ئێمەبەدەستی قەلەکانی کوردەوەگیرمان خواردووە! نۆبەی ھێرشی ھەڵۆی تورکە؟
2020-06-17 12:16:48
رێبوار عەلی چەلەبی
لەم نوسینەدا دەمەوێت باسی دەردەکوردبکەم و واز لە شفۆێنیەکانی(عەرەب و تورک و فارس)بێنم چییان بەسەر گەلی کورد ھێناوەو ھەر وەرزەو توشی چ دەردیسەرییەکیان کردووە..
تازەترینیان لەشکرکێشی ئەمڕۆی سوپای تورکیایە بۆسەر ھەرێمی کوردستان ،بەناوی ئۆپراسیۆنی چنگی ھەڵۆ!
بەڵام ئەوەی قەلی کورد (دەسەڵڵاتدارانی ھەرێم!) بەگەلی کوریان کردووە با بەدەواری شڕی نەکردووە؟
کورد لە ناوخۆدا دوژمنی سەرسەختی یەکترن،ئەوەش بەڵگە:
١- میرنشینی کوردی نیە لە ناو بنەماڵەی میراندا کوڕوباوک ،براوبرازا،مام و ئامۆزا،ھەریەکەو بووەتە سورەی بەرلەشکری ھێزێکی دوژمن و دەسەڵاتی ئەوی تری پێ لەناو نەبردبێ!!!
٢-لە مێژوی نزیکدا شەڕی ناوخۆی جەلالی و مەلایی و کوژرانی ھەزاران کەس و درێژی و نەگبەتی ئەم ململانێیە ھەتا ئەمڕۆ و دوافۆڕمی(کاھور-مەسرور )!!
٣-شاعیرەکان کەمیان ھەیە دەردێکی کورد نەی تاساندبێت و شتێکی لەبارەی ماڵوێرانی ناوخۆ و دەردە کوردەوە نەگوتبێت!
فەرموو (أ-بێکەس ب-پیرەمێردج-ھێمن)چۆن باسی دەدردی ناوخۆو سایکۆکۆژی کورد دەکەن:-
أ-کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە...
دوودڵن پیسن لەگەڵ یەک بۆیە وابێ لانەیە.
ب- وەفدی کوردستان میللەت فرۆشان...
ھەرزە وەکیلی شاری خامۆشان.
ج- رۆژگار ھاڕیومی وەک ئەسپونی وورد...
ھێزوتوانای لێ بڕیوم دەردە کورد.
ئەمە مشتێک بوو لە خەروارێک،کورد چونکە بێ دەوڵەت و بێ سەرکردەی راستەقینە و بێ گەلێکی ھۆشیار بووە،ھەمیشە لە کێشە و ملمکانێی ناوخۆدا تلاوەتەوە و دوژمنە بێ رەحمەکانیشی یاریانپێ کردووە.
سەرباری پیلان و گەمەی ئیمپریالیزمی جیھانی (ئەوروپی و ئەمریکی)
ھەر رۆژەو بەلایەکدا ھەڵیان پەڕاندوون..
ئێستا ھەرێمکە لەبەر دەستی ئێران و تورکیادایە،بەویستی خۆیان تەراتێنی تیادا دەکەن .
ھاوڵاتیانی ھەرێمەکەش بەدەست سیاسەتی سەقەتی قەلەکانی کوردەوە گیری خواردووە ،دەیان قەیرانی ھەیە!
تازە بەتازەش چەنگی ھەڵۆی تورک ھاتۆتەبانی..
کە ئەوەش بێجگە لە لە رووڕەشی بەناوسەرکردەکانی کورد ،ھیچ راڤەیەکی تر ھەڵناگرێ؟!
کەچی بەداخەوە کۆمەڵێک پۆستباز و بەرژەوەندیچی دەسەڵات،چونکە خۆیان ئاخوڕەکانیان خۆشە،ھەست بەژاروژوانی میللەتەکە ناکەن و بەناوی نیشتمان و نەتەوەو درۆی کوردایەتیەوە،پاسی سەرانی دەسەڵات دەکەن و ھەست بە ئازارەکانی ھەژاران ناکەن و خۆیان بوونەتە نمونەی دەردو مرۆڤی دووڕوو لە ھەناوی کوردا و درێژە بەتەمەنی قەلەکانی کورد دەکەن و رێنمای ھەڵۆکانی دوژمن دەکەن.
رێبوار عەلی چەلەبی