به دهل به‌رواری و جۆرج فلۆیدو نه‌قیب هیوا
2020-05-30 10:24:11
1
نه‌قیب هیوا
دۆستێك هه‌واڵی ون بوونی زیاتر له دوو ساڵی نه‌قیب هیوا وه‌هاب موشیری به‌وێنه‌كه‌یه‌وه له گروپی رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوكا بڵاو كرده‌وه ، نه‌قیب هیوا سه‌ربه‌لیوای 16یه‌و یه‌كێتیه ، خاوه‌نی شه‌ش مناڵه ، رۆژی 17-12- 2017عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق ده‌یگرن و ده‌یبه‌ن بۆ باره‌گاكه‌ی خۆیان ، كامێرا به وردی ئه‌مه تۆمار ده‌كات ، دواتر خۆی و سه‌یاره‌كه‌ی ده‌گوازنه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار‌و تا ئێستا ونه ، ئه‌وانیش هاشا ده‌كه‌ن ، ئه‌مه چیرۆكی پیاوێك گورگ خواردویه‌تی و باوكم دیار نیه‌م بیر ده‌خاته‌وه ، ئاخۆ دوای دوو ساڵ زیاتر و له بۆنه‌ی 45 ساڵه‌ی یادی حزبه‌كه‌یاندا یه‌كێتی ده‌توانن دڵی خانه‌واده‌كه‌ی نه‌قیب هیوا خۆش بكه‌ن ، یان ئه‌ویش ئاوه‌و ئاو چوو .
2
جۆرج فلۆید
كوشتنه‌كه‌ی جۆرج فلۆید هه‌موومانی ئازاردا ، ئاخر ئه‌و ده‌لاڵێته‌وه كه ناتوانێ هه‌ناسه بدات ، ئه‌م كوشتنه‌و له سه‌رده‌می كۆرۆناو تره‌مپا گه‌لانی ئهمهریكاو دیموكراسیه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م دوو رێیانێكه‌وه ، ئاخۆ ئه‌مه هه‌روا تێده‌په‌ڕێت ، یان سبه‌ی پۆلیسه‌كه به بیانوی نه‌خۆشی ده‌رونی سزا ده‌درێت و چیرۆكه‌كه كۆتای دێت ، بۆ گه‌لی زندوو مه‌حاڵه ، سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌م دوره‌وه ده‌جاڵ و خوێنخۆرو بكوژێكی وه‌ك ئه‌ردۆغان فرمێسكی تیمساحی بۆ جۆرج ده‌ڕێژێت و بیری ده‌چێت رۆژ نیه سه‌گه‌كانی ئه‌و كۆست نه‌خه‌نه ماڵه كوردێكه‌وه له باكورو باشور‌و رۆژئاوای كوردستان .
3
به‌ده‌ل به‌رواری
گرتنی به دهل به‌رواری و به‌رنه‌دانی تا ئێستا ، ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی داوای مافی شایسته‌به مرۆڤ و موچه ده‌كات ، شه‌رمێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌سێكی به تایبه‌ت بۆ ئه‌وه دامه‌زراندووه ، وه‌ڵامی هه‌ر راپۆرتێكی نێو ده‌وڵه‌تی بداته‌وه له سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له كوردستان و ئیش و كاری ئه‌وه بێت بڵێ "كه‌س راست ناكات خۆمان نه‌بێت " به‌ده‌ل به‌رواری به‌ختی هه‌یه كه له رۆژگارێكدا نه‌گیراوه زۆر به ئاسانی له ناو بدرێت ، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی دهۆك و بادینان ، ئه‌م رۆژگاره بقۆزنه‌وه بۆ داوای ئازادی بۆ به‌ده‌ل و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ناهه‌ق سته‌میان لێده‌كرێت .