پۆپۆلیستەکان خۆرەی کۆمەڵگان
2020-06-19 16:12:54
دیاری حاجی عومەر
(مێژووی پۆپۆلیستەکان مێژوویەکی کۆنەودەگەڕێتەوە بۆسەدەکانی شانزەوحەفدەی زایین لە امریکا وامریکایی لاتیین وڕووسیاو ئەوروپا ، ئەگەر تەمەن باقی بێت ، باس لەمێژووی پۆپۆلیستەکان لەداهاتوو دەکەین پشت بەست بەسەرچاوە مێژوویەکان).
ئەم زاراوەیە لەئێستادا زۆرترین کەس بەکاریدەهێنێت بۆ ئەوەی لە پۆپۆلیست بگەین پێناسەیەکی دیاریکراو نیە و زۆر کەس وبە زۆر شێواز پێناسەی دەکەن . بەشێوەیەکی گشتی پۆپۆلیستەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کەتەنیا ئەوانن لەبەرەی میللەت ونوێنەرایەتی ڕاستەقینەی میللەت دەکەن ، ئەوانی تر لەبەرەی ستەم وخراپە ودوژمنن ، ئەم جۆرە کەسانە کاتێک لەبەرەی ئۆپۆزسێۆنن هەموو ڕکابرەکانی خۆیان بە گەندەڵ ونەزان تۆمەتباردەکەن و لێزانن لە ووروژاندنی هەست وسۆزی خەڵک، کاتێکیش دەگەن بەدەسەڵات هیچ هێزێک وەک ئۆپۆزسێۆن بەفەرمی ناناسن .
پۆپۆلیست کەسێکە ئایدۆلۆژیاییەکی دیاریکراوی نیە بۆ ڕاکێشانی هەست وسۆزی خەڵک ئامادەییە ، هەموو ئایدۆلۆژییەکان بەکاربهێنی تەنها بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی خۆی مەبەستییەتی بۆیە بەردەوام لەدژی نوخبەی سیاسی و واقعی دژی فرەیی نەتەوەیی وئاینی ومەزهەبی وسیاسی قسەدەکات بێ ئەوەی هیچ جۆرە سانسۆرێک بۆ قسەکانی دابنێ .
پۆپۆلیستەکان هەمیشە بە سادەیی دەدوێ بۆ خەڵک و بەدڵی زۆرینەی خەڵک ئەدوێ کاریگەری لەسەر زۆرینەی خەڵک دروست دەکەن بەشێوازێک خەڵک فریوو دەدەن کەبێ ئەوەی شارەزابێت لە بوارێکی دیاریکراو لەسەر سەرجەم بوارەکانی ناوکۆمەڵگا ئەدوێن ، بۆ نموونە بڕوایی بەئایین نیە ، بەڵام دێت لەسەر سوابتی ئاینی یان کەسێکی ئایینی یان بابەتێکی ئایینی ئەدوێ بە باشترین ڕێگای دەزانێ بۆ بەدەست هێنانی پشتگیری وپشتیوانی خەڵک بۆگەیشتن بەپلەوپۆست .
دەرکەوتنی ئەم جۆرە کەسانە لەناو هەموو هێزەسیاسیەکان بەدی دەکرێت تەنانەت لەناولایەنی دەسەڵات وئۆپۆزسێۆن ، (هەرچەندە لەسەرەوە باسی مێژووی پۆپۆلیستەکانم کرد کەمیژوویەکی کۆنە ،بەڵام پێش ئۆپۆزسێۆنیش کەم تازۆر هەر هەبوون ، وەک دەگێڕنەوەوە لەشاخیش جارێک پرسیاری عەولەمە (جیهانگیری) لەسەرکردەیەک دەکرێت وەڵامەکەی ئەوە دەبێت من هیچ زانیارییەکم لەسەری نیە بڕۆن بۆلای فڵان کەس دووسەعات قسەتان بۆدەکات بێ ئەوەی زانیاری تەواوی هەبێت ) ، کە بە بروایی من دروست بوونی ئۆپۆزسێۆن لەکوردستان زەروورەتێکی ئەوەندە گرنگ بوو دژ بە نادادی کۆمەڵایەتی وکارگێڕی وسیاسی لەلایەن کاربەدەستانی هەردووحیزبی حوکمڕان ، بۆیە لێرە باس لەلایەنی باشەی ئۆپۆزسێۆن بوون ناکەین ، چونکە ئۆپۆزسێۆن توانی بەرچاوی خەڵک ڕوون بکاتەوە لە ماف وئیمتیازوبودجە وخراپی حوکمرانی وتێکەڵاوبونی دەسەڵاتی حیزبی وحوکومی وسەروەرنەبوونی یاسا و هەروەها توانی ڕۆحێک بخاتەوە نێوو پەرلەمان کەمەرجەعی باڵای بڕیاری سیاسی بوو ، وەچەندین لایەنی باشەی تر.....
بەڵام یەکێک لەو لایەنە خراپانە دەرکەوتنی یان هەلێکی گونجاو بوو بۆ ئەوەی ئەو پۆپۆلیستانە نمایشی خۆیان لەسەر شانۆ وەک کارەکتەرێک ئەنجام بدەن ، وە بەحوکمی ئەوەی زۆربەی کەسانی دەستڕۆشتوی لایەنی دەسەڵات ئەوەندە قێزەون بوو بوون ، ئەوا بەهەر شێوازێ بدواناییە ئەوا هەست وسۆزی خەلکیان بەکار ئەهێنا بۆ مەرامە کەسی وتایبەتیەکانیان ، بەدەیان نمونەی زیندوو لەبەرچاوە پۆپۆلیست هەبوە ، تابگات بە پەرلەمان هەزاران بەڵێنی نادروست وەکودامەزراندن ودروستکردنی هەلی کار وپڕۆژەی قیرتاوکردن وبەڵێنی بێ بنەما لەسەر هەموو سێکتەرەکان..... هتد. کە هەموانیش دەزانین کاری پەرلەمانتاری بەکورتی خۆی لە (چاودێری حکومەت و پڕۆژەیاسا) دەبینێتەوە نەك کاریتر. لەهەمووی گرنگتر لەحیزبێک یان ڕێکخراویک لەوپەڕی ڕاستەوە بۆ ئەوپەڕی چەپ سەنگەری گواستۆتەوە .
ئەم پۆپۆلیستانە ئەگەر پۆڵێن بکرێت دەبینی کاتێک ڕۆژنامەنوسە ڕووپەڕی ئەو ڕۆژنامەیە یان ساییتە ئەلکترۆنیە یان تیڤییە بۆماوەیەکی دیاریکراو لەکاتی پێویست بۆخۆی کۆنترۆڵ دەکات. ئەگەر لەناو حیزب یان ڕێکخراوبێت بێ ئەوەی دیسپلینی حیزبی بەکاربهێنێ وبگەریتەوە بۆ بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئۆرگانەکەی بازدەدات بەسەر هەموو ئۆرگانەکان و راستەوخۆ لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزب یان کوڕی کەسی یەکەم یان ئەوانەی لەو چوارچێوەیەن پەیوەندی دەبەستێ ، زۆرنمونە لەبەردەستە کەلەناو ئۆرگانەکەی خۆی بەئاوازێک خوێندویەتی کەگەشتۆتە کەسی یەکەم بەپێچەوانەی ئەو ئاوازە تەنها گویگربووە یان خوێندویەتی ، ئەمە جگە لەوەی سەدانجار سوکایەتی پێکراوە وزۆر بەسنگێکی فراوان وزەردەخەنەوە قبوڵیکردوە ، ئەم دیاردەی پۆپۆلیستیە لەئێستادا لەناو هەموو حیزب ولایەن وڕیکخراوێکی سیاسی علمانی وئیسلامی بەدی دەکرێت و بوون بە بەڵایەکی مەترسیدار لەبەردەم بیرکردنەوەی روئیاییەکی سیاسی تەندروست .ئەم پۆپۆلیستانە لە دەوائیروڕێکخراوەکانی کۆمەلگایی مەدەنیش بەدی دەکرێت کە هەموو ئامانجییان خۆڵکردنەچاوی زۆرینەی خەلک وراکێشانی هەست وسۆزی خەڵک بۆلای خۆیان. ئەمانە مەترسیدارترن لەوبەرپرسە گەندەڵانەی کەساڵانێکە بوونەتە بارێكی ئێسک قورس بەسەر ئەم میللەتەوە .
ئەم جۆرە کەسانە لەبواری بازرگانیش بەدی دەکرێن و دێن پڕۆژەیەکی بازرگانی ڕادەگەیەنن وخەڵکانێکی زۆر دەست دەبڕن بەمەبەستی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ودواجار ئەو پڕۆژەبازرگانیە کە هی خەڵکە بۆ مەرامی سیاسی وبەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت .
بۆیە کاتی ئەوە نەهاتوە ستۆپێک بەم جۆرە کەسانە بکرێت وکۆمەلگا لەوجۆرەکەسانە ئاگاداربکرینەوە ؟ کەهەر جارەولەحیزب ورێکخراوێک بەدی دەکرێن؟؟؟؟