Draw Media

ووردە باس...

ووردە باس...

2020-05-29 11:51:33


 

پشکۆ ناکام

* سەیرکەن ئەو عالەمە چاک خۆیان مەشغوڵ کردوە ئاخۆ پارەکەی بەختەوەری سەرۆکی بەناو حکومەتی هەرڕێم کورتی هێناوە و بە ئیرادەی خوا لە قاسەکانی بەناو حکومەتا نەماوە 27/یان 15 یان رەقەمێکی تری ملیارد!!دۆلارە؟ ئاخۆ ئەو پارەیە بە دزی حسابە یان جەنابی بەختەوەر بۆ دروست کردنی چەن کۆمپانیایەکی تری بازرگانی پێویستی بە پارە بوە و کوردیش ئەڵێ : گۆشتی خۆت بخۆ و منەتی قەساب هەڵمەگرە ، جا بۆ ئەوەی قەرز لە بێگانە نەکا لە قاسەی قووتی خەڵک و داهاتی هەرێم ئەو پارەیەی بردوە بە قیست ، کە نرخی نەوت بەرزبۆوە ئەیگێڕێتەوە..جگە لەوەش هەر کاکە بەختەور بەشدار نیە لەو (حیلە شەرعی/دزییە شەرعی)یە بەڵکە ئامۆزا بەشووشەکەی کە بەسەری یەکتر سوێند ئەخۆن پێشتر هیچ کەمتەرخەمی نەکردوە لە بەتاڵ کردنەوەی دەغیلەی بژێوی خەڵکی هەرێم ، بەکورتییەکە مەسەلەکە ئاوایە : دوو ئەندامی بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێم بۆ کاری تایبەتی خۆیان بیست و حەوت ملیارد دۆلارییان بەناوی حکومەتی هەرێمەوە لە قاسەی بژێوی خەڵک بردوە ، دزیوە ، ماشیوەتەوە ، چی ناو ئەنێی بنێ ، گرنگ ئەوەیە ئەو  پارەیە لە بەینی دوو ئامۆزایا گیانی بەخشی بە کورد و کوردستان ، هەر وەک چۆن لە ئاشبەتاڵا 25/ملیۆن دۆلاری ئەو کاتەی قاسەی بزووتنەوەی ئەیلول ئاودیو کرا و کەس ئاسەوارێکی نەبینییەوە ئەم بیست و حەوتەش بە هەمان شێوە هەبوو نەبوو بیست و حەوتێک هەبوو !!گەر پەلەش نەکەین چەن جارێکی تریش دە و پانزە و بیست ملیار دۆلاری وون ئەبێ و ئەبێ بەهەڵم و تا ئەو بنەماڵەیە دەسەڵاتدار بن کەس هیچی پێ ناکرێ ، جگە لە بۆڵە بۆڵ و نووسین و ئیدانە کردن ، ئاخر پارلەمانێک کە خۆی کارتۆنیە تا ئێستا نەیتوانیوە یەک مەسئولی دز ، یەک وەزیری گەندەڵ ،یەک کادری جەردە ، تەنانەت لە یەک ئیستیعلاماتیش بپرسێتەوە ئێستا ئەم پارلەمانە ئەندامێکی بنەماڵەی دەسەڵاتدار بانگ بکا بۆ لێرسینەوە !!مەیخۆ تاڵە ..تا ئەم بنەماڵەیە بەم سیستەمە سەقەتە و بەم حیزبە و گروپە ئفلیجیانە لە ئارایا بن هەر  وا ئەمێنێتەوە وەزعەکە ، خوا کەریمە تەنها ووتەیەکە و دادی کەس نایات ، کەرکوک کە سەر و بنی زمانی بنەماڵەیە و ناویان ناوە دڵی !! كوردستان !!جەنی لەو دزییە بەرکەوتوە؟ هیچ ، چونکە ئێستا کەرکوک بۆ بنەماڵە " ڕیخۆڵە کوێرە"یە و بوون و نەبوونی وەک یەکە..ئەی پرۆژەی بە دوبەی کردنی هەرێم لەو بیست و حەوت ملیۆنە چەنی بەر کەوت؟ بیست و حەوت ملیار دۆلار لە پارە و قووت و دەغیلەی خەڵک ئەماشرێتەوە بەڵام لە رۆژێکی میحنەتا هەژارانی ئەم هەرێمە ئەبێ چاویان لە خێر و سەدەقە بێ.. كەسیش چاوڕێی سبەی نەکا لەمڕۆ باشتر بێ ،بنەماڵەیەک خۆی لە میللەت و خاک و مێژوو گەورەتر ببینێ ، دەیان بیست و حەوت ملیاری وون ئەبێ و هیچیش لە وەزعەکە ناگۆڕێ ، تا ئەو کاتەی خەڵک بریاری گۆڕین ئەیەن ....

* جاران لە سلێمانی پیاوێکی نیمچە ناتەواو هەبوو بە ناو هێنانیووشەی "یاپراخ" توڕە ئەبوو ، تا رۆژێک جەماعەت لە ناو بازاڕ ڕێککەوتن هەریەکەی بابەتێکی دروستکردنی یاپراخ بڵێ ، یەکێک ووتی سڵق ، ئەوی تر ووتی برنج،،یەکێ لەولاوە هاواری کرد گۆشت ، لەولاشەوە یەکێ ووتی پیاز و تا هەموو بابەتاکان ووترا ، کابراش هاواری  کرد پیاوم ئەوێ بیپێچێتەوە ،، یەکێک لەولاو ووتی یاپراخ و بە پێکەنینەوە ڕای کرد ، ئەم مەسەلەی ناوهێنانی یاپراخە وەک ترسی ئەمڕۆی دەسەڵتدارانی هەولێرە لە ووشەی" خۆپیشاندان" رەنگە ناوهێنانی خۆپیشاننان بە شیعریشا ببێتە مایەی گێچەڵ بۆ ساحێبەکەی ، مەگەر یەکێ بڵێ "خۆ" و یەکێکی تر" پی" و کەسێکی تر"شا" و دواجار یەکێک  بڵێ"نان" و ئیتر بزانە ئەو هەموو پاراستن و پۆلیس و هیزانەی بنەماڵە چۆن لەرزیان لێ یەت،، ڤورسەتی پارێزگاری هەولێر فورسەتی هێنا و بەناوی بنەماڵەوە هەرەشەی کرد کە کەس ناتوانێت ئارامی شار تێک بات و بە توندی ئەچن بە گژ هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی نارەزایی لە پایتەختا ، لە بیرمان نەچێ ئەمە هەمان فورسەتە کە لەسەروبەندی 17/ی شوبات بەزۆر تەلەبەکانی خەڵکی سلێمانی سواری پاس ئەکرد و ئەیناردنەوە بۆ سلێمانی لەترسی تەشەنە یانی خپیشانانەکان بەرەو هەولێر ، کاتی خۆی زەمانی بەعسیش لە ترسی خۆپیشاننان هاتو چۆ قەدەغە ئەکرا وەک ئەوەی ئەمڕۆ دەسەڵاتی هەرێم بە ناوی کۆرۆناوە ئەیکات ، بەڵام با کاکە فورسەتەکەی  هەلێر بزانێ کاتێ خەڵک بریاری خۆی یا ، بەعس هیچ فورسەتێکی مانەوەی نەما ، ئەوسا و ئێستاش دەسەڵات پشتی بەهێز قایم بوو ، بەڵام خەڵک فورسەتی هێزی نەیا،،،،،

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand