Draw Media

حوکمڕانانی هەرێم و پیادەکردنی جۆرێکی نوێی ڕەگەز پەرستی.

حوکمڕانانی هەرێم و پیادەکردنی جۆرێکی نوێی ڕەگەز پەرستی.

2020-06-06 07:50:25


عومەر عەلی موحەمەد

کورد لە مێژودا بەردەوام قوربانی دەستی ڕەگەز پەرستی بوە،ئەگەر سەیری ئەدەبیاتی سیاسی شۆرشە یەک بەدوایەکەکانی کوردیش بکەین هەمویان لە کاردانەوەی ڕەگەزپەرستی ئاینی و نەتەوەیی و ڕەگەزیەوە بوە ،بۆ ئەم مەبەستەش قوربانیەکی زۆریان داوەو بە دەیان هەزار شەهیدو بریندارو کەم ئەندامی بەدوای خۆیدا هێناوە ،هەمو تاکێکی کورد ئەو هەستە ناسیونالیزمەی بۆ دروست بوبوو ،کە نەتەوە باڵا دەستەکان تەنها لەبەر کوردبوون ئێمە دەچەوسێننەوەو زیندانی و جینۆسایدمان دەکەن و هەوڵی بە سوتماک کردنی نیشتیمانەکەمان دەدەن و ڕێگە نادەن کوردوستان پێش بکەوێت و گەشە بکات و هاوڵاتیانی بەختەوەر بن ،ئەگەر بەمێژودا بچینەوە ڕەگەز پەرستی بەهەمو جۆرەکانیەوە کووردی کردۆتە نیشانەو دەیان کارەساتی مرۆیی لە کوشتن و جیینۆسایدو ڕاوەدو نان و بە عەرەبکردنو بە تورک کردن و بە فارس کردنی ئەنجام داوە،کورد لە بەرەنگاری و شۆڕش نەوەستاوە، دوژمن نەیتوانیوە کۆڵی پێ بدات، تا لەئەجامدا لە ڕاپەڕینی ۱۹۹۱دا سەرکەوت و توانی هەرێمی کوردوستان لەژێر سایەی دەسەڵاتێکی کوردیدا بنیات بنێت بەو هیوایەی کە ئەمە قۆناغی کۆتایی هاتن بێت بەڕەگەزپەرستی و چەوسانەوەو خیانەت و هەموان وەک هاوڵاتی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و بەمافەکانیان شاد ببن.
بەڵام سەد مەخابن دوای ۲۹ساڵ لە حوکمی دەسەڵاتدارانی کورد ،هاوڵاتیان لە شارو شارۆچکەکان هاوشێوەی ۹۱ دێنە سەر شەقام و هاواریانە لە دەست گەندەڵی و نا عەدالەتی و دزینی سەروەت و سامانی خەڵک و بێ کاری و بێ کارەباو ئاویی و قۆرغکردنی هەمو جومگەکانی دەسەڵات بۆ دو حیزب و دوو بنەماڵەو سەرهەڵدانی جۆرێکیتر لە ڕەگەزپەرستی و چەوسانەوەو بێمافکردن،
ئەو ڕەگەز پەرستیەی ئێستا لە کوردوستان پیادە دەکرێت زۆر ترسناکترە لەوەی کە بەعسیەکان لە کۆن و فارس و تورکەکان لە ئێستادا ئەنجامی دەدەن.
چونکە ئەوەی ئەمڕۆ هاوڵاتیان و گەنجان بێکار دەکات و شەق لە مامۆستا هەڵدەدات و بەفیشەک ڕوبەڕوی خۆپیشاندەر دەبێتەوەو ڕۆژنامەنوس دەکوژێت و فەرمانبەرو مامۆستاو موچەخۆر دەکاتە کۆیلەیەکی ریسواو بێماف، ئە دەسەڵاتە کوردیەیە کە بەرهەمی سەدان هەزار شەهیدو لافاوی خوێنێکە لەمێژودا.ئەوەی حوکمڕانەکانی هەرێم دژ بەگەلەکەی خۆیان دەیکەن جۆرێکی ترە لە ڕەگەز پەرستی ،چونکە ئەوەی ئەمان دەیکەن زۆر زیاترە لەوەی کە دوژمنەکان کردویانە،ئەمانە سەروەت وسامانی دەبەن ،گەنجەکانی بێکار دەکەن پەروەردەو تەندروستیان کردۆتە بازاڕێک بۆ پارەپەیداکردن،ئازادیان سنوردارکردوە مانایەکیان بۆ دیموکراسی نەهێشتۆتەوە، ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەییان لای گەنجان خستۆتە ژێر پرسیار ،هەمو ئەمەش کەئەنجامی دەدەن لەژێر سایەی حوکمڕانێکی کوردیدایە،واتە ئەوەی جاران داگیرکەران ئەنجامیان دەدا ئەمان بەزیادەوە دەیکەن ،لە ئێستادا ئەوەی حوکمڕانەکان دەیکەن دەرچونە لە پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکانیان و مێژوی خەباتی سیاسی و بانگەشەکانی هەڵبژاردن،هەمو ئەمانەش بە بەر چاوی دوژمنەکانەوە دەکرێت.کەواتە لێرەوە ئەوان ڕاستیەکی ترمان پێ دەڵێن کە پێویست ناکات جارێکیتر بە سوپاو فڕۆکە بێن نیشتمانەکەمان داگیر بکەن،بەڵکو ئەمانە بپارێزن لە ئەوان زیاتر گەلی کورد دەچەوسێننەوەو لەسەر ئاستی جیهان شوناسی کوردبونی دەشێوێنن

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand