Draw Media

پێكه‌وه‌ ژیان تاچه‌ند گرنگه‌

پێكه‌وه‌ ژیان تاچه‌ند گرنگه‌

2020-06-16 22:06:06


 

سابیری سه‌ندیكا: لە ئەمریکا

به‌ر له‌وه‌ی هه‌وڵی لێكدانه‌وه‌ی چه‌مكی ئاشتی بده‌ین  وا پێویست بكات بزانین پێناسه‌ی ئاشتی ئاشتی چیه‌! هه‌ندێك ده‌ڵین : ئاشتی واتا دۆخێكی ئارامی بێ شه‌روشۆڕ. هه‌ندێكی تر پێیان وایه‌ ئاشتی بریتیه‌ له‌ په‌یره‌وكردنی بنه‌مای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌.
ئه‌مه‌ جه‌گه‌ له‌وه‌ی كه‌ سیاسه‌ت و ئاین و كۆمه‌ڵگه‌ و كه‌لتووره‌ جیاوازه‌كانیش دید گه‌ی تایبه‌تی  خۆیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌م چه‌مكه‌ و به‌ گوێگره‌ی  ویست یاخود فه‌لسه‌فه‌ی كۆمڵگا پێناسه‌ و شیته‌ڵكاری بۆ ده‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر به‌راستی ده ت ‌هه‌وێت به‌ئاشتی بژێت ده‌بێت
فێرکردنەکانت بەڕاستی دەتوانێت شوێنکەوتەکانی وا لێبکات بەڕاستی ئاشتیخواز بن و بە ئاشتەوایی بژین لەگەڵ ئەوانی دیکە ، کە دەبێت هەوڵ بدەین بەپێی توانا لەگەڵ هەمواندا بە ئاشتی بژین
دەتوانێت شوێنکەوتەکانت وا لێبکه‌ی بەڕاستی ئاشتیخواز بن و بە ئاشتەوایی بژین لەگەڵ ئەوانی دیکە ،
بۆ بابەتی ئاشتەواییش هەمیشە پێویستی بە دوو لایەن هەیە بە تەنها لایەنێك ئەنجام نادرێت
ناكرێت كه‌ تەنها بەدەم باسی ئاشتی بكه‌ێت وبە کردەوە دژایەتی بکەی
ژیانکردن و ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان لایەنی زۆرە تەنها هەر وشەیەك نیە و موزایەدەی پێوە بکرێت لەلایەن پیاوانی ئاینیەوە دەبێت هەموو ئاینەکان پێکەوە باوەش بکەنەوە بۆ قبوڵکردنی یەکتر، ڕاستە دەستپێشخەری شتێكی باشە و ڕەنگە ببێتە بەرەکەت بۆ بەرامبەر، بەڵام گەر بەرامبەر لەناخیدا بەهۆی دەقێكی ئاینی یان کلتور و هەرشتێكی دیکە وەڵامی دەستپێشخەریەکە نەداتەوە پێکەوە ژیان تەنها وەك وشەیەك بەکار دێت و بەس ، هەر شتێك بە تەنها بکرێت پێکەوە ژیان بەتەنها ناکرێت پێویستی بەهەردوو لایەن یان هەموان هەیەوا چاكه سەیری ئەو ئاشتیه بكەین كه
لەناو كۆمەڵگاكەماندا باوه و بوونی هەیه، ئه‌ویش كۆمه‌ڵگای كوردییه‌ له‌ كوردستانی عێراق ئه‌و ئاشتیەی
لای ئێمه مانان بوونی هەیه شتێكی سنووردارەو تا ڕاده‌یەك پێی دەووترێ ئاشتی، بەڵام كاتێ بارودۆخێكی وا دێته كایەوه هەڵوێستێكی جیا له ئاشتیخوازانه وەرگرین، پەنا بۆ شەڕ ده‌بەین، ئەمەش نیشانه‌ی ئەوه‌یه كه ئاشتیەكەمان ئاشتیەكی خۆكردەیی ،كورده‌كه‌ی خۆمان ماڵی ئاوا بیت كوردیەكەی خۆمان ئاشتیمان ئاشتیه و
شەڕیشمان شەڕ، چونكه ئێمه‌ی مرۆڤ و كورده‌كه‌ی خۆمان ماڵی ئاوا بیت حەز  دەكەین ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئاشتیخواز بێت ئێمەش هەروها، بەڵام ئەگەر شەڕخواز بێت ئەوا ئێمەش دەست بەستراو نین و ئەگەر شەڕەكه به قەپۆز شكانیشمان تەواو بێت هه‌رده‌كه‌ین .
 بۆیه‌ مەسیح سەرۆکی ئاشتیەو تەنها مەسیح وفێرکردنەکانی بەڕاستی دەتوانێت شوێنکەوتەکانی وا لێبکات بەڕاستی ئاشتیخواز بن و بە ئاشتەوایی بژین لەگەڵ ئەوانی دیکە ،مه‌سیح بە ڕوونی فێرمان دەکات کە دەبێت هەوڵ بدەین لەگەڵ هەمواندا بە ئاشتی بژین ، بۆیه‌ گرینگه‌و پێویسته‌ منی كورد یه‌ك دنیا كه‌ڵك له‌ عیسای مه‌سیح ببینم هیچ نه‌بێت باسی فكره‌ی په‌نه‌به‌ری بكه‌م بۆنمونه‌ فكره‌ی مرۆڤ دۆستی بكه‌م قوربانی بكه‌م باس له‌فریاد ره‌س بكه‌م مرۆڤایه‌تی به‌درێژای میژوو ….
باهه‌موومان ئه‌م گۆرانیه‌ بلینه‌وه‌ : من هه‌ر ئاشتیم ئه‌وێ خۆشه‌ویستیم ئه‌وێ  بێ تۆسه‌رناكه‌وێ به‌نیا تۆم ئه‌وێ  به‌ته‌نیا تۆم ئه‌وێ  ئاشتی خوازم به‌ته‌نیا تۆم ئه‌وێ به‌هیوا و ئاواتم دڵم تۆی ئه‌وێ  من ڕووناكیم ئه‌وێ من سه‌ربه‌ستیم ئه‌وێ بێ تۆسه‌رناكه‌وێ به‌نیا تۆم ئه‌وێ به‌نیا تۆم ئه‌وێ …..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand