Draw Media

حکومەت باوک نیە

حکومەت باوک نیە

2020-06-06 07:43:45


فارس نەوڕۆڵی         

ھەندێ کەس چەمکێک ھەڵدەدەنە ناو خەڵک بەبێ بیرکردنەوەو تێگەیشتن لەمانا و وەزیفەی یٔەو چەمکە بەڵام کە دەچیتە ناویٔاخنی  بابەتەکە خۆیشی نازانێ باسی چی دەکات ، یٔیتر یٔەم چەمکە لەقسەکردنی ڕۆژانەی  خەڵکدا  دەبێتە ویرد و مۆدێل بەتایبەتی لەبازاڕی شێواوی سیاسەت و میدیادا  ، ھەر کەسە و بۆ خۆی بەبێ بیرکردنەوە و لێکدانەوە  قسە لەسەر ھەر کایەیەک دەکات بێ یٔەوەی ھیچ  بنەماو  پێشینەیەکی ھەبێت .


ماوەیەکە لەڕێی  میدیاکانەوە  چەمکێک فڕێدراوەتە ناو خەڵک دەڵێن ( حکومەت باوکی میللەتە)  دەمەوێ لێرەدابەتێگەشتنی خۆم لەبەرەنجامی خوێندنەوەی بیرمەندەکان بۆوەزیفەی حکومەت مەبەستم یٔاماژەنیەبۆحکومەتێکی دیاری کراو بەڵک ومەبەستم حکومە تە بەماناسیاسیەکەی  ، تاچەندحکومەتی مۆدێرن لەگەڵ یٔەودەستەواژەیەداپەیوەندی ھەیە کەدەڵێن ( حکومەت باوکە)یٔەگەر بەپێی یٔەم تێگەیشتنە  بێت بۆ حکومەت  یٔەوا دەبێت چاوەڕوانیمان لەحکومەت وەک چاوەڕوانی پەیوەندی  نێوان  باوک و فەرزەند بێت، چونکە چاوەڕوانی یٔەم پەیوەندیە دوو لایەنەیە.

پەیوەندی باوک بەڕۆڵەکانیەوە لەھەموو پەیوەندیەک قوڵتر و لەسەرترە، یٔەویٔەشقەی باوک بۆ فەرزەند ھەیەتی لەسەروی ھەموو یٔەشقێکی دیکەوەیەو دەکرێ مانایەکی باڵاتری ھەبێت لەبەریٔەوە باوک یٔامادەیە ھەموشت بکاتە قوربانی  ڕۆڵەکانی ، بەپێچەوانەوە کاتێک باوک بێدەسەڵات دەبێ ، یارییەکە پێچەوانە دەبێتەوە و یٔەم جار یٔەرکی ڕۆڵەکانە  قوربانی بدات بۆ باوک ، چونکە پەیوەندییەکە پەیوەندی خوێنە و ڕۆحە ، کەواتە کەوتمان  حکومەت ، باوکی خەڵکە  دەبێ کار و کاردانەوەمان وەک یٔەو پەیوەندییەی باوک و فەرزەند بێت ،  بەڵام لە فەلسەفەی سیاسی و  زانستی سیاسەتدا  یٔەو دەستە  واژەیە  ھەڵەیه‌.

حکومەت باوک نیە لەبەریٔەوەی دروستکراوی خەڵکە ، بەرھەمی یٔەقڵ و کرداری مرۆڤە ، بەتایبەتی لە سیستمە دیموکراتیەکاندا حکومەت  بەرھەمی کرداری زۆرینەی خەڵکە لەڕێگای بەشداری خەڵکەوە  لەپرۆسەیەکی سیاسی و دیموکراتی و قانونیدا بەدەنگدانی خەڵک حکومەت دروست  دەبێت ،  کەواتە  دەبێ پرسیارە کە یٔەوە بێت  کە حکومەت چییە و یٔەرکی حکومەت چییە؟  حکومەت  دەزگایەکی خزمەتگوزارییە و وەڵام دەرەوەی  پرسیارە کانی خەڵک و  پڕکردنەوەی  پێداویستییەکانی  خەڵکە ، ڕۆڵی حکومەت  یٔەوەیە یٔارەزوە یٔەولەویاتە گرنگەکان تێر بکات ، یٔەو یٔارەزوانەی کەمرۆڤ ھەوڵی بۆ دەدات ،دەبنە سەرچاوەی کێشمەکێشی ناو کۆمەڵگاو ھێزەکان ، مارکس پێی وایە  دابەشکردنی کار  سەرچاوەی کێشمە کێشەکانە ، بەپێچەوانەی مارکسەوە ، سوکرات سەرچاوەی کێشمە کێشەکان دەگەڕێنێتەوە  بۆ یٔارەزوی دەستگەشتن بە بەش لەلایەن مرۆڤ و ھێزەکانەوە ، کێشەی بەدەسھێنانی زۆرترین بەش دەبێتە ھۆی دروستکردنی کێشمە کێش، چونکە کێشەی ناو کۆمەڵگە لەیٔەنجامی  خواستە زۆرەکانەوەیە واتە زۆر خواستن  یٔەم خواستانەش پێویستەسنوری بۆدانرێت وبەیاساڕێکخرێ بۆیٔەوەی بەدەسھێنانی خواست ھاوسەنگ بێت،  ھەربۆیەلەدیدی لیبراڵەوە (حکومەت وەک پۆلیسی  ھاتوچۆیە بۆ یٔەوەی مرۆڤەکان بەر یەک نەکەون ) خواستەکانیان بەپێی یاسا ڕێکخات یٔەرکی حکومەت  ڕێکخستنی دادپەروەرانەی یٔەو خواستانەیە، کەواتە لێرەوە تێدەگەین کە حکومەت باوک نیە ، خودانیە، پیرۆزیش نیە ، کوتەکی دەستی شەڕی یٔایدۆلۆجیا و مەزھەب و، یٔاین نیە،  لای حکومەت یٔەرک پیرۆزە یٔەرکیش واتە خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی خەڵک لەڕوداوی  نەخوازراو ، کارەسات و دابین کردنی ژیانێکی  شایستە.

بۆیە لەکوێ خزمەتی کرد پیزانینمان ھەبێت و دەسخۆشی لێبکەین خۆ دەکرێ ھەڵەشی کرد ڕەخنەی لیبگرین بەمەبەستی ڕاستکردنەوە ، با حکومەت لە حیزبەکەی تۆش نەبێت، یان لەحیزبەکەی تۆش  بێت، مادام حکومەت  بەرھەمی یٔەقڵ و کرداری یٔێمەیە دەبێ یٔەقڵانی و مەدەنیانە بیخوێنینەوە ، ھەرچۆن لەڕێگای پرۆسەیەکی  مەدەنی و دیموکراتییەوە دروستمان کردوە یٔەگەر لەگەڵ خواستەکانی خەڵک  نەبو دەکرێ  بەھەمان ڕێگای دیموکراتی  و  لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا سزای  ھەرحکومەتێک بدەیت وحکومەتێک کە دڵخوازی خۆتە دروستی کەیتەوە، یٔەم جۆرە ڕەفتارە ڕەفتاری کۆمەڵگای مەدەنی یە کە لەڕێگای بەشداری سیاسی خەڵک حکومەت دروست دەکرێ،  پێچەوانەکەی واتە لە دەرەوەی  بیرکردنەوەی مەدەنیانەوە یٔەوا دەبێتە تێگەشتنی حەرفی بۆ کێشەکان، لە کاتێکدا تێگەشتنی  حەرفی بۆ ھەر شتێک و لەلایەن ھەر کەس و لایەنێکەوەبێت لەگەڵ  واقیعدا ناگونجێ و توندڕەوی لێدە کەوێتەوە و بەرەو فەوزا سەر دەکێشێ.

لەدۆخی فەوزاشدا  کەس براوە نیە، یٔەگەر یٔێستا سەیری دۆخی حکومەتەکانی جیھان بکەین ھەرحکومەتەو جۆرێک لە قەیران بەرۆکی گرتوە  بەڵام حکومەتی کوردستان لەیەکەم کابینەیەوە دوژمنانی کورد بەردەوام لەپیلانگێڕیدا بوون بۆی و قەیرانیان بۆ خولقاندوە سەرەڕای کەم وکورتیەکانی توانیویویەتی  مینەکان پوچەڵ بکاتەوە ، یٔێستا ھەرێم لەقۆناغی قەیرانەکاندایە کە لە ھەمولایەکەوە خەریکی قوڵکردنەوەی قەیرانەکانن  بۆ لەناوبردنی یٔەو جغرافیایەی ناوی ھەرێمی کوردستانە خاڵی لاوازی یٔێمەش یٔەو ناتەبایی وناتێگەشتنەیە لەحکومەت و یٔەرکی حکومەت ونەبونی زمانێکی  نەرم بۆدواندنێکی لۆژیکی نێوان ھێزەسیاسیەکان ،ھەر بۆیە کەوتوینەتە دۆخێکی وەک شەوە زەنگ ، بۆ دەربازبون لەم شەوە زەنگە، پێویستمان بەفریادڕەسە، وەک حافز وتی (  لەم شەوە تاریکەمدا لێم ون بوە ڕێگەی یٔامانج . لە قوژبنێک دەرکەوە یٔەی یٔەستێرەی ڕێ نیشاندەر ) لەم سۆنگەیەوە بۆ واقیعی کورد ، یٔەستێرەی ڕێ  نیشاندەر  گەڕانەوەیە بۆ ھێزی یٔەقڵ  بۆ ھێزی نەرم و گفتوگۆ و  دور کەوتنەوە لەزمانی زبر ، تێگەشتن لەوەی  کەحکومەت باوک نیە ، بەڵکو بەرھەمی یٔەقڵ و کرداری خۆمانەو بە یٔەقڵانی ھەر کردارێک بنوێنین. لەکاتی کێشەوناکۆکیە کاندا، یٔەوجا لەمانای فەرمانڕەوای  مۆدێرن تێدەگەین و دەبینە خاوەن بنەما بۆتێگە گەیشتن لەیٔەرکی حکومەت ویٔەرکی خەڵک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand