هه‌ڵه‌كانی پارتی كوردستانیان وێران‌كرد
2020-06-02 09:54:43
شێرزاد شێخانی
به‌شی یه‌كه‌م
گومان له‌وه‌دانیه پارتی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌كۆی نۆ كابینه‌ی حكومه‌تدا هه‌شتیانی به‌ڕێوه‌بردووه به‌شی شێری له‌هه‌موو شكسته‌كانی ئیداره‌ی هه‌رێمدا ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ . ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت حزبه‌كانی تری به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا له‌شكسته‌كان نابوورێ ، چونكه ئه‌وانیش به‌شێك بوونه له‌ئیداره‌كه‌دا. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌میشه به‌ده‌ست پارتییه‌وه بووه‌و هه‌ر خۆیشی خاوه‌ن بڕیار‌و قائیدی پاپۆڕه‌كه بووه ، بۆیه به‌ئاره‌زووی خۆی لێیخوڕیوه ، كه‌واته زۆربه‌ی شكسته‌كان ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی پارتییه‌وه .
لێره‌شدا پارتی بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌مدا هه‌بووه له‌م بیست ساڵه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌یدا . ئه‌یتوانی ئه‌زموونی نوێی كورستان به‌ڕه‌و كه‌نارێكی ئارام ببات و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ر بۆ خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌ی و بنیاتنانی ژێرخانێكی ئابووری پته‌و و به‌هێز كه كوردستان ئاوه‌دان بێته‌وه دوای هه‌شتا ساڵ له‌ژێرده‌سته‌یی . ئه‌شیتوانی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستای لێبكات له‌شكست وماڵوێرانی وروخانی ژێرخانی ئابووری و ناڵاندنی میلله‌ت به‌ده‌ست ده‌یان قه‌یران وگرفتی ژیارییه‌وه .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌ساڵی 1993دا پارتی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرد هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمدا بسه‌پێنێ ، بۆیه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی حكومه‌تدا ئه‌گه‌رچی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم كه په‌رله‌مان بوو كه‌وته ده‌ستی ، به‌ڵام به‌وه نه‌وه‌ستا وسیسته‌مه قێزه‌وننه‌كه‌ی ( فیفتی فیفتی ) داهێنا . پارتی ویستی له‌حكومه‌تیشدا ببێته شه‌ریكه به‌ش له‌بڕیار . كاتێك ئه‌م شێوازه حوكمڕانییه‌ش فه‌شه‌لی هێناو بوو به‌هۆكارێك بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ ، پارتی كه چاوی له‌حوكمڕانی ره‌های كوردستان بوو ، به لایه‌وه ئاسایی بوو هانا بۆ سوپاكه‌ی سه‌دام ببات به‌و ئیعتباره‌ی ( الغایه تبرر الوسیله ) و هه‌ولێری پایته‌خت و ته‌نانه‌ت زۆنی سه‌وزیشی له‌سه‌ر سێنییه‌كی زێریندا پێ به‌خشرا ، به‌ڵام دواتر یه‌كێتی توانی بگه‌ڕیته‌وه زۆنه‌كه‌ی خۆی ، به‌مه‌ش واقیعێكی تازه به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پێندرا به‌دابه‌شبوونی به‌سه‌ر دوو ئیداره‌دا .ته‌نانه‌ت دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ش دیسان پارتی قازانجی كرد و حوكمی راسته‌قینه كه‌وته‌وه ده‌ستی ، ئیدی له‌وساوه پارتی هێدی هێدی كاری له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌حوكمی هه‌ڕیمدا كرد و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا .
له‌كابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ پارتی حزبی قائیدی كوردستانه ، بۆیه هه‌ر شكستێك روویدابێ به‌شی زۆری پارتی لێی به‌رپرسیاره . ئه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌ت یه‌كێتی وه‌كو هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی پارتی له‌به‌رپرسیاره‌ته‌كه نابوورێ ، به‌ڵام به‌فیعلی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بووه ، وهاوبه‌شییه‌كه‌ی یه‌كێتیش ته‌نها به‌رووكه‌ش بووه .
پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبێكه له‌لایه‌ن عه‌شییره‌ت وبنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ئه‌برێ ، بۆیه سه‌رۆكی عه‌شیره‌ت وگه‌وره‌ی بنه‌ماڵه مه‌رجه‌عی باڵا‌و ده‌سه‌ڵاتداری ره‌های ناو حزبه‌كه‌یه ، وه‌ك سه‌رۆكی عه‌شییره‌تێك نابێ قسه‌كانی ره‌تبكرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌حوكمی دیكتاتۆرییانه‌ی به‌سه‌ر حزبه‌كه‌دا فه‌رزكرد ، ئیدی هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ما له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی و كادیر‌و ئه‌ندامانی حزبه‌كه به‌شدار بن له‌بڕیاردا ، ئیراده‌ی سه‌رۆك به‌سه‌ر هه‌موو بڕیاره‌كانی حزب سه‌پێنرا ، نموونه‌ش له‌مباره‌یه‌وه زۆرن ، هه‌ر له‌بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكی كابینه‌كانی حكومه‌ته‌وه تا بڕیاری ریفراندۆم و دواتریش ئابووری سه‌ربه‌خۆ ورێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا ، تا ده‌گاته كاندیدكردنی وه‌زیره‌كانی پارتی له‌به‌غدا ، هیچ گومان له‌وه‌شدا نیه ته‌نانه‌ت ته‌رفیعكردنی مودیر عامێكیش به‌بڕیاری سه‌رۆكی حزبه‌وه ئه‌بێت .
ئه‌م شێوازه مه‌ركه‌زییه له‌به‌رێوه‌بردنی پارتیدا ته‌نها له‌حێزبه شموولی و دیكتاتۆره‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا په‌یڕه‌و ئه‌كرا ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و‌انه‌ی به سه‌ركوتكردن و داپڵۆسین خۆیان وه‌ك حزبی قائید به‌سه‌ر گه‌له‌كانیانه‌وه ئه‌سه‌پێنن . سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌كوردستانی خۆماندا له‌ساڵی شه‌سته‌كانه‌وه ئه‌مجۆره ده‌سه‌ڵاته ره‌تكرایه‌وه‌و هه‌ولێك له‌ناو خودی پارتییه‌وه درا بۆ گێرانه‌وه‌ی جۆرێك له‌دیموكراسیه‌ت بۆ ناو حزب ، به‌ڵام ئه‌ویش سه‌رینه‌گرت وشكستیپێهێنرا .
كاتێك شۆڕشی نوێ سه‌ریهه‌ڵدا به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی ، سه‌رانی پارتی زۆر خێرا كه‌وتنه خۆیان بۆ له‌ناوبردنی ، چونكی هه‌رچه‌نده زه‌روره‌تی مێژوویی ئه‌م شۆڕشه‌ی به‌رپاكرد ، به‌ڵام سه‌رانی پارتی ترسی زۆریان هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی و له‌ده‌ستدانی نفووزی خۆیان ، بۆیه خێرا كه‌وتنه دژایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌بوو قیاده موه‌قه‌ته‌یان دروستكرد‌و ، به‌ر له‌هه‌ر شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دامدا كه خه‌ریكی خاپووركردنی كوردستان بوو ، كه‌وتنه گیانی تێكۆشه‌رانی یه‌كێتییه‌وه و قه‌سابخه‌نه‌كه‌ی هه‌كاری روویدا ، دواتریش كه‌وتنه شه‌ڕێكی خوێناوی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا له‌گشت ناوچه‌كانی كوردستاندا . ته‌نانه‌ت هانابردن بۆ دوژمنانی دێرینی كورد وه‌كو رژێمی ئاخوندی ئێران و رژێمی فاشیستی توركیا ئه‌مانه هه‌مووی له‌پێناو سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بووه له‌هه‌رێم و دوژمنایه‌تیكردنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان له‌سه‌رووشیانه‌وه یه‌كێتی و دوای ئه‌ویش په‌كه‌كه كه ئه‌وانیش جۆرێك هه‌ره‌شه بوون به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له‌ناوچه‌كانی بادینان .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی هه‌رێم له‌ساڵی 2005دا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش ، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی هێزێكی نیشتمانی موئه‌سه‌ساتی كه بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه قه‌واره‌ی هه‌رێم بپارێزێ و دوور بێ له هه‌ژموونی حیزبه‌كان ، به‌ڵام پارتی دیسان رێگربوو له‌به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانییه ، له‌بری ئه‌و هێزه‌ش چه‌ندین له‌شكرو هێزی تایبه‌تی حیزبی دامه‌زراند وه‌كو زێره‌ڤانی و لیوای تایبه‌ت و له‌شكری یه‌ك كه ئه‌مانه هه‌موویان له‌سه‌رووی هێزه‌كانی حكومه‌تیشدا بوون به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه . به‌مه‌ش هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بووه خه‌ونێكی به‌دینه‌هاتوو .
