Draw Media

وەنەوشە

وەنەوشە

2020-06-21 13:02:45


پشکۆ ناکام

..... کاتێک رژێم و دەستەڵاتە دیکتاتۆرەکان زیاتر  و زیاتر بە جومگەکانی کۆمەڵگایە یەنە خوارێ ، مەترسییەکانی بوونی دەوڵەت و دامەزراوەکانی وەک بەشێک لە حیزب زیاتر ئەبێ و وەک ئەوەی ئەمڕۆی هەرێم شتێک نابینرای و هەستی پێ ناکرێ بە ناوی سیستەم ، سیستەم و ژێرخانە یاساییەکان واتا حیزب حیزبیش واتا چەن کەسێک ، دەسەڵاتی بنەماڵە لە رژێمەکەی ئەمڕۆی هەولێر کە لەژێر رکێفی بنەماڵەوە بەرێوە ئەبرێت بووە بە دەوڵەت ، ئەوەی بنەماڵە ئەیەوێت لە ڕێی حزبەوە جێبەجێی ئەکات و دوەڵەت وەک دامەزراوە و یاسا و هێز وا لەناو لەپی دەستی نوێنەرێکی بنەماڵە و لە سەرروی هەرەمی رژێمەکە دانیشتوە و تۆش بۆخۆت هەر هاوارکە تا تووشی ئیلتیهابی حونجەرە ئەبی کەس ئاوڕێکی خێرت لێ نایاتەوە ، ئەو کەس و خەڵکانەش کە بەناوی وەزیر و مەزیر ی بەناو حکومتەوە  هەر چاوڕێی  ئافەرینی حیزبن ئەبن بە بەشێک لەو دەستەڵاتەی یان ئەو حیزب و بنەماڵەیەی جێگەی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی گرتۆتەوە و هەموو فەرمان و یاسایەکی حیزب(بێ فزە گرتن) جێبەجێ ئەکەن جا ئیتر لە بەرژەوەنی خەڵکە یان نا جاڕ بە جەهەنەم گرنگ ئەویە ئەم جێبەجێکارە بێ ئەوەی بۆی هەبێ بۆڵەبۆڵێك بکا یان خوانەکردە یەکسەر جێبەجێ نەکرێت ئەو کاتە بە تاوانی لایان لە رێباز وبێ وەفایی بۆ خوێنی شەهیدان وا وەیلا بە حاڵت ، 
ئەم راستیەمان بە روونی لەم کاتەی کۆرۆنایە بۆ دەرئەکەوێت چۆن  بەختەوەری بەناو سەرۆکی حکومەت ئەو مەسەلەیەی قۆستۆتەوە بۆ مەبەستی سیاسی حیزبی و بنەماڵەیی و وزیر و پارێزگار و فەرمانبەرە ملکەچە نەفامەکان بە نوقتە و سەری دێڕەوە جێبەجێی ئەکەن و ئەوان مەمنوون !! بەیانی بەناو سەرۆکی حکومەت بە وەزیری تەندروستی کە کادری حیزبەکەی خۆیەتی بڵێ بڕۆ تەسریح بە کە ئەگەر پارتی بیت کۆرۆنا کەمتر کارت لێئەکا !!، جونکە جەنابی وەزیر دوەڵەت و پیشەکەی خۆی لە حیزبا ئەبینێ نەک وەزارەت و خزمەتی خەڵک ، بێ سێ و دوو کردن ئەوەی بەناو سەرۆکی حکومەت ویستی لەبەر دەم دە پانزە ماکرۆفۆنا وەک تووتی ئەیڵێتەوە ، ئاخر ئەو هەموو یاری کردنە بە ئەعساب و دەروونی خەڵک بۆ ؟گەر حساباتێکی حیزبی وبنەماڵەیی لە پشتەوە نەبێ !! هەر داوای مووچە بکە بە تەلەفۆنێکی بەناو سەرۆکی حکومەت وەزیری تەندروستی یەکسەر لەسەر شاشەکان ئەڵێ بەپەلە بچنە ماڵەوە ئاگادارین فەوجێک کۆرۆنا بەرێوەیە بەرەو هەرێم بەتایبەتی سلێمانی و لەبەر خاتری ئێوە هات و چۆ قەدەغە ئەکەین و وەزیری خستنەئەولاوەی مووچەش ئەڵێ ؛ خەریک بوو مووچە بەین بەڵام بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەست کۆرۆناوە ڕامان گرتووە !!پەلەتان چیە مووجەکانتان لە شوێنێکی ئەمینە(وەک ئەمانەتی بیست و حەوت ملیاردەکە) با کۆرۆنا تەواو بێ وەریئەگرن... 
جا بۆیە مەترسییەکی گەورەیە کە دەوڵەت ببێ بە بەشێک لەدامەزراوەکانی حیزب و کادیرە بچووک و مێشک ئێکسپایەرەکان بەرنامەی حزب لە وەزارەتەکانیان بەڕێوەبەرن ، کاتێک حیزب بەناوی دەوڵەتەوە لەبەرژەوەنی خۆیان و بنەماڵە ئەبن بە سەرچاوەی یاسا ئیتر دەست لەو کۆمەڵگایە بشۆ کە خێر لە خۆی ببینێ تا ئەو حیزب و بنەماڵەیە دەسەڵاتدار بن ، گەر خۆشبەختانە نەمان ئەوە قسە و باسێکی تری لێ ئەکەین....واریدە وەزیر ئەقڵی بە دونیا نەشکێ ، یان لەئاستی مەسئولییەتا نەبێ یان تامەزرۆی پارە بێ ، بەڵام کاتێ وەزیرێک کە نوێنەرایەتی یاسا و دەوڵەت ئەکا بۆ پەرژەونی گشتی ئەبێ بە سێنەری سەرۆکی بەناو حکومەتەکە کە بەتاوانی دزینی قووتی خەڵک هیچ شەرعییەتێکی یاسایی لە مانەوەی لە حوکما نامێنێ ،موسیبەتەکە لەوێوە دەست پێ ئەکا کە هەرچی ئیعتبارێکی ویژدانی و یاسایی وئەخلاق ئینسانی و  نیشتمانی هەیە لەبەر خاتری مانەوەی وەک وەزیر ، هەمووی ئەخاتە سنوقی وەنەوشەکەیەوە......

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand