Draw Media

لە پشت دەرگاکانی جەهەنەمەوە

لە پشت دەرگاکانی جەهەنەمەوە

2020-05-26 08:49:17


بارام مەجید خان


چاوەڕوان ئەکرێت شانۆی سیاسی هەرێم ڕوبەڕوی گەردەلولێکی جەماوەی بەهێز بێتەوە.حکومەت و جەماوەر ئەبی لە سەرهەڵدانی رق و توڕەی جەماوە یەکدی تێپەڕێنن.ئایا ئەم یەکتر بڕیە گۆرانکاری ریشەی و درێژ خایەن بە دوای خۆیدا ئە‌هێنی؟ یا خود نا؟ئەوەی ئێستا لە هەرێم ئەگوزەرێ ئەو درزە گەورەیە کە خودی سیستەمی سیاسی لە کوردستان گرفتاری بوە.تا لیواری لە بەر یەک هەڵوەشانی گەیاندوە.
پەردەی یەکەم: خەڵک لە دو جەمسەرەوە بڕوا متمانەی بە حکومەت گەیشتوەتە نزمرین ئاست. لە سەر ئاستی سیاسی شانۆکە کاتیک ئاڵۆز بو کە لە دوای کۆنگرەی یەکیەتی، پارتی ئامادە نەبو موبارەکەی ئەم سەرکردایەتیە نۆیە بکات، کە تەقینەوە سیاسیەکی پەرلەمانی لێ کەوتەوە. هەڵپەساردنی بەشداری کۆبونەوەکانی پەرلەمان لە لایەن زۆرینەی هیزە سیاسیەکانی کوردستان ( بە ژماری پارتی سیاسی) دەرگاکانی پەرلەمانی بە نیوەداخراوی هێشتەوە! کە پایەێکی گەورەی گەمە سیاسەکە بو لە هەریم. هیزەسیاسیەکانی بردەوە سەر شەقام. بە تایبەت دەرکردنی هێزە ئیسلامیەکان لە گەمەی سیاسی کوردستان و گەرانەوەی ئەو هێزانە بۆ ناو مزگەوتەکان کە هیزی جەماوەری زیاتریان پێ ئەبەخشێ.لە سەر ئاستی ئابوری کایەکە کاتێک گەورەرین کاردانەوەی جەماوەری لێکەوتە کە سەرۆکی حکومەت بە زمانێکی پاراو رایگەیاند کە هەرێم ٢٧ میلیارد دۆلار قەرزدارە! ئەمەش خەڵکی بە یکجاری نائومێد کرد. پەیامی مردنی ئابوری هەرێمی دا بە گوێی خەڵکدا. سەرڕای لە دەست دانی متمانەی خەڵکی بە ئامارو داتاکانی حکومەت سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئجرائاتەکانی حکومەت هاوکاتە لە گەڵ نەمانی متمانەی نێوان خەڵک و حکومەت لە لایەک و شەری ساردی هیزە سیاسیەکان لە سەر ئاستی ناوخۆی کوردستان لە لایەکی تر.
پەردەی دووەم: قەیرانە یەک لە دوا یەکەکانی کوردستان و تێپەرێنی سێ دەیە حوکمرانی لە کوردستان و چاوەروانیەکی ٣٠ سالەی خەلک لەم ئەزمونە لە هەرێم ئاستی خواستە سەرتاییەکانی خەڵکی تیر نەکرد. لە ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری و موچەی شایستەی فەرمانبەرانی دەوڵەت. چ جای ڕێکنەخستنی ژیر خانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و ساسی کوردستان! جەماوەر توڕەیە. خەڵک ماندوە. نە چاکسازیەکان هیچ ئەنجامێکیان لێکەوتەوە و نە خەڵکی بڕوای بە بەڵێنەکانی کاربەدەستان ماوە. بەڵام هیزی بزوێنەری جەماوەر کییە؟ ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان لە لاوازترین ئاستدایە. ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە خەڵک ماندورترن. کەسایەتیە سیاسیە بەهێزەکان لە مەشدەدی سیاسی دیار نەماون. هەر جوڵانەوەیەکی جەماوەری لە کوردستان بە بڕوای من پشت بە چەند فاکتەرێک ئەبەستێ. یەکەم: هێزی ئایینی و مزگەوتەکان رٶلی پشتی پەردە و شمشیری هیزە ئیسلامیەکان دەبن. دوەم: ئەو خەڵکە نارازیەی کە هێشتا ئینتمای سیاسی خۆی یەکلا نەکردوەتەوە و بیزاری خۆی دەر ئەبڕیت. سێیەم: چینی مامۆستا و زانکۆکان و فەرمانبەران کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕابوردو ڕۆلی پیشەنگیان گێرا. چوارەم: هەندێک لە لایەنگرانی هێزەکانی حیزبەکانی ناو حکومەت.پێنجەم: هیزی ئۆپۆزسیون( کۆمەل.یەکگرتوو.نەوەی نوێ).
پەردەی سییەم: یەکیەتی و گۆران وەک دو هیزی پێکهێنەری حکومەت لە گەل پارتی چۆن هەڵویستی خۆیان دیاری ئەکەن. یەکیەتی کۆنگرەی چواری بەست.کۆنگرەی گۆرانکاری و ریکخستنەوەی هەیکەلی رێکخراوەی و ئیداری، و رێکخستنەوەی ئەدای سیاسی و روئیای ستراتیژی یەکیەتی بو سەر لەنوی. سەرکردایەتی نوێی یەکیەتی مەیلی سازشی نیە. بە وزەیەکی زۆرەوە هاتوەتەوە.جەبهەی یەکەمی لە پەرلەمان کردەوە کە رازی نیە لە ئەدای حوکمرانی. لە حکومەت چیتر رازی نیە بەوەی تیمی شاراوە لە پشت حکومەتەوە کاربکات و ستافەکەی لە حکومەت بینەری ڕوداوەکان بێت. ئامادەش نیە بەشداری هیچ پلانیکی ناوچەیش بکات دژی هیزەکانی پارچەکانی تری کوردستان. ستراتیژی نوێی یەکیەتی گەرانەویە بۆ ناو جەماوەر. ئیدی زەمانی خەلک بە حیزبی کردن بەسەر چو! ئەبی حیزب بکەیتەوە بە خەڵک، ئەمە ئەو ستراتیجیە کە وا ئەکات یەکیەتیەکی بە‌هێز بەڕیوە بیت. بزوتنەوی گۆران هێشا یەکلا نەبوەتەوە لە نیوان بەشێکی زۆری ئەندامانی و ئەوانەی لە ناو حکومەت و پەرلەمان نوینەرایەتی ئەو هێزە ئەکەن.بەڵام دەنگێک لە گردەکەوە دیت کە رازی نیە لە ئەدای حکومەت. پارتی لە دوای ریفراندۆم وەک هیزێکی بێخاوەنی ئیقلیمی و دەولی دەرکەوت. ئەوا بۆ جاری دووەم ئەو مەشهەدە دوبارە ئەبێتەوە.
دواپەردە: هێلێکی گشتی لە تێڕوانینی خەڵک بۆ پارتە سیاسیەکان خەمڵیوە، ئەوێش متمانەی خەڵکە بەم هێزانەی کوردستان.حیزبایەتی لە قەیرانێکی قوڵدایە. لە هەڵبژاردنەکانی پێشو خەڵکی پەیامێکیان دا بە قوێی ئەم هێزانەدا. بەشداری لاوازی جەماوەر لە هەڵبژاردنەکاندا. زۆرینەی خامۆشی خەڵک لە ماڵەکانیان نەهاتنە دەر و سندوقەکاناین بۆ کارگێڕەکانی هەڵبژاردن بە جێ هێشت. قەیرانی حیزبایەتی لە کوردستان جیاواز لە رەهەندە مێژویی و ساسی و ئابوریەکانی پەیوەندیەکی قوڵی بە شیوازی بەشداری ئەم پارتانە لە حوکمڕانیدا هەبوو.کاریگەری سیستەمی سیاسی کوردستان لە سەر هەیکەل و ستراکچەری ئەم هێزانە بەرهەم هێنانی پارتی هاوشێوە بوو. ئەم هێزانە لە ڕوی ئەدا و پێکهاتەیانەوە هاوشیوەی یەکترن.بیرمەندابی بواری سیاست پێێان وایە پارتە هاوشیوەکان ناتوانن ڕەگ لە جەماوەر و کۆمەڵگای مەدەنی وەر بگرن، هێندەی ڕەگ لە حکومەت دائەچێنن و پەیوەست ئەبن بە توانا مادی و مەعنەویەکانی حکومەت. ئەم شیوازە لە حوکمڕانی وەک نەخۆشی لە سیستەمە دیمکراسیەکان سەیر ئەکرێت. هێزەکانی ئۆپۆزسیونیش کاتێک هیرش ئەکەنە سەر سیستەمی حوکمڕانی، بە ئامانجی ڕوخاندنی کۆی حوکمڕانی ئەوا، ڕوبەڕی شێوازێک لە کۆدژی و پارادۆکس ئەبنەوە. ئەمە ئەو هەڵە مەزنەیە کە ئۆپۆزسێۆن ئەکەوێتە داوی. لە ئەنجامدا متمانەی خەڵک لە دەست ئەدات. بەڵام هیزە ڕاستڕەوە ڕادیکاڵەکانی وڵاتانی پێشکەوتوی دیمکراسی لە جهیان لەوە هۆشمەندترن کە داوای گۆڕانکاری لە کۆی سیستەم بکەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand