Draw Media

پەیجی ساختە،بۆ؟

پەیجی ساختە،بۆ؟

2020-06-06 18:46:06


 

شێرکۆ حەمەئەمین

ئەمڕۆ هەواڵی داخستنی ژمارەیەک پەیج و ئەکاونتی ساختەی هاوسەرۆکی یەکێتی بڵاوبووە،کەبەهای ۲۷٠٠٠٠ دوسەدوحەفتا هەزار دۆلار(۲۷)دەفتەر سپۆنسەرکراون،زانیارییەکان ئاماژە،بەمەسروبارزانی دەکەن،ئەم کارەی کردبێت.

دیار ەنەداخستنەکەونەئەوپارەیەشی،کەبۆسپۆنسەر،
بەکارهاتوە،کەزیاتریشە،بۆمن جێگای سەرسوڕمان نین.
بۆ کوردستان ۲٤ ئەوانی تریش چەندی پارەدەوێت و کاریان چیە؟
خۆئەمان،لەمیدیافەرمیەکانیشیانەوە،هەرئەوکارەبەیەکتروخەڵک دەکەن ویەکتر دەشکێنن و ڕق دەچێن.

ئەمەنابێت،لەبابەتەسەرەکییەکە دورمان خەنەوە،ئەم دوکەسە،کەئێستا لوتکەی حیزب وحکومەتیان گرتوە،هەردوکیان دودەزگای هەواڵگری حیزبی بەناوحکومی بەڕێوەدەبەن،کەبەدرێژایی مێژو ئەرکیان پاراستنی ئەمنی حیزبی پارتی و یەکێتی وبنەماڵەی حاکم بوەواتە هێندەی کاریان،لەسەر پاکتاوی نەیاری حیزبی و عایلەیی کردوە،هێندەی ئەوەکاریان،لەسەردروستکردنی دەزگایەکی پیشەیی هەوڵگری نیشتمانی نەکردوە،ئەم کارەش ئامانجدارە،ئێستا،کەبەهۆی پێشکەوتنی میدیاوبرەوی تەواوی سۆشیال میدیاوکاریگەرییەجۆراوجۆرەکانی هەردولا،بەپلەی یەکەم و حیزبەکانی تریش،ژمارەوئاستی جیا پەیجی ساختەیان هەیەوڕۆژانە سەرقاڵی کلتوری جنێودان و یەکترشکاندن و شکاندنی کەسانی سەربەخۆووبەئیرادەوڕەخنەگرن.

هەموئەمانەش،لەپێناومانەوەی خۆیان و درێژەدان،بەکلتوری شارچیەتی و دروستکردنی ناکۆکی زیاتر،لەنێوان شاروناوچەکەکانی کوردستان و نێوان چین و توێژەکاندا،لەپێناوی درێژەدان ,بەحوکمی خۆیان و بێ بەهاکردنی سیاسەت و حیزبایەتی و کارەکتەرەکان و .....،

ئازیزان پێویستە هەمومان،لەوراستیە بگەین،ئەم دوعایلەسیاسیە بەدژایەتی یەکتری هێزووزەی مانەوە،لەیەکتری وەردەگرن،لەسەروە،ڕێک و هاوبەرژەوەندین،لەخواریشەوە،بەحساب ناکۆک و نەیاری یەکترن.
خەڵک، دەبێت سیحری ئەم یارییە بەتاڵ بکاتەوە هەمومان،پێکەوە ڕق و بوغزی سیاسی و حیزبی و کۆمەڵایەتی دروستکراوی ئەوان و هەرلایەنێکی تریش بە لاوەبنێین و ڕو،لەگۆڕینی ڕیشەیی بین.
خاڵێکی تر،نەک هەرحیزبەکان پەیج و ئەکاونتی ساختەیان هەیە،کەسانی ناوحیزب و پەرلەمانتاریش ئەوکارەدەکەن و بەپارە یان دامەزراندن، کەسانێک،بۆشکاندنی نەیارەکانیان و فوتێکردنی خۆیان بەکاردێن،ئەوەبابای دەشتڕۆیشتوی حیزب یان عایلەسیاسیەکە هەرئەوەنەفێربوە،بەڵام خۆ پەرلەمانتار سوێندی خواردوە،بەرژەوەدی باڵای خەڵک و خاک بپارێزێت؟!

بۆیە داخستنی ئەم پەیج و ئەکاونتانە،کەڕوداوی زۆربچوکن، کارێکی زۆرباشەوپێویستەئەوانەی لای پارتی و عایلە حوکمڕان و پەیجی بێ دایک وباوکی لایەن وکەسەکانی تریش دابخرێن.
ئەمڕۆی بەغداد سەلماندی پارتی و یەکێتی پێکەون و ئامادەنین تەنانەت گۆڕانیش بکەنەشەریک.

بۆیە تاکی حیزبی،لەخوارەوە،دەبێت وازلەڕق و بوغزویەکتر شکاندن و تۆمەت بەخشینەوە بێنێت و هەموان پێکەوە،ڕولەئامانجی باڵای دادپەروەری و ڕەتکردنەوەی حوکمی عایلە تێ بکۆشین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand