سه‌رۆك له بری راوكردنی كه‌روێشك مامزی خۆمانی راوكرد !
2020-05-29 10:04:05
سەرتیپ وەیسی كەریم
له دوای وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به فه‌رمی راگه‌یاندنی 27 ملیار دۆلار قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر حكومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، کە دوای جەژن ئەبێت هەمووان پێکەوە کار لەسەر ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌ین و 27 ملیار دۆلار قه‌رزه‌كه‌ی سه‌ر حكومه‌تیشی ره‌تكردوه.
به پێی زانیارییه‌كان له ئێستادا ناوبراو به به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی و فراكسیۆنی یه‌كێتیی له په‌رله‌مان راگه‌یاندوه، ناتوانێت سه‌رۆكی حكومه‌ت به ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌بكات پێویسته جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایش بانگهێشت بكرێن، له‌كاتێكدا خۆی ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه و گومانی له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت دروستكردوه.
فراكسیۆنی یه‌كیتیش به‌هه‌مان شێوه نه‌یانویست واژوو له‌سه‌ر یاداشتی ئه‌و 17 په‌رله‌مانتاره‌ی ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن، كه داوای بانگهێشتی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌و بیانووه‌ی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی بۆردی قه‌رزه و ئامانج ره‌حمیش سه‌رپه‌رشتیاره كه هه‌ردووكیان یه‌كێتین.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبو، قوباد تاڵه‌بانی ئاگای له قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نییه، كه چی قوباد تاڵه‌بانی له ئێستادا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بچێـته په‌رله‌مان و له‌سه‌ر قه‌رزه‌كان داتا و زانیارییه‌كان پێشكه‌ش بكات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هاوشێوه‌ی دۆخی یه‌كێتیی،نه‌یویستووه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته بدات، پارتیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت یه‌كێتییه‌كانی تیمی حكومه‌ت وه‌ڵامی په‌رله‌مان بده‌نه‌وه و ئه‌وان به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌م دۆسیه‌یه، هه‌ربۆیه له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان، داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، حكومه‌ت بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت، چونكه ده‌زانن ئه‌و كات ته‌نها قوباد تاڵه‌بانی و ئامانج ره‌حیم له یه‌كێتیی ده‌بێ وه‌ڵامی قه‌رزه‌كان بدانه‌وه و قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.
كه‌واته له‌مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه‌كان له حاڵه‌تی بانگهێشتكردنی حكومه‌ت، پارتی و سه‌رۆكی حكومه‌ت یه‌كێتیی و گۆڕان ده‌كه‌نه هاوبه‌شی خۆیان و هه‌ڵوێستی هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه لاواز ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی یه‌كێتیی و گۆڕان له حكومه‌ت به ته‌واوی قسه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌له‌مێنرێت.
له‌م نێوه‌نده‌شدا هێزه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان به پێشكه‌شكردنی ئه‌و یاداشته تاوه‌كو هاتنی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان هه‌ر براوه ده‌بن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی دیكه به‌هۆی نه شاره‌زایی له یارییه سیاسییه‌كان و پرس نه‌كردن به راوێژكار و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی، به‌و نوسینه‌ی له باره‌ی قه‌رزه‌كان بڵاویكرده‌وه، دووباره تێكه‌وته‌وه، چونكه له لایه‌ك ده‌ڵی حكومه‌ت قه‌رزار نییه، له لایه‌كیش توانا نییه سه‌رۆكی حكومه‌ت به ته‌نها بۆ ئه‌و پرسه بانگهێشت بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره ش بكات ده‌بێت قوباد تاڵه‌بانی بهێنێته په‌رله‌مان رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی بكاته‌وه.
سه‌رۆك به‌م لێدوانه‌ی ته‌نها كارێكی نوێی بۆ ئامانج ره‌حیم دۆزیوه ئه‌ویش ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه له‌وباره‌یه‌وه بۆ په‌رله‌مان، له هه‌مانكاتیشدا هه‌رچی هه‌ڵوێست و موزایه‌ده‌ی چه‌ند مانگی رابردووی فراكسیۆنی یه‌كێتییه لاوازی كردوه، له دوای ئه‌وه‌ی واژووی خۆیان له‌سه‌ر بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كشانده‌وه.
كه‌واته سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆئه‌وه چوو بوو كه كه‌روێشك راوبكات، كه‌چی مامزی خۆمانی راوكرد !
هه‌ر بۆ زانیاریتان قوباد تاڵه‌بانی رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له ده‌رچوواندنی یاسای ژمارە(۷)ی ساڵی ۲٠۱٥، یاسای ڕاکێشانی مایە لەڕێگای قەرزکردن لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق، تاوه‌كو ئێستاش سه‌رۆكی بۆرده‌كه‌یه و دوای هه‌وڵێكی زۆر له ساڵانی رابردوو نه‌یتوانی یه‌ك دینار له ده‌ره‌وه قه‌رز بكات.