کورد لە دیدی نەتەوەکانی ھاوسنور !!!!!
2020-06-04 22:47:46
د. سیروان حەسەن
نەتەوەکان و وڵاتانی ھاوسنوری کوردستان ھەموویان خاوەن مێژوویەکی درێژو شارستانیەکی ناودار و بەرفراوانی ناوچەکەن و کاریگەری گەورەیان ھەبووە لە سەر رەوتی مێژویی و کەلتوری و رۆشنبیری گەلانی دەور و بەریان، نەتەوەی تورک لە وڵاتی تورکیا بەوە ناسراوە کە میللەتێکی رەگەزپەرستن و لەپێناو سەربەرزی و پاراستن و مانەوەی نەتەوەکەیان ھەموو قوربانیەک دەدەن وە خاوەن یٔیمپراتۆریەتی عوسمانی بوون کە یٔیمپراتۆریەتێکی یٔسلامی بوو وە نزیکەی ٥٠٠ سال وەکو خلافەی یٔیسلامی حوکمیان کردووە و بەشێکی زۆری رۆژھەلاتی ناوەراستیان داگیرکردبوو لە گەل یٔەوەشدا بیرو باوەری شۆڤینی و نەتەوەیی خۆیان لە ھەموو یٔەو شوێنانەدا سەپاندبوو وە تایٔێستاش کاریگەری ماوەتەوە، نەتەوەی فارس لە وڵاتی یٔێران خاوەن یٔیمپراتۆریەتی فارس بوون لە پێش یٔیسلام کە شارستانیەتی فارسی یٔەو سەردەمە زۆر دیار و ناسراو بوو و سەدان سال حوکمرانی ناوچەکە بوون و رۆلی گەورەی میژوویان ھەبوو و دوژمنی سەرسەختی یٔیمپراتۆریەتی روم بوون ، بە ھەمان شێوە رەگەزپەرستی نەتەوەی فارسی لە ولاتی یٔێران بە درێژای مێژوو دیار و یٔاشکرایە وە کاریگەری زۆریان لە سەر میللەتانی تری دەوروبەریان ھەبوو. نەتەوەی عەرەب لە ولاتانی عیراق و سوریای ھاوسنور بە بیرو باوەری یٔاینی یٔیسلامەوە خاوەن شارستانی و مێژوویەکی درێژی یٔیسلامی نەتەوەین بە درێژایی زیاتر لە ١٤٠٠ سال پانتایەکی گەورەی جیھانیان داگیرکردبوو بە ناوی فتوحاتی یٔیسلامەوە کە تێیدا رەگەزپەرستی نەتەوەی عەرەبی زۆر زاڵ بوو تاکو یٔێستاش کاریگەری گەورەی بە سەر میللەتانی تر ھەیە و بەردەوامە. لەو نێوەندەدا نەتەوەی کورد و چەندین نەتەوەی تری ناوچەکە ھەرچەند ھەموویان خاوەن میژووی تایبەتی خۆیانن و شانازی پێوە دەکەن وە رۆلی گەورەو کاریگەریان ھەبوو لە سەردەمی خۆیاندا بەلام بەداخەوە لە یٔێستاد دابەشکراو و بن دەستکراوی میللەتانی ترن، نەتەوەی کورد خاوەن مێژوویەکی دێرێنی ٦٠٠٠ ساڵەو خاوەن یٔیمپراتۆریەتی مید بوو لە سەردەمی سۆمەریەکان و دواتر ماوەیەکی زۆریش بەردەوام بوو، نەتەوەی کورد لە دێر زەمانەوە دەنالێنێت بە دەست سیاسەتی وێران کردن و زولم و ستەم و داگیرکردنی سیستەمی حکومرانی یٔەو ولاتانە کە ھاولاتی خۆیان نمرە یەک و ھاولاتیانی تری ژێر دەستەیان نمرە دوو و سێن لە نیشتمانی خۆیاندا، ١٠٠ سال پێش یٔێستا بە رێکەوتنی سایکس بیکۆ جۆگرافیای نەتەوەی کورد دابەش بوو بە سەر چوار پارچە و ھەر پارچەی لە ولاتێک، حکومەت و نەتەوەی دەسەلاتداری یٔەو ولاتانە ھەرگیز لە ھیچ شتێکدا یەکیان نەگرتۆتەوە و بەردەوام دژ یەک بوون تەنھا لە دژایەتیکردن و کپکردن و لە ناوبردنی نەتەوەی کورد نەبێ کە ھاوڕاو و ھاوپەیمان بوون وە ھاولاتی کورد لەو ولاتانەدا بەردەوام مافیان پێشێل دەکرێت بە یٔێستاشەوە، بەشێکی زۆری یٔەو ستەم و نەھامەتیەی میللەیی کورد لە یٔەستۆی دەسەلاتداران و سەرکردە وسیاسەتمەدارانی کوردن کە بە درێژایی میژوو سەدان شۆرشی نەتەوەیی کورد لە چەندین ناوچەی جیاجیا و لە قۆناغی جیاجیادا شکستی ھێناوە نەک بەھۆی زەبر و ھێزی دوژمنەوە بەڵکو بە ھۆی ناتەبایی و خیانەت و مل کەچ کردنی سەرکردە سیاسیەکان و سەرۆک ھۆز و عەشیرەتەکانی کورد بوو ، دۆژمنان بەردەوام لە ھەوڵی یٔەوەدان سیاسەتی بچووک کردنەوە و خۆ بە کەمتزانین لە ناخی تاکی کوردا بچێنن وە تا رادەیەکی باش سەرکەوتوو بوون ، سێ کوچکەی حکومرانی عەرەب وتورک و فارس بە باکگراوندی کەلتوری یٔیسلامیەوە زۆر دەمێکە مافی میللەتی کورد پێشێل دەکەن و بەردەوام لە ھەوڵی سرینەوەی ناسنامەی کوردیدان، جیھانی پێشکەوتووی یٔێستا وەکو دێیەکی بچوکی لێ ھاتووە بەو ھیوایەی لە داھاتوودا سەرکردەکان و دەسەلاتدارانی کورد راچلەکێێن و بە خەبەر بێنەوە و بتوانن ولاتێک بۆ نەتەوەیەکی سەربەخۆ بێننە بەرھەم و بیرۆکەی ھاوڵاتی نمرە دوو و سێ بە تەواوی لە بەرامبەر تاکی کوردی بسڕنەوە زۆر بە داخەوە یٔەوەش لەم سەردەمەدا بە دی ناکرێت .