گەشەی سیاسی ،لە کوردستانێکی قەیراناویدا!
2020-05-28 14:59:23
رێبوار عەلی چەلەبی
فەلسەفەی کوردبوون ھزی مرۆڤی کوردە لە رۆژی بوونیەوە ،ھەر ئەوەشە ماوەی سەدەیەکە خەباتی کوردی گڕداوە و شەڕی مانەوەی خۆی کردووە.
ئەم ھزرە جیاوازە لە چەمکی کوردایەتی ،کەزیاتر داھێنانی پارتیە و بۆبەرژەوەندی خۆی بەکاری ھێناوەو ھێزەکانی تریش وەدوی کەوتوون و کاوێژیان کردۆتەوە...
بەری ئەو خەباتە لە ساڵی ١٩٩١ وە ھەرێمێمێکی سەربەخۆ و دەسەڵاتێکی کوردیی لێ کەوتەوە.
ھەرێمی کوردستان لەدوای راپەرینەوە،چووەقۆناغی بنیادنان ..
دەسەڵاتی کوردی ھەر لەسەرەتاوە،بەبێ پلان کەوتنە ھەڵەی ستراتیجی گەورەوە و ھەرێمەکەگرفتاری ململانێی ناعەقڵانی و لاوازی کاگێڕی بوو،کە دواجار سەری لە ناکارامەی سیاسی و گەندەڵی جۆربەجۆرەوە دەرچوو،ماوەی ٢٩ساڵە بەردەوامە و ئێستا گەیشتۆتە لەتکەی قەیرانەکان و داڕزانی سیاسی و داروخانی ئابووری.
لە بەرامبەردا ھێزەکانی تر،ھەوڵیانداوە فشار لەسەر دەسەڵات دروستبکەن و گۆڕانکاری و گەشە بێننە ئاراوە،ئەو رەوتە زنجیرەیەک ھەوڵ و کاری بەردەوامە ھەوراز و نشێوی بینیوە ،بەڵام نەوەستاوە....
ئەگەر چی سەرەتا کۆکۆمۆنیستەکان دژی دەسەڵات وەستانەوەو داوای گۆڕانکاریان کرد،ھەرئەوەندەیان بۆکرا شورای گەڕەکەکان دروستبکەن و رەخنە لەدەسەڵاتی فیوداڵی کوردی بگرن .
دواجار بیروڕاتوندوخەیاڵاویەکانیان کەناری خستن!
دوای ێەوان ئیسلامیەکان پرۆژەی گۆڕان و چاکسازیان ھەڵگرت ،کاریان لەسەر پەروەردە و پێ گەیاندنی مرۆڤی کورد دەکرد،بەڵام بەھۆی گۆڕینی ئامانجەکان و چونەناودەسەڵات و ململانێی توندی ناوخۆیانەوە، لەسەر دەسەڵات و پۆست و پایە!لاوازی کردن و پاشەکشەی پێ کردن...
دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩قۆناغی بزوتنەوەی گۆڕان ھاتەکایەوە،(نەوشیروان مستەفا )لەکاتی گونجاودا پرۆسەی وەستاوی گۆڕانکاری گڕداو تائاستێکی گەورە ھەڵی کشاند، لەروی تێۆری و ھەڵوێستەوە کلتورێکی دەوڵەمەندی ھێنایە ئاراوە،بەڵام ئەویش بە ھۆی ململانێی توندی پارتی و یەکێتیەوە داڕشتنی چەندین پلان لەدژی وەستانیان ،کاک نەوشیروان ئەگەرچی رەخنەی لێ دەگیرێت !و لە خاڵی لاوازیی بەدەر نیە،بەڵام بەراستی کوردستانی بردە قۆناغێکی تری خەباتی ئۆپۆزسێۆنیەوە.
لەدوای ساڵی ٢٠١٧ دوو ھێزی تازە لەدایک بوون ،بە مەبەستی نەوەستانی پرۆسەی گۆڕانکاری و گەشەی سیاسی .
ھاوپەیمانی بەسەرۆکایەتی د.بەرھەم ساڵح
کە سەرەتاکەی راچەنینێکی گرنگ بوو ،بۆ داواکاری دادپەروەری و ھەڵگەڕانەوە لە زۆردای.
بەڵام بەداخەوە دواتر ،ھاوپەیمانێتیەژە ھەڵوەشایەوە و ئەوەشی مایەوە پەرتەوازە بوون و کاریگەریان کەم بوویەوە.
دوا ھێز کە ناو ئەو کەشی نائومئدیەی ریفڕاندۆمەشومەکەدا دروستی کردبوو،
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عبدولواحد،بەبیرکردنەوەیەکی رادیکاڵانە کە راستەوخۆ داوای کۆتاھیھێنان بە حوکمڕڕانی دوو بنەماڵە دەکات،لە ماوەی ھەشتمانگدا توانی ٤کورسی پەرلەمانی عێراق و ٨کورسی پەرلەمانی کوردستان بێنێت و سەرەڕای پیلانە قورسەکانی دەسەڵات بۆ لە باربردنی ، ئەوھێزەبووەتە ئۆپۆزسیۆنێکی سرکی دژە دەسەڵات و لە رابەرایەتی کردنی بزافی ناڕازی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە...
ئەم خەباتە مەدەنیە،زنجیرەیەکە دەکرێت کەسان و بزافی تر تەواو تۆکمەی بکەن،نەک بیشکێنن و لە خاڵی سفرەوە دەستپێبکەنەوە!
بزاڤی رێنیسانسیش لە ئەوروپا ھەروا رۆیشتووە ،چەندین بیرمەندو نوسەرو زانا و کارەکتەری سیاسی بەشداربوون لە دروست بوون و گەشەکردنیدا و دواجار تەواو کراو گەێنرا بە پایان و سەری گرت و سەرکەوتنی بەدەستھێنا و شارستانیەتی ئەوروپای بەرھەم ھانی..