یەكێتی دوایی كۆنگرە !!
2020-06-13 19:06:34
زانا عەبدولڕەحمان
لەدوایی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و دەست بەكاربوونی تیمی تازەی سەكردایەتی دۆخێكی نەخوازراوی سیاسی و تەندروستی و كومەڵایەتی و یٔابورییەكی داتەپیوو بەگەندەڵی بووە گەورەترین بار و یٔاستەنگ لەبەردەم یٔەم تیمە تازەییەی سەركردایەتی، كەوایكردووە بەرچاوڕوون نەبین كە یٔاخۆ بەرەو كوێوە دەچین و بەچی دەگەین؟
لەپێشتردا هەموو ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی بەو نییەتە پشتیوانی بەستنی كۆنگرەمان دەكرد، كە لایەنی كەم قۆناغەكانی گۆڕانكاری بەخێرای دەستپێبكات و بارەگرانەكەی رابردوو لەسەر شانی خەڵك كەمبكرێتەوە و تاڕادەیەك سووك بكرێت.
بەو نیەتە دەمان وویست كۆنگرە بكرێت و دوای سەركەوتنی قۆناغێكی نوێی سیاسی دەستپێبكات، كەچیتر سیاسەتی كات كوشتن درێژەی پێنەدرێت و وەڵامێكی جددی و لۆژیكی خواستەكانی خەڵكبدرێتەوە.
بەڵام ئێستا بۆ هەموو یەكێتیەكان پرسیارە ؟!
یٔایا سەكردایەتی نۆێ قۆناغی پێش كۆنگرەی جێهشتوە یان هەر لەو بازنەی رابردوو دەخولێتەوە...
یەكێتی بە نەفەسی یٔۆپۆزسیون مامەڵە لەگەل حكومەت یٔەكات و بۆ خۆی پێیەكی لە ناو حكومەتەو پێیەكیتری لەدەرەوەی بارزنەی حكومەتە، كە ئەمە هەمان سینارۆیی پێش كۆنگرەیە كەیەكێتییەكان بەگشتی خواستیان یٔەوەبوو كە دوا بەدوای دەریٔەنجامەكانی كۆنگرە و دەست بەكاربوونی تیمی تازە، یەكێتی وەك هێزێكی سەرەكی یان هاوبەشێكی راستەقینەی حكومەتبێت، یان بەتەواوەتی لەدەرەوەی یٔەو حكومڕانییەبێت.
یٔێستاش هەرپێش سەردەمی كۆنگرەیە؟
راستە كۆنگرە كراوە و سیستمی بەڕێوبردنی یەكێتی گۆڕاوە و شكلییەن كارەكتەرە سیاسییەكان كەسانی ترن بەڵام لەحەقیقەتدا چاوەكان لەسەر یٔەوەیە كە جەوهەری راستەقینەی یەكێتی بگۆڕێت، تەماشاكەن هێشتاش یەكێتی بەهەمان نەفەسی رابردووی پێش كۆنگرە، خەریكی گووتار نوسین و بەیان نامەیە، لەكاتێكدا خەڵك و لایەنگرانی یەكێتی و هەڤاڵانی یٔەم حیزبە، چاوەڕوانی هەنگاوی كردارین بۆ یٔەوەی یٔەم دۆخە سەپاوە خراپە لایەنی كەم كەمێك باشتربكرێت، نەك هەر خراپ و خراپتربێت.
یەكێتی هێشتا بێدەنگە بەرامبەر بەو ستەمكاری و زڵمانەی لە لایەنگر و جەماوەرەكەی دەكرێت لە زۆنی زەرد. هەروەك پێش بەستنی كۆنگرەیە و یٔەو زڵمانە درێژەیان هەیە.
یٔەوەی یٔێستا گۆڕاوە یٔەوەیە هەموو هیوای زۆرمان لەسەر یٔەم سەركردایەتییە نوێیە هەڵچنیوە، چاوڕوانی یٔەوانین تا بەكردار گۆڕانكاری یٔەنجام بدەن. بەڵام پێدەچێت باوەڕیان بەخۆیان نەبێت تا لەم دۆخە سەختە خۆیان دەربازبكەن.
یٔەگەر پرسیاری ٤٠٠ ملیاردەكە بەشێكی رووی لە پارتی بێت، بێگوومان بەشێكی یٔەوپرسیارە رووی لەیٔێمەیە، كە یٔێمە چۆن لەناو حكومەتێكین كە یٔاگامان لە شێوازی سەرف و دابەشكاری پارەو داهاتی گشتی نییە؟!
یەكێك لە كۆڵەكەكانی مانەوەی یٔەم حكومەتەی مەسرور بارزانی یەكێتیە، دەنا یەكێتی یٔەگەر بێتە دەرەوەی حكومەتەكەی مەسرور بارزانی یٔەوا تەرازووەكە لاسەنگ دەبێت و شتێك لەواقیعدا نامێنێت بەناوی
حكومەت بۆیە یەكێتی پێش ئەوەی پرسیاری چوارسەد ملیاردەكە بكات دەبێت وەڵامی ئەوە بداتەوە خۆی ئیشی چیە لەناو حكومەت ؟
بۆیە گرنگە سەركردایەتی نوێی یەكێتی لەوە بگات قۆناغی پرسیار و كات كوشتن كۆتایی هاتووە؟
یٔێستا قۆناغی وەڵامدانەوەیە، هەروەك پێشكۆنگرە چاوەڕێین كە بزانین كەیٔاخۆ چۆن وەڵامی خواستەكانی خەڵكی كوردستان و لایەنگر و جەماوەری یەكێتی دەدەنەوە.