هه‌رێمی كوردوستان و فه‌وزایه‌كی رێكخراو
2020-06-18 20:11:12
عومه‌ر عەلی محەمەد
چه‌مكی فه‌وزای دروستكراو بۆ یه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن مێژوو نووسی ئه‌مریكی ( تایر ماهان) به‌كارهاتووه، له‌دوای ئه‌ویش سیاسه‌ت مه‌داری ئه‌مریكی (مایكل لیدین) گه‌شه‌ی پێداوه و به فه‌وزای بنیات نان یان وێران كردنی بنیات نان ناوی بردووه, كه‌مه‌به‌ست لێی بنیات نانه‌وه‌یه‌كی نوێیه له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌وزاو وێرانكردنی هه‌موو شتێك، پاشان بنیات نانه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه خزمه ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ئه‌كات, (سامۆیل هانتینكتۆن) خاوه‌نی تیۆری ( ململانێی شارستانیه‌كان ) به‌و شێوه‌یه باسی ده‌كات كه خزمه ت به به‌رژه‌وه‌ندی هێزه جێبه‌جێ كاره‌كان ده‌كات له ڕێگه‌ی دروستكردنی پشێوی تائیفی و مه‌زهه‌بی، كه ئه‌مه‌ش وڵات دابه‌ش ده‌كات و به ئاسانی ده‌توانرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستاندا ده‌بینرێت ته‌واو جیاوازه, چونكه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و فه‌وزاو لێكترازان و پشێوی و نه‌هامه‌تیانه دوو هێزی سه‌ره‌كی حوكومڕانی كوردستانین ، كه 29 ساڵه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، چونكه هه‌ر له‌و كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پلانیان هه‌بێت بۆگه‌شه پێدان و به‌ره‌و پێش بردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه, به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه كاریان كردووه له‌سه‌ر دواخستنی هه‌موو ئه‌و بوارانه. پێشتریش كه‌له‌شاخ بوون وه‌ك دوو به‌ره‌ی ناكۆك كاریان كردووه و درێغیان نه‌كردووه له هاوبه‌شی كردنی ڕژێمه داگیر كه‌ره‌كان بۆ سه‌ركوت كردن و له‌ناو بردنی یه‌كتر, شه‌ڕه‌كانی كاره‌ساتی هه‌كاری له‌گه‌ڵ قڕناخان و پشتئاشان ،نمونه‌یه‌كی زیندووی ئه‌و شه‌ڕانه‌ن ،كه سه‌دان پێشمه‌رگه تیایدا بونه قوربانی ،ئه‌و كاته‌ش كه‌ڕاپه‌ڕین كرا‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان دروست كرد، ناكۆكیه‌كانیان زیاتر درێژه پێداو هه‌زاران پێشمه‌رگه تیایدا كوژراو و كاولكاریه‌كی زۆری له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه دروست كرد و كۆمه‌ڵگای كوردی كرد به‌دووبه‌ره‌ی دووژمن كاری دژ به‌یه‌ك.
له‌دوای وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه‌ش ئه‌م دوو هێزه له ڕوویه‌كه‌وه كۆكبوون له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆست و به‌رژه‌وه‌نیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا و سه‌روه‌ت و سامانی كوردستانیان له‌گه‌ڵ پۆسته حكومیه‌كان قۆرخ كرد بۆخۆیان و به‌سه‌ر لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌یاندا دابه‌شیان كرد, له به‌رامبه‌ریشدا هه‌رچی خه‌ڵكی بێلایه‌ن و حیزبه‌كانی تر هه‌بوو و بێبه‌شیان كرد و به هاوڵاتی پله دوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردن.
له‌م ڕێگه‌یه‌وه ململانێیه‌كی توندیان دروست كرد و جارێك به ناوی دروستكردنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆوه حكومه‌تی هه‌رێمیان دووله‌ت كرد, له‌و كاته‌شه‌وه كه یه‌كیان گرتۆته‌وه هه‌ر به هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت كاریان له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمدا كردووه و رَێگه‌یان نه‌داوه ئه‌م حكومه‌ته ببێته ئه‌زموونێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ و پێشكه‌وتوو له ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه, له‌دوای ساڵی 1914وه كه ئابووری سه‌ربه‌خۆیان ڕاگه‌یاندو ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی نه‌وت، ململانێكانیان زۆرتر چڕ بۆته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م سامانه نیشتمانیه به به‌رده‌وامی له لایه‌ك هه‌وڵی تێكشكاندنی یه‌كتریان داوه ،له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ودا گرتووه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی خۆیان و كۆمپانیا حیزبیه‌كانیان به‌كاریان هێناوه, له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ته‌كه‌یان خستۆته به‌رده‌م قه‌یرانی زۆر گه‌وره و له ئێستاشدا له لاوازترین دۆخیایه‌تی كه ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات و ته‌نانه‌ت له توانایدا نییه كه‌ل و په‌لی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین بكات له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنادا و له ئێستاشدا ڕۆژانه چه‌ندان خه‌ڵك له نه‌خۆشخانه‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئۆكسجینی پێویست بۆیان, ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كی حكه‌مه‌ت ته‌واو ئیفلیج بووه و هیچ سیفاتێكی فه‌رمان ڕه‌وای و حكومڕانی تێدا نه‌ماوه، له به‌رامبه‌ریشدا حیزب و به‌رپرس و كۆمپانیاكانیان ڕۆژ به ڕۆژ ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌بن و هه‌ژموونی خۆیان زیاتر به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ئابووری و سیاسی‌دا ده‌سه‌پێنن.
ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌رنج له‌م فه‌وزایه بده‌ین زۆرتر له فه‌وزایه‌كی رێكخراو ده‌چێت، چونكه له‌و شوێنانه‌دا كه پێویست ده‌كات به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بكه‌ن یه‌كده‌گرن و یه‌ك ده‌نگن، بۆ نمونه‌ش ده‌نگدانی هه‌ریه‌ك له یه‌كیه‌تی و پارتی به یه‌كتر له حكومه‌ته‌كه‌ی كازمیدا بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پارتی و وه‌زاره‌تی داد بۆ یه‌كێتی, ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و جه‌نگی سارده‌یه كه‌له نێوان ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تی سۆفیه‌تدا هه‌بوو، كه‌له دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌مه‌وه هه‌تا ساڵی 1989 درێژه‌ی هه‌بووه, له‌م جه‌نگه‌دا 21 ملیۆن كه‌س له وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین و ئه‌فریقیا و ئاسیادا كوژراون، به‌ڵام سه‌ربازێكی ئه‌مریكی سه‌ربازێكی سۆڤیه‌تی نه‌كوشتووه یان به پێچه‌وانه‌وه,به هه‌مان شێوه له هه‌موو شه‌ڕه‌كانی نێوان یه‌كیه‌تی و پارتیش هاتا ئێستا هیچ كه‌سێكی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه نه‌كوژراون، به‌ڵام قوربانیه‌كان ده‌یان هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه له هاوڵاتیانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و سڤیل.