جیھانی دوای کۆرۆنا بەرەو کــوێ ؟؟
2020-06-11 10:55:52
د. سیروان حەسەن
دوای سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠ لە وڵاتی چین و بلاوبوونەوەی بە شێوەیەکی خێراو زۆر ترسناک لە ھەموو وڵاتانی جیھاندا و بەردەوام بوونی بۆ ماوەیەکی درێژ کاریگەری زۆر گەورەی ھەبوو لە سەر داروخانی یٔابوری جیھان و زەرەروو زیانێکی بێ شوماری بەدواوە بوو وە کاریگەریەکەی بەردەوامە و مەترسی پەتاکە رەنگە درێژەی ھەبێت بۆ کاتێکی درێژ و نادیار یٔەمەش دەبێتە ھۆی متبوونی باری یٔابوری و بەرزبوونەی نرخەکان Stagflation لە جیھاندا. کێشەی نێوان چین و یٔەمریکا لە یٔێستادا بازرگانی و باجی گومرکی و رێژەی بەرھەمھێنان نیە لە راستیدا کێشەی سەرەکی نێوانیان ململانێیە بۆ حوکم کردنی جیھان، یٔەمریکا کە لەم سەردەمەدا وەکو تاک جەمسەر حوکمی جیھان دەکات لە رووی یٔابوری و سیاسی و سەربازیەوە و بە یٔاسانی دەست بەرداردی یٔەم دەسەلاتە رەھایە نابێت و رکابەری ھەموو ھێزێکی تر دەکات بۆ ئەو مەبەستە، بەپێی لێکۆلینەوەو پێشبینیەکانی یٔەمریکا چین زۆر بە پەلە ھەنگاو دەنێت لە بواری پیشکەوتنی تەکنۆلۆجیا و گەشەسەندنی یٔابوری وە پێشبینی دەکەن کە لە سالی ٢٠٣٠ قەبارەی یٔابوری چین دوو ھێندەی قەبارەی یٔابوری یٔەمریکا بێت یٔەمەش جێی قبول نیە بۆ یٔەمریکا، بۆ پاراستنی ھاوسەنگی وە بۆ یٔەوەی چین نەبێتە تاک جەمسەر و حوکمی جیھان بکات یٔەمریکا لە ھەوڵی یٔەوەدایە لە یٔایندە لە گەل چین دانیشتن بکات یٔەگەر بە زۆرەملێش بێت بۆ یٔەوەی بە یەکەوە وەکو دوو جەمسەری ھاوتا حوکمی جیھان بکەن و سیستەمێکی نوێی جیھانی دارێژن کە پشت بە نوێترین تکنۆلۆجیای زانیاری دەبەستێت. قەبارەی بەرھەمی نەتەوەی گشتی یٔەمریکا (الناتج القومی الامریکی) ٢٠ ترلێۆن دۆلارە (٢٠ ھەزار ملیار دۆلار) وە بودجەی گشتی حکومی یٔەم سال ٤,٥ ترلێۆن دۆلارە وە کورتھێنانی بوجە یەک ملیار دۆلارە کە دەکاتە نزیکەی چواریەکی بودجەکە، رێژەی گەشەسەندنی یٔابوری لە یٔەمریکا یٔەمسال ٢٪ بەلام لە چین ٦٪ کە یٔەگەر بەو شێوە سالانە بەردەوام بێت و بەراورد بکرێت لە گەل گەشەی یٔابوری یٔەمریکا یٔەوا چین زۆر پێش دەکەوێت و بۆشایەکی گەورە دروست دەبێت یٔەمەش یٔەمریکای ترساندووە ، قەبارەی بەرھەمی گشتی جیھانی (الناتج العالمی) لە یٔێستادا ٨٥ ترلێۆن دۆلارە وە رێژەی گشتی قەرز لە سەر یٔاستی جیھان ٣٥٠ ترلێۆن دۆلارە واتە رێژەی قەرز سێ ھێندەی بەرھەمی گشتی جیھانیە. یٔەم کێشە یٔابوریانەی نێوان چین و یٔەمریکا و ململانێی سیاسی و یٔابوری ولاتانی تر یٔەبێتە ھۆی نەمانی دیموکراتیەتی پەیڕەوکراوی ئەم سەردەمە و دەست پێ کردنی سیستەمێکی نوێی جیھانی کە تەکنۆلۆجیای زانیاری تێیدا دەستە بالایە وە لە ھەموو جومگە سەرەکیەکانی ژیاندا رۆلی گەورە دەبینێت، یٔەو ململانیە یٔابوری و سیاسیەی نێوان چین و یٔەمریکا و ھاوپەیمانەکانیان یٔەگەر بەردەوام بێت و نەگەنە چارەسەرێکی ھاوسەنگ و گونجاو یٔەوا یٔەگەری بەرپابوونی جەنگی جیھانی سێیەم لە سالی ٢٠٢١ لە یٔارادا دەبێت کە یٔەویش وەکو جەنگە تقلیدیەکانی تر و جەنگی یٔەتۆمی نیە بەڵکو جەنگێکی یٔابوری جیھانی دەبێت بە پشتیوانی تکنۆلۆجیای نوێ کە یٔەویش چەندەھا یٔامراز و شێوازی جیا جیای تێدا بەکار دەھێنرێت و کارەساتی گەورە دەخوڵقێنێت لە سەر یٔاستی جیھان وەکو پەتای کۆرۆنا کە رەنگە جۆرێکی گەمەی ململانی سیاسی یٔابوری جیھانی بێت بۆ لێدان و پەکخستنی یٔابوری ولاتان ، لە ئایندەدا ئەم جۆرە ئامراز و رێگە نوێیانەی بەریەکەوتن زۆر دەبێت لە ململانێ و پێشبرکێی ئابوری جیھانیدا .