تێڕوانینێک....سیستمی تەندروستی و لامەرکەزیەت
2020-05-26 22:21:36
د. ماردنی عوسمان
بەشی یەکەم:
یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی بەرەو پێشچوون و چالاک کردنی سیستمی تەندروستی وا دەردەکەوێت لە لامەرکەزیەتی تەندروستی دا خۆی پێناسە بکات و ببینێتەوە، یٔەویش بە پێدانی دەسەڵات و بەرپرسیارییەتیەکان لە دەسەڵاتی ناوەندی بۆ دەسەڵاتی ناوچەیی بۆ هەریەک لە بواری پلان و ڕێکخستنی کارگێڕی و دارایی و بەکاربردنی سەرچاوە مرۆییەکان و
ڕیزبەندی خزمەتگوزاریە کان و پێداویستیەکان و داڕشتنی پرۆگرامەکانی تەندروستی بەپێ ی پێویستی هەنوکەیی و پێویستی زۆری هاوڵاتیان لە ناوچە و شوێنە جیاوازەکان و تەنانەت دوورە دە ستەکانیش، بەڵام کەمتەرخەمی لە گرنگیدان بە پرۆسە کارگێڕییەکان لە نێو فەرمانگە و دەزگا تەندروستیەکان دا هێشتا کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەرتواناو چالاکیە جۆراوجۆرەکانی چاودێری تە ندروستی لەبەر یٔەوە یە بەرهەمە یٔابوریەکان هەمیشە دەپوکێنەوە و دەبنە هۆکاری دروست کردنی کەشێکی نەگونجاوی نا تەندروست.
بۆیە وا پێویست دەکات کە هەنگاو بنرێت بە دابین کردنی جێگرەوەیەکی کارا وە ک لامەرکەزیەتی تەندروستی بۆ بەدەستهێنانی یٔاستی تەندروستیەکی باش کە هاوکارو ڕێگە پێدەر بێت بۆ کۆمەڵگە تا ژیانێکی باشیان هەبێت وهاوتەریب بێت لەگەڵ لایەنە یٔابوری و کۆمەڵایەتیەکان.
وە ک سەلمێنراوە لە یٔەزمونە کۆنەکاندا تەنها دەسنیشانکردنی گرفتە تەندروستیەکان بەس نیە بۆ هەموو قۆناغەکانی گەشە پێکردنی تەندروستی لەبەریٔەوە نەبونی دەسە ڵاتی کارگێڕی و یٔابوری یەکسان بۆ لایەنی تەندروستی لە دابەشکردنی سەرچاوە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لایەنێکی ترو گرفتێکی تر دە بێت بە یٔاسانی پە سەند و پەیڕەو ناکرێت،
هەست دەکرێت کە لەیٔێستادا دەزگا تەندروستیەکان و ژێرخانی یٔابوری و فە رمانبەر و بەکاربەرانی تەندروستی و کەلوپەل و یٔامێر و سەرچاوەی داراییی و داڕشتنی پرۆگرامەکان لە یٔاستێکی نەخوازراودان بۆیە دەبێت دان بەوەدا بنێین کۆڵەکە و بناغەی هەرەمی سیستمی تەندروستی هێشتا لە یٔاستی پێویست دا نیە
وە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان کەرتەکانی ناوەوەو دەرەوەی تەندروستی تایٔێستاش سنوردارە و پێویستی بە گۆرانکاری هەنوکەیی هەیە و
هەروەها هاوبەشی گۆمەڵگاش لایەنێکی ترە کەپێویستی بەزیاتر هەوڵ و کۆشش و ڕێکخستنی زیاتر هەیە بەجۆرێک زەحمەتە بتوانرێت وێنەی تەواوی نەخشەی سیستمی تەندروستی بکێشرێت لەلایەن پەیکەری ڕێکخستنی وەزارەتی تەندروستی لە لایەن دەسەڵاتی مەرکە زیە وە وە زۆر جار بەوە لە قەڵەم دەدرێت کە یٔەم پەیکەرە تەنها کارنامەو بەڵگەیەکی دانراو پارێزراوە لەسەر یٔاستی ناوەندی وە هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە ،بەڵام لەسەر یٔاستی ناوچەیی چالاکی و خزمەتی تەندروستی بە یٔێستاشەوە دەناڵێنێت بە دەست کەمی کارمەندان و فەرمانبەرانی هونەری وکارگێری بەتوانا و وە یٔەو پێداویستیانەی تر کە هەنوکەین و لە کاروباری خزمەتگوزاریدا بەکاردەهێنرێت لە هەمان کاتیشدا ڕێگەپێدراویش نین یٔەم دەزگا تەندروستیانە لە ڕووی دە سەڵات و لێپرسراوێتی و بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی سیستمی تەندروستی.
بەشی دووەم:
دەتوانین بڵێین ڕەنگە مەرکەزیەت لە هەرێمدا لە قۆناغێکی مێژووییدا گرنگ بووبێت بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات و گەشەی یٔابوری و کۆمەڵایەتی، بەڵام بەردەوام بوون لە و مەرکەزیەتە خۆی لە خۆیدا زۆر لەسەر هەرێمەکەمان کە وتووەو هۆکاربووە لە کەمکردنە وە ی سودەکانی مەرکەزیەت و گەیاندنی خزمەتە تەندروستیەکان بە سەرجەم هاوڵاتیان، لەبەریٔەوەشە مەرکەزیەتی تەندروستی هیچ گۆڕانکاریەکی یٔەوتۆی سەردەمیانەی بەسەردا نەهاتووە وە گیرۆدە بووە بە دەست کێشە و گرفتی زۆرەوە لە وانەش نەتوانراوە سەرچاوەی تەواوی خۆپاراستن و چاودێرییە تەندروستیەکان بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنە وەی کێشەو گرفتەکانی ناوەندە تەندروستیەکان ، یٔەگەر لا مەرکەزیەت هەبێت لە ژێر ناوی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات پێ ی ناوترێت لا مەرکەزیەتی تە واو چونکە لامەرکەزیەت مانای شۆڕکردنەوەی دەسەڵات نیە بە تەنها بەڵکو پێدانی دەسەڵات وکارکردن بەو دەسەڵاتانە دەبێت هەڵگری لێپرسراوێتی یاسایی ودەستوری هەبێت لە ڕووی بە کارهێنانی دەسەڵات وتوانای بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندنی کارەکان لە ڕووی کارگێڕی و داراییە وە وە یٔەم دە سەڵاتی بەڕێوەبردنە دوای وەرگرتنی دیاری بکرێت و بدرێت بە کارمەندان و فە رمانبەرانی دەزگا لامەرکەزیەکان هەتا یٔەوانیش هەست بکەن و بزانن کە ڕێگە پێدراون کارەکانیان ڕاپەڕێنن و توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ پیشاندانی شارەزایی و توانای تاکە کەسی و دەربڕینی ڕاوبۆچوونی زانستیانە و پزیشکیانە ی گونجاوی خۆیان. یٔەمەش دڵنیایی دەدات بە هەیکەلی ڕێکخستنی کارگێری و دارایی لە دەزگاو یٔەنجومەنە کارگێڕیەکان کە بتوانن ڕێگایەکی فەرمی ڕێک و پێکی یاسایی پەیڕەو بکەن بۆ خۆیان و بڕیار بدەن بە پێی یٔەو دە سە ڵاتانەی کە هەیانە بەمەش رۆتینی ڕۆژانەی کارەکان کەم دەبێتەوە ،لە م لایەنەوە یٔەنجومەنە تەندروستیەکان ڕۆڵی گرنگیان دەبێت لە پلان و ڕێکخستنی گشت بوارە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان و دیاریکردنی بەرپرسیاریە تی و دەسەڵاتەکان و بواری دامەزراندن و هەڵبژاردنی یٔەندامانی یٔەنجومەنەکان بەو شێوازەی لە دەزگا ڕاوێژکاریەکان و یٔەنجومەنە کارگێڕیە کان و دەزگا تەندروستیەکاندا هەیە و هە ڵبژاردنیان لە سە ر بنەمای بە توانایی و شارەزاییان دەبێت لە تێکڕای بوارە
تەندروستیەکاندا.
بەشی سێهەم:
لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم نەتوانێت هەڵگری قورساییەکانی سەرشانی بێت لە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستیەکاندا. پێویست دەکات بە دوای سەرچاوەی دەستکەوت و دابینکردنی داهات و چەندین ڕێگای زانستیانەی پێشکەوتووی سەردەمیانەی تردا بکە وێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و پەیڕەوکردنی تایبەتمەندی باشتر لە بواری تەندروستیدا بەو مانا یٔایدۆلۆجیەی یٔەمڕۆ هەیە کە لە وڵاتانی پێشکەوتودا بەدیدەکرێت و بۆتە هەوێنێک بۆ باشترکردنی یٔابوری بازارو کۆمەڵگاش یٔەویش بە پتەوکردن و پەیڕەوکردنی لامەرکەزیەتی تەندروستی. بۆیە بە گفتوگۆ کردن و ڕاوێژیکردن بە کەسانی پسپۆر لە بواری تەندروستی دا، لایەنی سودمەندی و خەرجکردن و یەکسانی و یٔاسانکاری و خێرا بە ڕێکردنی بوارەکانی تەندروستی بەدیدەکرێت. یٔەمەش لە ساڵانی ڕابردوودا بەزەقی دەرکەوت لە کاتێکدا کە بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکان و کە رت و دام و دەزگاکانی تە ندروستی تا ڕادەیەکی باش دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییان هەبوو کە بووە هۆی یٔەوەی تەندروستی سلێمانی و هەرێمیش بەگشتی بە رە و پێشچوونی باشی بە خۆیە وە بینی لەسە ر یٔاستی ناوخویی و جیهانیش تا گەیشتە یٔەوەی تەندروستی سلێمانی لە ڕیزبەندی یەکەمیدا بوو لە سە ر یٔاستی عێراق کە جێگای دڵخۆشی و پێزانین بوو بۆ هە موو هاوڵاتیانی هەرێم.
لە دوای سە رهەڵدانی ڤایرۆسی جیهانی کۆرۆناشدا تاڕادەیە کی زۆر باش بەڕێوبەرایەتیە گشتیە تەندروستیەکانی پارێزگاکان لە ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناداو لە بە رخەمخۆریان بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانیان و زیاتر بەکارهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییەکانیان سەرکەوتنێکی باشیان تۆمارکرد کە بووە جێی سەرنج و پێزانینی میدیا جیهانیەکان و ڕێخراوی تەندروستی جیهانی و هە روەها یٔەمەش لە کەمتەرخەمی و گوێنەدان بەلایەنە دارایی ،کارگێڕی،چاودێری، هەڵسەنگاندن پلاندانان و ڕێکخستن نەبوو بەڵکو بۆ خێرا فریاکەوتنی یٔەم بارودۆخە ناهەموارە بوو کە هەموو جیهان گیرۆدەی بوو بوون.
لە یٔێستادا لە هە موو کاتێک زیاتر پێویستە لە سە ر بنەمای کارگێری و دارایی نوێ ی لامەرکەزیەت کاربکرێت بۆ پێدانی دەسەڵات کە یٔە مەش پشت بە زۆر فاکتەرو ڕێگای جیاواز دەبەستێت کە دەکرێت پەیڕەو بکرێت بۆ یٔەوەی لە و ڕێگاو فاکتەرە کۆنانە دەربازببین کە ڕێگربوون لەبەردەم توانا مرۆییەکاندا وە دە رفەتیان پێنەدراوە تواناکانیان پیشان بدەن و بە گەری بخەن بە ڕێگای مۆدێرن و نوێ بۆ بە دیهێنانی گەشەی تەندروستی کە دەکرێت یٔەمانە لە سیستمی لا مەرکەزیدا جێیان بکرێتەوە، چونکە تا یٔێستاش خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان سنوردارکراون بە هۆکاری نەبونی پێداویستی و زۆر گرفتی جیاواز کە پێویستیان بە پێداچونە وە و دروستکردن و ڕێکخستنەوەی بەکۆمەڵ هەیە بەرامبەر یٔە و بەربەستانەی دێنە بە ر دەم بە گەڕخستن و جێبەجێکردنی لا مە رکە زیەت و لە سە روو هەموو یٔەمانەشەوە پێویستە فێربون و پێکەوە کارکردن هەبێت بە پێدانی دەسەڵات کە یٔەویش بنەمای خۆی هەیە کە هەموو پێکە وە هاوبەش بن لە بەڕێوەبردن و کارکردن و هاوکاری لەنێوان کارمەندان و فەرمانبەران بەگشتی هەروەک چۆن یٔەندامانی خێزانێک پێکەوە لە سە ر بنە مای پێکە وە ژیان کاردەکەن
دەتوانین بڵێین مە رکە زیە ت و لا مە رکە زیەت پێداویستی گرنگی سیستمی تەندروستین بەڵام یٔەمەش پابەندە بە لایەنی چۆنیەتی و ڕاگرتنی یەکسانی کە یٔایا بە دی کراوە لە مەرکەزیەت دا؟؟
وە لە یٔێستادا لامەرکەزیەتی تەندروستی باشترین چارەسەر دەبێت بەهەرلایەکدا بتەوێت هەنگاوی بۆبنێییت و بیجوڵێنیت و کاری جدی بۆ بکرێت لەگەڵ دابینکردنی کەش و هەوایەکی لەبار کە پێویستە بۆ گۆڕانکاری و
.پێشخستنی سیستمی تەندروستی ڕەچاوبکرێت