كۆیله‌كانی پارتی
2020-06-07 18:06:36
شێرزاد شێخانی
به‌شی دووه‌م
پارتی هه‌روه‌ك حزبێكی دواكه‌وتوو به‌عه‌قلییه‌تی ساڵانی په‌نجاو شه‌سته‌كان سیاسه‌ت ئه‌كا ، به‌خیتابێكی ئیعلامی غافڵگییر له‌گۆرانكارییه‌كانی سه‌رده‌م و به‌مه‌نتیقی گۆبڵزییانه هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی كۆمه‌ڵگه ئه‌دات . به‌م خیتابه دواكه‌وتووه‌ی سه‌ده‌ی رابردووش ئه‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌یدا بسه‌پێنێ كه ئه‌ویش تێری خواردووه له‌مجۆره خیتابه چه‌واشه‌كارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ چاوكرانه‌وه‌ی تاكی كورد و پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان و كرانه‌وه‌ی فه‌زای راگه‌یاندنیش ناگونجێ .سه‌رباری ئه‌وه‌ی پارتی ته‌مه‌نی له‌حه‌فتا ساڵیش تێپه‌ڕی كردووه‌و ، سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌شی ده‌یان ساڵه له‌بواری سیاسیه‌ت و به‌ڕێوه‌بردندا ئه‌زموونێكی دو‌ورودرێژیان هه‌یه ، به‌ڵام ئێستاش به عه‌قلییه‌تی ساڵانی په‌نجاو شه‌سته‌كان كاره‌كانی به‌ڕێوه ئه‌بات . كاتێك ئه‌ندامێكی حزبه‌كه‌یان دێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن وبه‌به‌رچاوی ملیۆنان كه‌سه‌وه ده‌ڵێ " سه‌یاره‌ی هاوڵاتییه‌كی ئاسایی له سه‌یاره‌ی كاك مه‌سعود باشتره " !! . مه‌فروزه سه‌رانی پارتی دڵیان به‌مجۆره گوفتاره خۆش نه‌بێ ، به‌ڵكو پێویسته محاسه‌به‌ی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و درۆ شاخداره و هه‌قبوو بانگیان بكردایه و پێیان وتایه " ئاخر قورمساغ ، خۆ خه‌ڵك چاوی كوێر نه‌بووه نه‌بینێ كه كاك مه‌سعود له‌هه‌ر ده‌رچوونێكیدا سه‌دان سه‌یاره‌ی ئاخر مۆدیلی به‌رزی به‌دواوه‌یه ، تۆ چۆن ئه‌م قسه‌یه ئه‌كه‌ی كه خه‌ڵكی گاڵته‌مان پێبكه‌ن و له‌سۆشیال میدیادا پێمان ڕابوێرن "!.. سه‌ركرده‌یه‌كیان كه دێته سه‌ر شاشه‌و ده‌ڵێ " مێوانخانه‌كه‌ی كاك مه‌سعود ئه‌وه‌نده بچووكه جێگای هه‌شت كه‌سی لێنابێته‌وه كاتێك بۆ جه‌ژنه پیرۆزه ئه‌چینه لای " !! ، هه‌قوایه بانگ بكرێ وموحاسه‌به بكرێ ، چونكه ئه‌م قسه‌یه بچووككرنه‌وه‌ی كاك مه‌سعوده نه‌ك ته‌نها وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڵكو وه‌ك سه‌رۆكی عه‌شییره‌تێكیش ، چونكه ته‌نانه‌ت كوێخای گوندیش دیوه‌خانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه جێگای لانیكه‌م بیست كه‌سی لێ ببێته‌وه .
سه‌یرم پێدێ كه‌سانێك هه‌بن له‌ناو سه‌ركردایه‌تی پارتیدا دڵیان به‌مجۆره قسانه خۆش بێ و ته‌نانه‌ت ئه‌م درۆزنانه‌ش خه‌ڵات بكه‌ن له‌كاتێكدا خۆشیان باوه‌ڕیان به قسه‌كانیان نیه ، ئه‌مه له‌گێلی و گه‌وجاندن زیاتر هیچتر نیه . ئه‌مجۆره خیتابه سواوه‌ی سه‌رده‌می گۆبلزی وه‌زیری دیعایه‌ی هیتله‌ره كه ده‌یوت " درۆ بكه و درۆ بكه تا باوه‌ڕت پێده‌كه‌ن ". ئه‌مه‌ش له‌ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌یخوارد ، به‌ڵام ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌یه ، چونكه خه‌ڵكی به‌گشتی چاوی كراوه‌یه‌و هه‌موو شت ئه‌بینێ ، بۆیه ئه‌بینین هه‌ر لێدوانێكی له‌م بابه‌ته سوشیال میدیا ده‌ته‌نێ و هه‌زاران كه‌س دێنه سه‌رخه‌ت بۆ ریسواكردنی پارتی و كۆیله‌كانی .
له‌وانه‌ش سه‌یرتر رۆژ نیه ده‌یان جار نه‌بینین ونه‌بیستین له‌سایته‌كاندا كه‌وا فڵانه ئه‌ندام په‌رله‌مان وه‌ڵامی فڵانه سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی یان یه‌كگرتوو یان كۆمه‌ڵ ئه‌داته‌وه له‌سه‌ر ره‌خنه‌یان له‌پارتی ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وانه وته‌بێژی ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی بن نه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان كه ئیشی ئه‌وان ته‌شریعكردنی یاسایه نه‌ك وه‌ڵام و وه‌ڵامكاری حزبیانه !. یان ئه‌بینین هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌ی پارتی هه‌ر له‌خۆڕا یان به ده‌فعی حزبه‌كه‌یان دێنه ده‌نگ بۆ داكۆكی كردن له‌سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی ، بیریان چۆته‌وه وه‌زیفه‌ی ئه‌سڵی ئه‌ندام په‌رله‌مان چاودێری و ره‌خنه‌گرتنه له‌ئه‌دای حكومه‌ت نه‌ك دیفاعكردن . راسته ئه‌وانه سه‌ر به‌حزبی پارتین ، به‌ڵام خۆ پارتی ده‌یان ده‌زگای ئیعلامی حزبی و وته‌بێژی حكومه‌ت و حزبیشی هه‌یه، چ پێویست ده‌كات ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی بێنه ده‌نگ له‌سه‌ر بابه‌تی رۆژ . پارتی ده‌زگای گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی هه‌یه كه نازانم ژماره‌یان چه‌نده ، ئه‌مانه وه‌كو دابه‌ستی دانیشتوون مووچه و ئیمتیازاتی زۆریشیان پێدراوه ، به‌ڵام بێ ئیشوكار رۆژ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ، ئه‌م شه‌ڕه ئیعلامیه‌ی حزبه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا داوه‌ته ده‌ست په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانیان .
له‌هه‌موو سیسته‌مێكی ته‌ندروستدا سكرتێری ئیعلامی رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێ له‌هوشیاركردنه‌وه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به ئیداره‌كه‌یه‌وه . بۆ نموونه وه‌زیفه‌ی سكرتێری ئیعلامی هه‌ر سه‌رۆك حزب و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش ئه‌وه‌یه كه‌وا به‌رده‌وام موتابه‌عه‌ی رووداوه‌كانی رۆژ بكا‌و به‌راپۆرتێكی كورتكراوی رۆژانه به‌رپرسه‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه . وه‌زیفه‌ی ئه‌م سكرتێره‌یه موتابه‌عه‌ی رۆژنامه و سایت و په‌یجه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك په‌یونده‌دی به كاری مه‌سئووله‌كه‌یه‌وه هه‌بێت به‌راپۆڕتێك ئاگاداری بكاته‌وه ، كه‌چی لای خۆمان سكرتیره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای ئیمتیازات وڕاوه كچ و دامه‌زراندنی خزم‌و كه‌سه‌كانیانن ، ئه‌وه‌نده ناپه‌رژێته سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه فه‌رمیه‌وه . بۆیه هه‌میشه مه‌سئوله‌كانمان بێ خه‌به‌رن له‌رووداو پێشهاته‌كان ، كاتێكێش به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه ئه‌بێنن ماڵیان وێران بووه و كاتیش به‌سه‌رچووه . له‌مڕۆژانه براده‌رێكی پارتی بۆی گێڕامه‌وه كه‌وا یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كانیان ته‌له‌فۆنی بۆ پاسه‌وانێكی خۆی كردووه‌و لێی پرسیوه " ئه‌رێ راسته ئه‌ڵین له‌گه‌ڕه‌كه‌كان كاره‌با كه‌مبۆته‌وه "؟!! .
هیچ گومانم له‌وه‌دا نیه كه‌وا مه‌سئوله‌كانی پارتی به‌عام بۆ ساتێكیش چاویان به رۆژنامه‌و گۆڤارێكدا كه‌وتبێ ، یان به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌یكی ته‌له‌فزیۆنی دانیشتبن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی بزانن له‌دونیا چ خه‌به‌ره ، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕم به‌وه‌ش نیه له‌هه‌موو ژیانیان دوو رۆمان یان كتێبێكیان خوێندبێته‌وه ، جا چاره‌نووسی میلله‌ته نه‌گبه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ش كه‌وتۆته ده‌ست ئه‌م نه‌خوێنده‌وارانه‌وه !! .
ئه‌مه‌و جگه له‌زۆروبۆرری ئیعلامه‌كانی پارتی كه هه‌ر یه‌كیان ده‌یان ملیۆن دۆلاریان بۆ ته‌رخانكراوه و هه‌ر یه‌كیان به‌ئاوازێكه‌وه ئه‌خوێنن ، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌ململانێی ناو باڵه‌كانی پارتی ، هه‌رچه‌نده ئه‌ڵێن له‌ناو پارتیدا هیچ جۆره باڵباڵینێك نیه ، به‌ڵام كه سه‌یری روداو وباسنیوز ئه‌كه‌ی دوو خیتابی زۆر جیاواز ئه‌بینی . كاتێك رووداو دامه‌زرا ، چ پێویست به‌كه‌ناڵی 24 ئه‌كات . كاتێك كوردستان تی ڤی زمانحاڵی پارتی بوو ، چ پێویستی ئه‌كرد كه‌ناڵی زاگرۆس دروست ببێ . كه زانكۆی كوردستان نێچیر دروستیكرد، چ پێویست به زانكۆی ئه‌مه‌ریكی مه‌سرور ئه‌كات ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر باڵباڵێن نه‌بێ ئه‌ی ناوی ئه‌نێن چی ؟؟!! .. ئه‌مانه‌و ده‌یان نمونه‌ی تری زه‌ق كه زۆر به‌راشكاوی پێمان ئه‌ڵێن ، نه‌ك باڵباڵین له‌ناو پارتیشدا هه‌یه ، به‌ڵكو خه‌ریكه ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستای نێچیرو مه‌سرور سه‌ری حزبه‌كه و یه‌كبوونیشیان ئه‌خوات .
ئه‌مه‌و جگه له‌و جه‌یشه گه‌وره‌یه‌ی فه‌یسبوك وسۆشیال میدیا كه به سه‌دان هه‌زار دۆلار به‌ڕێوه ئه‌برێن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بایی یه‌ك فلسی قه‌ڵپیش سوودیان بۆ پارتی هه‌بێ ، ته‌نها كاریان شه‌ڕفرۆشتنه به نه‌یاره‌كانی پارتی وهه‌ڕه‌شه ڵێكردنیان به زمانبڕین وكوشتن .
نوسه‌ره‌كانی ده‌رباریشیان ئه‌وه‌نده سووك و چرووك و بێ مسته‌وان كاتێك نوسینه‌كانیان ده‌خوێنیه‌وه بێ‌زیان لێئه‌كه‌یته‌وه ، سه‌قافه‌تیش وه‌كو سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانت له‌به‌رچاو ئه‌كه‌وێ . ئه‌مانه به‌هه‌مان نه‌فه‌سی نوسه‌رانی سه‌رده‌می سه‌دام وتاره‌كانیان ئه‌نوسن ، ته‌نها جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه نوسه‌ره‌كانی سه‌دام له‌ترسا خزمه‌تی رژێمه‌كه‌یان ئه‌كرد ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی پارتی ته‌نهاو ته‌نها بۆ پاره و ئیمتیازات قه‌ڵه‌مه‌كانیان فرۆشتووه ، ته‌نانه‌ت خۆشیان باوه‌ڕیان به نوسینه‌كانیان نیه ته‌نها بۆ ئیسپات حزووره !!
به‌هه‌رحاڵ بوونی ئه‌م كۆیله‌و قه‌ڵه‌مه سواوانه‌ی میدیاكانی پارتی و مناڵه هه‌رزه‌كانی فه‌یسبوكه‌كانیان ، هه‌م ئاستی نوسینه‌كانیان زۆر نزم وبازاڕییه كاتێك دژ به یه‌كێك له‌نه‌یاره‌كانی پارتی دێنه ده‌نگ ، هه‌م ماهییه‌تی حزبه‌كه‌شیان ده‌ر ئه‌خه‌ن به‌م زمانه بازاڕی وجنێو و ته‌خوینانه ، بۆیه هیچ مه‌نتقێك له‌نووسینه‌كانیاندا نیه سه‌رنجی خوێنه‌ر راكێشێ .
به‌كورتی وبه‌كوردی ئه‌م قه‌ڵه‌مه سواوانه خۆشیان باوەه‌ڕیان به‌نوسینه‌كانیان نیه و، هه‌موو خه‌ڵكیش ئه‌زانێ ئه‌م به‌رگرییانه‌یان بۆ پاره‌و مه‌سڵه‌حه‌ته و دوور نیه پێڕابواردنیش بێت به پارتییه‌وه . كاره‌ساته‌كه‌ش لێره‌دایه كاتێك سه‌رانی پارتی ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵه به هه‌موو قه‌ناعه‌تیانه‌وه كه‌یفیان به‌مجۆره زمانه بازاڕییه‌ی كۆیله‌كانیان دێ و ته‌نانه‌ت خه‌ڵاتیشیان ئه‌كه‌ن ، به‌مه‌ش زۆر به‌زه‌حمه‌ت له‌ناو ده‌زگای راگه‌یاندن ومیدیاكانی پارتی به سوشیال میدیاشه‌وه كه‌سێكی تۆزێ موحته‌ڕه‌میان تیا ببینی .