دەسەڵات بەرپرسە...
2020-06-01 19:33:55
د. شێركۆ حەمەئەمین
دەسەڵات،لەهەمو دنیا،لەدابینکردنی ژیان و سەلامەتی و تەندروستی و کۆی خزمەتگوزارییەکان بەرپرسە،بەپێچەوانەوە نوخبەی حوکمڕانی شکستخواردوی کوردستان،نەک هەرئەمە ناکەن،بەڵکو دەیانەوێت،شکستەکانیشیان بخەنە ئەستۆی خەڵکی،بەنمونە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،بەم بەڵگانە،لەئەستۆی حکومەتە:
۱_ ئەوە حکومەت بو،رۆژی ٤/۲۹ سەرکەوتنی ڕاگەیاندوتەقەی خۆشی،لەدهۆک بۆکرا.
۲_هەرحکومەت بو،دەیوت ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زۆر سەرسامی ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمە و براگەورەش،بەقەولی خۆیان ئەرکی کێشاوبەتەلەفۆن،لەگەڵ پزیشک و بەرپرسان قسەی کرد.
۳_ هەرلەبنەڕەتەوە،بەهۆی درۆی بەردەوامی دەسەڵات و بێ باکیان،لەژیانی خەڵکی،خەڵک هیچ متمانەی بەدەسەڵات نەماوە،تەنانەت،لەبابەتی کۆرۆناشدا،کەبابەتێکی تەندروستی وزانستیە،ئەمەجگە،لەخراپی سیستمی تەندروستی.
٤_ حکومەت تەنیاقسە دەکات،بەبێ ئەوەی ژیانی خەڵک و کاسبکاروکرێکارانی دابین کردبێت،تەنانەت بەپێی قسەی خۆشیان تەواوی ئەوپارەشی خرابونە سەر ژمارە حسابی حکومەت هەموی،لەبەرژەوەندی خەڵک و کۆرۆنا بەکارنەهاتوە،کەنزیکەی ۲٥ملیاردیناربوە.
لەدۆخێکی وادا،کاتێک خەڵک کەرەنتینە دەکەیت،پێویستە ژیانی،بۆدابین بکەیت و دڵنیایی دەرونی و کۆمەڵایەتی و ئابوری بدەیتێ،نەک هەر قسەی،بۆبکەیت،لەوڵاتان یەکەم قسەی حکومەت دەڵێت: خەمی موچەو ژیانتان نەبێ،لێرە دەڵێن: قەرزارین،پارەمان نیە،موچەکەم دەکەینەوە.
٥_هاتوچۆی بازرگانی بەرپرسان و قاچاخ و خاڵەسنورییەکان بەردەوام بون،بەپێی قسەی بازاڕ ئێستا دەڵاڵیان هەیەو،لەگەڵت ڕێک دەکەوێت و بارت،بەبێ گومرگ،بۆدێنن،وەک دەڵێن سەردەمی بەرەی کوردستانی،لەئێستا باشتربوە،واتە دەسەڵات ئەوەشی راست نەبو،کەوتی:داهات دەکەینە قوربانی ژیانی خەڵکی،بەپێچەوانەوەبو!
٦_جیاوازی،لەنێوان کەرەنتینەی بەرپرسانی دەستڕۆیشتو وحاشیەکانیان لەگەڵ هاوتیشتمانیان هەیەو وەک یەک و لەهەمو بوارەکاندا یاسا،بەیەکسانی جێ بەجێ ناکرێت.
۷_ هەموجیهان،چونکە حکومەت ڕاستگۆبوەو ڕێکاروسیستمی زانستی خۆپارێزی هەبوە،ئێستا بەهەنگاو ژیان دەست پێ دەکەنەوە،کەچی ئەمان تازە،بۆخاڵی سەرەتا دەگەڕێنەوە.
لەگەڵ بروای تەواوم،بەخۆپارێزی و هۆشیاری تەندروستی لای هاونیشتمانیان،کەبەتەواوی لەبەرژەوەندی خۆیانە،بەڵام حکومەت،لەژیان و سەلامەتی خەڵک بەرپرسەو بەچەندبەهانەیەکی نالۆژیکی ناتوانێت خۆی،لەبەرپرسیارێتی بدزێتەوەوئۆباڵی کۆرۆنا بخاتە ئەتستۆی خەڵکی،هاوکات ناکۆکی،لەنێوان خەڵک و ستافی تەندروستی دروست بکەن،گوایە خەڵک ڕێزی ماندوبونیان ناگرێت،کەوانیە،ئەوەدەسەڵاتە،کەخۆی هیچ متمانەیەکی نەماوەوتەواونابوت بوە،چونکەلەسەر درۆ بنیات نراوە.
پێویستە،لەتەک کەرەنتینەوقەدەغەی هاتوچۆ ژیان و سەلامەتی خەڵک دابین بکەن و ئارامی دەرونی و دڵنیایی،لای خەڵک دروست بکەن،نەک هەربەیان دەرکەن و هەڕەشەبکەن.