میت لەباشووری کوردستان شکستیهێناوە.
2020-06-17 14:09:07
ئەرشەد شوانی
لەدیاریکردن و لێدانی پەکەکە، تورکیا هێزی کۆماندۆی بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر پەکەکە ناردووە.
دەزگای هەواڵگری میللی(MIT).
لەرێگای، هاکان فیدان و سێ جێگری و هەشت هەزار کارمەند بەم پێکهاتەییە دەستی بە بەهێرشکردنە سەر کورد کردووە،
۱. بەرێوەبەڕایەتی پشکنین.
۲. بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگییە گشتییەکان.
۳. بەرێوەبەراتی ناوەندی مەشقپێدانی میت.
٤. یەکەی لێکۆلینەوەی ستراتیجی.
٥. دەزگای راویژکاڕی یاسایی.
٦. یەکەی خزمەتگوزاری دارایی.
۷. دەزگای راویژکاری راگەیاندن و پەیوەندنییە گشتیەکان.
ئەرکی سێ جێگری فیدان لەسەر سێ بواری جیاوازە.
یەکەم.. ئیداری
دووەم. هەواڵگری تەکنیکی
سێیەم. هەواڵگری.
گەورەترین و گرینگترین کارەکانی میت بە دریژایی میژووی 93 ساڵی دروست بوونی بەناوی MAH بۆ ناوی MIT.
دامرکاندنەوەی شۆرشی شیخ سەعیدی پیران و راپەرینی ئاگری سالی 1928 شۆرشی دەرسیم ساڵی1936.
دەوڵەتی تورکیا و میت بەردەوام PKK وەک هەڕەشەی جدی بۆ سەر خۆی و ئاسایشی نەتەوەیی سەیر دەکات، بۆیە بەردەوام هێرشی دەکاتە سەری و دژایەتی دەکات لە هەر شوێنکی دونیا بن.
لەماوەی ساڵانی هەشتایەکاندا لە چالاکی یەکەمدا ویسترا ئۆجەلان کە رێبەرایەتی پەکەکە ی دەکرد لەڕێگەی پرۆسەیەکی هاوسەرگێری لەگەڵ ژنێکی کورد بە ناوی (کەسیرە) کۆنترۆڵ بکرێت. بەلام دوای چەند سالێک ئۆجەلان لەم ئافرەتە جیا دەبێتەوە، کە عبداللە ئۆجەلانن ئەم هاوسەرگێریە بە شەڕی هاوسەریەتی ناو دەبات، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە دەزگای میت گەیشتۆتە ناو هەموو شوێنێکی هەستیاری پەکەکە.
دەستگیرکردنی، ئوجەلان لە ساڵی 1999 لە وڵاتی کینیا، کە ئیستا زیندانی هەتا هەتایی لە زیندانی ئیمراڵ، ی لە دورگەیەک لەنێو دەریایی مەرمەرە، کە پێشتر یەلماز گۆنیی تیدا زیندانی کرابوو.
ئەم دەزگایە لە رێگایی، هاکان فیدان لەگەڵ عبداللە ئوجەلان لە ساڵی 2013 رێکەوتنی ئاشتی یان واژوو کرد.
هەرچەند لەگەڵ هەبوونی ئەم دەزگایەش لە تورکیا، بەڵام لە ساڵانی (1960 و 1971و 1980 و 1997) کودەتایی سەربازی لە تورکیا ئەنجامدراوە، بەڵام ئەم دەزگایە روڵێکی گرینکی بینی بۆ سەرکەوتنی، ئەردۆغان بەسەر کودەتاکەی، 15ی تەمموزی 2016.
بەپێ ی هەواڵەکانی PKK کە 81 شوێن کراوەتە ئامانج بە 26 فرۆکە لە جۆری پێشکەوتووترین فرۆکەی جەنگی ئەم سەردەمە f16،؟جگە لە بوونی سێ بریندار لەشنگال، گیان لەدەستدانی دوو گەریلای هەپەگە زیانی دیكەی نەبووە.
ئەمە دەرخەری شکستی میتی تورکیایە لە باشووری کوردستان.
ئیستا 300 کۆماندۆی تورکیا بە قووڵی 4 کیلۆمەتر هاتوون، بۆ ناوچەی باتیفا و حەفت تەنین، لە سنووری زاخۆ بۆ لێدان لە PKK لەم ناوچەیە.
تێبینی.. بەفەرمی بەپێ ی دەستووری ساڵی 1924 ئاماژە بەوەکراوە هەر کەسێ لە نێو سنووری کۆماری تورکیادا بژیت ئەوە (توركە). ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند نەتەوەیەکی جیاواز لە نێو سنووری تورکیا بوونیان هەیە، بە تایبەتی کورد لە باکووری کوردستان نزیکەی 22 ملیۆن کەسن، ئەمەش هۆکاری سەرەکی یە کورد بەردەوام لە خەباتی سیاسی و سەربازی بێت دژی دەوڵەتی تورکیا. ئەوانیش بەردەوام هەوڵی سەرکووتکردن و لە ناوبردنیان دەدەن.