هه‌ر له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنیشدا ، پارتی به‌درێژایی ده‌ستگرتنی به كابینه‌كانی حكومه‌ته‌وه ، هه‌میشه حكومه‌تی به‌گه‌وره‌تر زانیوه له‌په‌رله‌مان ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا په‌رله‌مان به‌پێی یاسا‌و هه‌موو عورفه‌كانه‌وه باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له‌هه‌موو سیسته‌مێكی حوكمڕانیدا ، به‌ڵام پارتی هه‌م توانی بۆ دوو ساڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌پایته‌خت ده‌ربكاو ، هه‌م توانیشی ده‌رگای په‌رله‌مان دابخات ، ئێستا ته‌نانه‌ت ده‌ست بۆ دادگاییكردنی ئه‌ندامانیشی ئه‌بات ، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرییانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌سه‌ر په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌كانی .ئه‌مه جگه له‌شاردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقیلیمی ، تا شاردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێمیش .
له‌هه‌مووشی خراپتر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پارتی بوون له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌دا كاتێك له‌سه‌رده‌می كابینه‌كانی نێچیرڤاندا سه‌دان هه‌زار بندیوار‌و خانه‌نشینی نایاسایی كرانه مووچه‌خۆر هه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژارندنه‌كاندا ده‌نگیان بۆ بده‌ن ، به‌مه‌ش رێگه‌یان كرده‌وه بۆ حزبه‌كانی تریش بێنه ناو پرۆسه‌كه‌وه ئه‌وانیش بایی خۆیان هه‌زاران كه‌سیان به ناشه‌رعی دامه‌زراند .
بایه‌خنه‌دان به كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنی ئابووری به‌تایبه‌تیش كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پییشه‌سازی و ئیفیلیج كردنیان به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌یان كارگه‌ی به‌رهه‌مێنه‌ری وه‌كو كارگه‌ی جگه‌ره و ته‌علیب و مه‌رمه‌رو ده‌واجن ونه‌سیج وشه‌كر ، و پشتبه‌سین به‌تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌وت ، رێگه‌دان به كه‌رتی تایبه‌ت وكۆمپانیا حزبیه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م سێكته‌رانه .
له‌سه‌رووی هه‌موو هه‌ڵه‌كانیشه‌وه دژایه‌تی پارتی بوو بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی مه‌ده‌نی و به‌رته‌سككردنی ئازادییه‌كان كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی پارتی بوو ، چونكه میلله‌تی كورد ده‌یان ساڵ له‌پێناو ئازادی‌دا خه‌باتی كردووه ، كه‌چی له‌ژێر سایه‌ی حوكمڕانی كورده‌وه زۆر خراپتر له‌رژێمه سه‌ركوتكه‌ره شۆفینیه‌كانی پێشتر له‌ئازادییه‌كانی بێبه‌شكرا . كوشتنی رۆشنبێرو نوسه‌رو رۆژنامه‌ونوسان له‌سه‌ر ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات له‌ژێر سایه‌ی حوكمی پارتیدا بوو به‌دیارده ، ده‌مكوتكردنی میلله‌ت بوو به‌سیاسه‌تی رۆژانه ، دامه‌زراندنی ده‌یان حزبی كارتۆنی و رێكخراوی به‌ناو مه‌ده‌نی سه‌ر به حزبی ده‌سه‌ڵات ، تێكدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه ره‌سه‌نه‌كانی كوردایه‌تی و دژایه‌تیكردنیان ، ئه‌مانه به‌گشتی هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی بوون و رێگربوون له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی ته‌ندروست كه له‌نه‌تیجه‌دا هه‌ر له‌خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ده‌بوو ، به‌ڵام پارتی ته‌نها ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌لاوه گرنگتر بووه له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی بۆیه تا ئێستاش به‌رده‌وامه له هه‌ڵه‌كانی ..
ماوه‌ته‌وه بڵێین كه ریفراندۆمه فاشیله‌كه‌ی پارتی كه به‌سووربوونی مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدرا ، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی پارتی بوو كه ده‌رهاوێشته‌كانی زۆر كوشنده بوون به‌سه‌ر كورد‌و به‌تایبه‌تیش بۆ پارتی كه پێموایه موغامه‌ره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی داگییركردنی كوه‌یت بوو له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه كه هه‌ر ئه‌و موغامه‌ره‌یه‌ش بوو له‌كۆتاییدا سه‌ری خوارد ..