بەرەیەك بۆ رزگاری دۆخەكە...
2020-06-21 10:38:12
عەبدولڕەحمان ئەبوبەكر
دۆخەكە لەدەست دەرچووە، حزبەكان تەنها چاویان لەبەرژەوەندی خۆیانە، پارتی هەموو دەسەڵاتەكانی لای خۆی كۆكردۆتەوە، چۆنی بوێت وای دەدورێت.
بەرای زۆرێك لە هاونیشتمانیان لەئێستادا دۆخەكە لە دەست دەرچوە، حیزبەكانی كوردستان و بەشێك لەئەندامەكانیان تەنها لەخەمی بەرژەوەندی خۆیان و مانەوەی خۆیاندان جگە لەپارتی، بەڵام ئەگەر وابڕوات نەپۆست دەمێنێت و نەخۆشیان، چونكە لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان تەنها هێزی یەكەمەو هەموو دەسەڵات و بڕیارەكان لای خۆیەتی بەكوردی كرمانجی چۆنی بوێت وای دەدورێت، ئەوگرێبەستی پەنجا ساڵەی لەگەڵ توركیا كردەو هیچ خەمێكی نیە چونكە توركیا ئەو هەڵدە سوڕێنێت و هەرتوركیاش ڕێگە نادات لەگەڵ بەغداد ڕێك بكەوێت، چونكە توركیا مەبەستەیتی خەڵكی كوردستان بەبرسێـی بكوژێت، ئەوەی توركیا كەدژی كوردو كوردستانە شتێكی ترە، بەڵام ئەوەی گرنگە لەئێستادا قسەی لەسەربكەیت باشوری كوردستانە دۆخێك لەئەوپەڕی مەترسیدایە زیاتر لە 100ڕۆژە موچە نەدراوە هەمو حیزبەكانی كوردستان دەڵێن پارتی هۆكارە، ئەی باشە ئێوە چین، خۆی لەڕاستیدا خراپی ئەم دۆخە بەپلەی یەكەم پارتیە دوایش یەكێتیە، ئێوە خۆتان دڵنیان بەهەموتان ناتوانن یەك بڕیاربدەن لەئێستادا چونكە بڕیارەكەش بدەن ئەوا پارتی قبوڵێ ناكات وباتڵە.
ڕووی دەمم دەكەمە (گۆڕان ، كۆمەڵ ، یەكگرت و یەكێتی) ئێستا كاتی ئەوەیە بەرەیەكی بەهێز دروست بكەن پێدا چونەوە بەسیاسەت و بەڕێوە بردنیشدا بكەن تاخەڵك لەم دۆخە ناهەموارە ڕزگاربكەن ، وابكەن لەگەڵ بەغداد ڕێك بكەون و دۆخی گوزەرانی خەڵك چاك بكەن و وەڕێگەش لەداگیركردنی كوردستان لەلایەن توركیاوە بگرن، ئێستا كاتی هاتوە هەلێكی مێژووی گرنگ لەبەردەستاندایە هەرچوارتان وەك چوارهێزی دیارو كاریگەر ئەو هەلە مێژووییە لەدەست مەدەن خۆتان بكەنەوە بەپێشڕەوی گەل و قوتاریان بكەن لەنەهامەتی وبرسێتی و ئەم ژیانەتاڵە، ئەگەربەڕاستی بەرژەوەندی هاونیشتیمانیانتان دەوێت.
ئەگەر ئەمەنەكەن ئەوا پارتی بۆبەرژەوەندی خۆی و مانەوەی خۆی زیاتر خەڵك برسی دەكات چونكە ئەو باكی بەهیچ نیە كوردستان چی لێدێت، گرنگ مانەوەی خۆیەتی و لەناو پارتیشدا مانەوەی بنەماڵەی بارزانیە، تكایە هیمەتێك بكەن ئێمە وەكوو ڕۆژنامەنوسان دەزانین خەڵك چەند ناڕازاییە هەموو سێكتەرەكانی ژیان واپەكی دەكەوێت، نەچوە بچێت، ئێوە لەخەو هەستن پارتی ژێر بەژێر هەموكارێك و ڕێكەوتنێك دەكات، سەرەی ئێوەش بەقوڕا دەبات ، فریای خەڵك بكەون تا وای لێنەهاتوە خۆیان بڕژێنە سەرشەقامەكان و بارەگاكانتان بسوتێنن وەخۆیان ئەو هەنگاوە بنێن كەئێوە دەبوو بتان نایە ، چونكە ئەگەر بەنیازی پارتی و حكومەتەكەی پارتین ئەو دەستەتان بخە نە ژوور سەرتان ئەو نایكات ئەو شتێك ناكات بۆخەڵك ، ئیتر ئێمە ئەمەمان وت بزانین ئێوە تاچەند گوێدەگرن، ئەگەرچی هەمو سیاسەیەكانی ناو حیزبەكان خۆتان بەعەبقەری دائەنێن و بەڵام هیچ سودێكتان نیەو گوێش بۆكەس ناگرن، تەمەنا دەكەین ڕێگە نەدەن خەڵك بەڕەكەی ژێرپێتان دەربێنی و دواتریش لەسەر زەویش جێگەی دانیشتنتان نەبێت.