایەنگرانی یەكێتی ئەكەون
بەتایبەت ئەوانەی بە ووتاری دژە پارتی خۆیان گەیاندە سەكردایەتی و لەسەر رەنگی بۆینباخیش ووتاریان ئەنوسی كەچی ئیستا خۆیان كردۆتە كەرەی شەربەت

بەداخەوە ئەڵێم: ئێستا یەكێتی، دوو هەڵوێستە،هەندێك لەبەر بەرژەوەندی كۆمپانیا و پۆست خۆی بێدەنگ كردوە هەندێكش لە تاو یەكێتی و جەماوەرەكەی سنگی ناوە بەو زوڵمەوە بەرگری ئەكات

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand