بە تەنیا بارزانی،بارزانی بە تەنیا!
2020-06-20 20:08:09
ئاسۆ حاجی
دابەش بوونی رای گشتی کوردستان بەسەر دوو بەرە(جا کامەیان زۆرینەن و کەمینەن پرس نیە) هەندێک بە تەنیا بارزانی دەبینن و وەک سوپەڕمەن تەماشای دەکەن و دەیانەوؽ بۆ خەڵکی بەو شێوەیە وێنە بکەن،هەندێکیش هەوڵ دەدەن بارزانی وەک هؽزؽکی تەنیا و پەڕپوت نیشان بدەن و وەک وێنەی پاڵەوانێکی بەزیو لە چوارچێوەی بگرن،بە دڵنیایەوە هیچ یەکێک لەو دوو ئاراستە و بۆچوون و هەوڵانە راست نین(بێگومان بە رێژەیی نەک رەهایی)،ئەوەی راستەقینەیە تێکەڵ کردنی هەردوو بۆچوون و کۆلاژ کردنی هەردوو وێنەکەیە لە ناو چوارچێوەیەکدا کە لەو شەڕ و ململانێ و بگرە و بەردەیە نە تەنیا بارزانی لە مەیدانە و نە بارزانیش تەنیایە لە مەیدان،بە بۆچوونی من ئەوەیان گونجاوترین دەستەواژە و قسەیە دەربارەی بارزانی بکرێ جا چ نێچیرڤان یان مەسرور بێت.
سەردانی ئەوجارەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا دووبارە کردنەوەی هەمان سەردانی پار ساڵیەتی بۆ بەغدا دوای ئەوەی تازە ببووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکە و هەمان کەسەکانی دیکە لە سەرکردەکانی شیعە و ئەوانەی دیکە،هەمان ئامانج و کارنامەشە،ئەوەش دڵخۆشکەر نیە لە خاڵێکدا کە نیشان دەدا عێڕاق لە بازنەیەکی خۆ دووبارە کردنەوە و چەق بەستن دایە و هیچ ئومێدی پێشکەوتنی لێ ناکرێ چونکە تەنها گۆڕینی ناوە نەک ناوەڕۆک،عەلاوی،جەعفەری،مالکی،عەبادی،عەبدولمەهدی یان کازمی بێت هەموویان قوماشی یەک تۆپن و تەنها یەکدی تەواو دەکەن نەک شتێکی نوێ نیشان بدەن.
بۆیە ئەگەر حەز بە سەرکەوتنی کوردستان دەکەن پاڵپشتی نێچیرڤان بکەن،بۆ ئەو پاڵپشتیە حکومەتی کوردستان پێویستە بەهێز بێت کە نوێنەرایەتی ناو ماڵی کوردستانی دەکا،نوێنەرایەتی مێژووی زیاتر لە سەت ساڵی خەبات و تێکۆشانی میللەتێکی ژێر دەستە دەکا،چونکە ئەگەر لە ناو ماڵی خۆمان یەک نەبین ناتوانین وەڵامدەرەوەی داخوازیەکانی میللەتی خۆمان بین،رەسول هەمزاتۆڤی داغستانی وەک ئەوەی بە کورد بڵێ دەڵێ:"با لە ئاگردانی ماڵی خۆمان دەست پێ بکەین".
مێژووی دەوڵەتی درۆین و دروستکراوی عێڕاق کە داگیرکەری بەشێکی کوردستانە ئەوەمان پێ دەڵێت هەر کاتێک کورد یەکگرتوو و یەکگوتار بووە بەغدای بەچۆک داهێناوە،هەرکاتێکیش کورد پارچە و فرە گوتار بووە چۆکی بۆ بەغدا داداوە،ئەوە راستەقینەکەیە،جا ئەگەر حەز دەکەن سەرۆکی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان قسەی سوار بێ و ئەگەر دەتانەوێ دروشمان لە کوردستان یان نەمان بگۆڕین بۆ کوردستان و هەرمان پاڵپشتی حکومەتی کوردستان بکەن چونکە وەک مامۆستا ئیسماعیل بێشکەچی دەڵێ:"خراپترین حوکمی کورد لە سەر کورد لە باشترین حوکمی داگیرکەرانی کوردسیان لە سەر کورد باشترە"٠