کورد، پێش کۆبونەوەی ئەمریکا-عێراق، پاش رێکەوتنی ئەمریکا -عێراق
2020-06-10 17:21:55
شەماڵ عەبدولوەفا
١-پێش ریفراندۆم گەلە کۆمەکیەکی ترسناک لەسەر ھەرێم ھەبوو ، لە ژێریشەوە ئاگرەکەیان کڵپە پێ سەند، تا کەوتنە ھەڵەوە.
٢- دوای ریفراندۆم بە ناوی دابەش کردنەوەی ھێزەکان ٪٥٠ ی کوردستانیان پێ لە دەست داین ، ھەر ھەموویان شەریک بوون، بەڵام نەیانتوانی کیانی ھەرێمی کوردستان بفەوتێنن.
٣- زۆر ھەوڵ درا دوو ئیدارەیی دروست بکەن و لەسەرخۆ و بە ھێمنێ کیانی ھەرێم لە بێخەوە ھەڵکەنن، لەمەشدا دراوسێکانی ھەرێم و عێراقیش سەرکەوتو نەبون.
٤-ئەمریکا و ئێران و ھەموو ئەوانەی پێویستیان بەم بار و دۆخەی عێراق ھەیە رێکەوتن لەسەر کازمی، لە دوای چەندەھا سیناریۆ ی جۆراو جۆری ژێر بە ژێر.
٥- ئێستا دراوسێکانمان لە رێگەی پێگەی خۆیانەوە لە عێراق و لە رێگەی دۆستە دێرێنەکانی کورد کە شیعەو سوننەن !! دەستیان داوەتە بینە قاقای حکومەتی ھەرێم و فیدرالیەتەکەی، دەیانەوێت لە رێگەی ئەم قەیران و ھەل و مەرجەوە ، شتێک نەمێنێت ناوی حکومەتی ھەرێم بێت ، کێ یاریدەدەری ئەم ھاوکێشەیە دەبێت لە کوردستان ، دەبێت بە دوایدا بگەرێن.
٦- ئایا لە کۆبونەوەی داھاتوی ئەمریکا و عێراق لەسەر چی رێدەکەون ، ئایا ئەم کۆبونەوە نزیکە دێژەی رێکەوتنی ئەمریکا -ئێرانە ، لەسەر عێراق و لەسەر کوردیش رێدەکەون؟! ئێران لەم ھاوکێشەیە بەدەر ناکرێت و شەریکە بە ھەمان ئاواز ئەوانی تریش کە دژی کوردن، ترسە گەورەکە لێرەوە دەست پێ دەکات، چەند ساڵێکە ژێر بە ژێر سایکس بیکۆی تازە دارێژراوەتەوە خەریکە خەت و خاڵەکەی دەردەکەوێت.
٧-پرسیارە جەوھەرییەکە کورد لە کوێی نەخشە تازەکەی ناوچەکەدایە، لە کاتێکدا ھەموویان لەگەل ئەمریکا و عێراق شەریکن لەم پرۆسەیەدا.
٨-گەر رووی دا کێ خەتا بارە، ئێمە یان ھەموویان؟
٩-ئەی وەکو کورد چی بکەین؟!
١٠-ئێران و ھاوئاوازەکانی گەر کێشەی مەزھەبیشیان ھەبێت، شۆڤێنییەتی نەتەوەییەکەیان وادەکات لەسەر پرسی کورد رێکەون.
١١-لێبرالیزمی نوێ دەلێ چی، یەک بەرمیل نەوت بەرامبەر بەمافی مرۆڤ و دادی کۆمەلایەتی و دیموکراتیەت.