گرێبه‌ستیه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم مشته‌ی ناو هه‌مانه‌كه‌ن
2020-05-26 20:25:53
فه‌رهاد حه‌مزه
له گه‌رمه‌ی واژۆكردنی گرێبه‌ستیه نه‌وتیه‌كانی نێوان هه‌رێم و كۆمپانیا بیانییه‌كان له نێوان ساڵانی 2010-2012 حوسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی ئه‌وسای عێراق له سه‌ردانێكیدا بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ووتی (( میدیا كوردییه‌كان به‌وه تاوانبارم ده‌كه‌ن كه دژایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌م به‌ڵام دڵنیابن كه من گه‌لی كوردم خۆش ئه‌وێت به‌ڵام دژی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م كه زیان به عێراق ده‌گه‌یه‌نێت , له ئاینده‌شدا كورد پێوه‌ی گیرۆده ده‌بێت)) .
هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به روخساری هه‌رێمه‌وه ده‌یبینین ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خراپی جۆری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان كه له جۆری((گرێبه‌ستی هاوبه‌ش –عقد الشراكه )) ن . به‌پێی ئه‌م جۆره گرێبه‌سته نزیكه‌ی نیوه‌ی داهاتی نه‌وت ده‌چێته گیرفانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانه‌وه ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی بێ ئه‌زموونی و نه‌خوێنده‌واری كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم له بواری ئیداره‌دانی پرۆسه‌ی نه‌وتدا , ئه‌مه وێرای ئه‌و گه‌نده‌ڵیه به‌رفراوانه‌ی له نیوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌نجام ده‌درێت . به‌رێوبه‌رانی پرۆسه‌ی نه‌وت له هه‌رێمدا ته‌نها ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی یان تێدا كردوه‌و هیچ حیسابێكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كه نه‌كردوه, نه‌یان زانیوه گریبه‌ستی هاوبه‌ش له كه‌ی و له كوێ ئه‌نجام ده‌درێت , نه‌یان ده‌زانی گرێبه‌ستی هاوبه‌ش بۆ كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی یه كه بكه‌وێته شوێنێكی دووره ده‌ست یان له‌ناو ده‌ریادا بێت یا ئه‌وه‌تا هیچ زانیارییه‌كی پێشوه‌خت له باره‌یه‌وه نه‌بێت . نازانم چ حیكمه‌تێك هه‌یه له گرێبه‌ستی هاوبه‌ش بۆ كێڵكه‌ی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق كه 3 بیری له لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌وه تیادا هه‌ڵكه‌نراوه‌و زانیاری ته‌واو له سه‌ر ڕوبه‌رو بڕی یه‌ده‌كه‌كه‌ی تۆمار كراوه , هه‌مان شت بۆ كێڵگه‌ی خورماڵه كه هیچ نهێنیه‌كی شاراوه‌ی تێدا نه‌ماوه‌و تا قوڵی 1750 مه‌تر هه‌موو زانیارییه‌كی له به‌رده‌ستدایه , كۆمپانیای نه‌وتی باكوور 64 بیری تیادا هه‌ڵكه‌ندووه‌و له به‌رنامه‌یدا بوو په‌ڕه‌ی پێبدات و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته 250 هه‌زار به‌رمیل له رۆژیكدا , هه‌مان قسه‌مان هه‌یه بۆ كێڵگه‌ی ((تاوكی و شێخان)) .
چاكتر وابوو ئه‌م كێڵگانه‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی باكووردا ئیداره‌یان بدایه نه‌ك بدرایه‌ته ده‌ست كۆمپانیا بیانییه‌كان یان كۆمپانیا حیزبیه‌كان , چ پێویستی ئه‌كرد كۆمپانیا بیانی و حیزبی یه‌كان بكرێنه برابه‌شی حكومه‌ت و 50% قازانج بخه‌نه ته‌نگه‌ی باخه‌ڵیانه‌وه , ئه‌مه له كاتیكدا گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان له جۆری (( گرێبه‌ستی خزمه‌ت -عقد الخدمه ))ن و به‌ڕێژه‌ی 88% و12% قازانجه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن كه هێشتا زۆر له شاره‌زایانی نه‌وت ره‌خنه له ڕێژه‌ی 12% ده‌گرن و به زۆری ده‌زانن بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان .
ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم له سه‌ره‌تاوه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكردایه و به سووك سه‌یریان نه‌كردبایه نه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا تێك ده‌چوون نه بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕدرا نه ده‌گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئیعلانی شكستی ئه‌و حكومه‌ته بكات كه خوێنی هه‌زاران كوڕ‌و كاڵی ئه‌م گه‌له‌ی بۆ شاباش كراوه .
* كۆمپانیای نه‌وتی باكوور