رێواز حەملان
2020-05-26 10:07:20
سەرتیپ وەیسی كەریم
ئهوكاتهى مرۆڤ سنور و دەسەڵات و ئەرکی خۆی نەزانی، ئەوا لەبری ئاڕاستەکردنی سیاسەت لە دەوری کاردانەوەی سیاسەت دەخوولێتەوە. بۆیە ئەمەوێت چهند قسەیهك لەسەر شیکردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان بکەم بۆ قەرزەکانی حکومەت.
سەرەتا دەبێت بزانین سەرۆکی حکومەت چی ووت دەربارەی قەرز ؟
لە خولهكى ٨:١٠ سهرۆكى حكومهت وتى: حکومەتی ھەرێم ٢٧ ملیار ملیار دۆلار قەرزارە، بەشی زۆری ئەو قەرزەش لە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵە، بە ھۆی نە ناردنی بودجەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتە یەك لە دوای یەکەکانی عێراقەوه.
* سەرۆکی حکومەت باسی ئەوەی نەکردووە کە ٢٧ ملیار قەرزەکە پشتی بە یاسا بەستووە.
ئەی بۆچی سەرۆکی پەرلەمان وتارێکی لەسەر ئەو بنەمایە نوسیوە ؟ واتە بەرێز سەرۆکی پەرلەمان تەنھا ئەوەی بۆ سەلماندوین کە حکومەت ٢٧ ملیار قەرزەکە پاڵپشتی یاسای نیيە. لە کۆتای نوسینەکەش دەڵێ : ٢٧ ملیارەکە بە ھۆی پاشە کەوتی مووچە و قهرزى کۆمپانیاکان بووە. ئایا پێویستى دەکرد سەرۆکی پەرلەمان ئەوە بنوسێت و شەرمەزاری بۆ پەرلەمان رابگەیەنێت ؟ چونکە قەرزێك پاڵپشتی یاسای نەبێت دەبێت حکومەتی لەسەر ھەڵبوەشێتەوە نەك پاساوی بۆ بھێنیەوە، چونکە كهسێكى ساویلكهش ئەزانێ پاشەکەوتی مووچە و قهرز و پارە نەدان بە کۆمپانیاکان پاڵپشتی یاسای نیە و بە نایاسای کراوە، ئیتر سەرۆکی پەرلەمان بۆچی وا بە پەلە رۆڵی رێباز حەملانی بینی و ووتی قەرزەکە دەرەکی نییە، بەڵکو تەنھا دوو کێشەی ھەیە ئەویش ھی فەرمانبەرو کۆمپانیاكانه و بە یاسا نەکراوە!
من وتم ئێستا بە ھۆی ئەوەی بەیاسا نەکراوە ئەڵێت دەبێت سەرۆکی حکومەت متمانەی لێ وەربگیرێتەوەو دەبێت بۆ لێپرسینەوە بێتە پەرلەمان و بۆ پاشەکەوتی مووچەخۆرى بهشخوراو رێگهو یاسایهك باس دەکات بۆ گەڕانەوەی مووچە بۆ مووچە خۆران. بەڵام کە وای نەوت ئەترسم مەبەستی ئەوە بێت کە پاشەکەوتی موچە لە رابردوو پاڵپشتی یاسای نەبووە، بەڵام بۆ لە مەولا کەم کردنەوەی مووچە پالپشتی یاسای ھەی، کە یاسای چاکسازی یە کە پەرلەمان پەسندی کردووە . ئەمەش وا دەکات بەھۆی ئەم پاڵپشتیە یاسایە کەمکردنەوەی مووچە نەبێتە بەرز بوونەوەی قەرزی سەر حکومەت!!
* سەرۆکی حکومەت باسی ئەوەی نەکردووە قەرزی نێو دەوڵەتی کراوە.
ئەی بۆچی سەرۆکی پەرلەمان لە نوسینەکەی لە خاڵی ٤ ،٥ نوسینەکەی رێگاو شێوازی قەرزی نێو دەوڵەتی بۆ سەرۆکی حکومەت شی دەکاتەوەو بە نا راستەوخۆ رێگهی قەرزی نێو دەوڵەتی پیشان دەدات.
*سەرۆکی حکومەت ئەڵێت بەشێك لەو قەرزانە بە ھۆی نەناردنی بودجە بووە لە لایەن عێراق.بەر لە ھەر کەسێک سەرۆکی حکومەت بە ووتنی ئەم رستەیە بەر لە سەرۆکی حکومەت فەشەلی سیاسەتی سەرۆکی ھەرێمی راگەیاندوە، چونکە بە گوێرەی یاسای ژمارە ١ ی ساڵی ٢٠٠٥ی سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکی ھەرێم بەر پرسە لە سیاسەتی ھەرێم لە سەر ئاستی ناوخۆی و نێودەولەَتی، وە بەرێزی لێپرسراوی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانە، کە واتە سەرۆکی حکومەت دەلێت کە ئەوە سیاسەتی پر ھەڵەی سەرۆکی ھەرێم بووە بە ھۆکاری سەرەکی ئەو قەرزانە، چونکە سەرکەوتوو نەبوو لە سیاسەتێکی تەندروست لەگەل حکومەتی عێراق .
ئیتر لای من روون نەبوو کە ئێمە ھەمومان لە رابردوو و ئێستا قسەمان لەسەر فەشەلی سیاسەتی ئابوری و شکست ھێنان لە رێکەوتن لەگەل بەغدا کردووە، ئێستا بۆچی ھەمومان بوین بە رێباز حەملان، کە راوێژکاری ئابوری سەرۆکی حکومەتی ئێستایە و دۆستی سەرۆک حکومەتی پێشووە، ھاتوین شیکردنە و لێك دانەوە بۆ ژمارە و جۆری قەرز دەکەین زۆر بە روونتر لەوانەی لە بری ئەو بە رۆڵەکە ھەستاون. ئهى ئهوانهى تا دوێنێ دهیان وت حكومهت قهرزاره، بۆچى ئێستا دهڵێن قهرز نییه و ئیلتیزامه؟!
لە کۆتایدا من ووتارەکەی سەرۆکی پەرلەمان زیاتر لە دە جار خوێندۆتەوە لە یەك دێر باسی ئەوە ناکات حکومەت ٢٧ ملیار قەرزار نییە، بەڵکو ھاوشێوەی قسەکانی رێباز حەملان و رۆژنامە نوس و نوسهران قسهدهكات و دەلێت قەرزەکە پاڵپشتی یاسای نییە و بۆ مووچەو بەڵێندەران بووە و قهرزى نێودەوڵەتی نییە، ئیتر چاودێران و رۆژنامە نوسان چۆن وایان لێك دایەوە؟ ئەوە وەڵامەکە لای خۆیانە.
ئهوهش لینكى نوسین و لێدوانهكانى سهرۆكى پهرلهمان و رێباز حهملانه :
1. https://www.facebook.com/rewazfayaq/?__tn__=%2Cd%2CP-R&eid=ARCVGDHC5cV_nseB_QWHHYlkhaaE8JoXoooQp4CHdTVoihBI3-ivqX7jIWHNOlXFmO-b2YpY6xeHESv7
2.hhttps://www.kurdistan24.net/so/news/66fe37a0-f406-492e-9f73-53166c58b479?fbclid=IwAR2JitgIbUHvrm6n-5JVGj0QHLyKGv206GwjFjuev8eSK4SfFQ8Yzum2hbo