وتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و لۆژیكی كوردستانێكی به‌هێز!
2020-05-25 16:38:23
دانا مه‌نمی
من وه‌ها پێشبینیم ئه‌كرد له‌پای ئه‌و هه‌موو میحنه‌ت و ناخۆشی و تاڵی و هه‌ژارییه ،له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه دروستكراوانه‌ی كه پارتی و كابینه‌كانی پارتی له حكومه‌تدا خوڵقاندوویه‌تی، مه‌سرور بارزانی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان بكات و پاشانیش ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه ،به‌ڵام نه‌ریتی زۆرینه‌ی حكومه‌ت و به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵكار له ڕۆژهه‌ڵاتدا وه‌هایه كه له‌بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا به قسه‌ی زل و به‌ڵێنی بێكردار دڵی گه‌له‌كیان خۆش بكه‌ن و خۆشیان له به‌رپرسیاره‌تی بدزنه‌وه !
من وه‌ها پێشبینیم ئه‌كرد مه‌سرور بارزانی له وتاره‌كه‌یدا دان به هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و بێ پلانی وبێ به‌رنامه‌ی و شكستی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌یدا بنێت ، دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات ، به‌ڵام بڵێین چی كه خه‌یاڵ و خه‌ون و دونیابینیی دیكتاتۆره‌كان به ڕاپه‌ڕین وشورش نه‌بێت ده‌ستبه‌رداری كورسیه‌كه‌یان نابن !
من وه‌ها پێشبینیم ئه‌كرد مه‌سرور بارزانی له وتاره‌كه‌یدا كاتێك باسی بری ۲۷ ملیار دۆلار قه‌رزی حكومه‌ته شكستخواردووه‌كه‌ی كرد ،ئاشكرای بكردایه كه‌ئه‌و قه‌رزه هی چی یه‌و چۆنه و له‌كێ كراوه بۆچی كراوه؟! ئه‌ی داهاتی ساڵانی پێشوو له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان و گه‌شتیاری و داهاتی ناوخۆ چی به‌سه‌ر دێ؟ له‌كوێیه ؟ مه‌سرور بارزانی له وتاره‌كه‌یدا ده‌لێت :باشترین بژارده رێكه‌وتن وگه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌غدا.! ئێستا كه ژه‌نگی عێراقچێتی گرتونی و بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن ئه‌ی كارتی ڕیفراندۆم چی به‌سه‌ر دێ ؟ئه‌ی بریارنه‌بوو له عێراقی موفلیس جیابینه‌وه‌و بای بای له عێراق بكه‌ین ؟ ئه‌ی شۆره سوارانی ڕیفراندۆم شه‌هاده‌ی كوردایه‌تی و عێراقچێتی یان به به‌رۆكی ئه‌م و ئه‌ودا نه‌ده‌كرد؟
لۆژیكی "كوردستانێكی به‌هێز" لۆژیكی خێر‌و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و رێزگرتن له دونیای پلۆرالیزم نه‌بوو،دیوی شاراوه‌ی لۆژیكی كوردستانێكی به‌هێز! ناكۆكی و لێكترازان و بریاری زۆرینه‌و خۆسه‌پاندن و به‌گژداچونه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و دونیای پلۆرالیزمه، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه مه‌بن كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئاو وکاره‌با، سوته‌مه‌نی و هۆیه‌کانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون وهه‌لیكار، موچه،خویندن وته‌ندروستی لانی که‌می ژیان وه‌ک مافێک بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكات .
لۆژیكی كوردستانێكی به‌هێز! کۆسپێكی گه‌وره‌یه لەبەردەم یەکڕیزی و هونەره‌كانی كۆده‌نگی و پێکەوە ژیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ـــ بنه‌ماڵه‌یی دا كۆده‌نگی و یه‌كریزی نیشتیمانی توانده‌وه‌و سیمای ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان تۆختربوونه‌وه ،كارنامه‌ی پارتی وه‌ك حیزبی پێكهێنه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ندبوون بوو له سه‌ر بنه‌ماكانی شەراکەت و تەوافوق و هاوسەنگیی وەک پرنسیپ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستاندا ، به‌ڵام نیه‌تی پارتی له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م به دووی تۆڵه‌ی سیاسییه‌وه‌یه ،یه‌كه‌مین تۆڵه‌ی سیاسی به حوكمی زۆرینه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌لگرتنی پارێزبه‌ندی بوو له‌سه‌ر " سۆران عومه‌ر" ، ئه‌مه‌ش هه‌ولێكی رقاوی و شه‌ڕی كۆنه‌قینی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كه‌ی بوو له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه لایه‌نێكی دژ به پارتی بوون له پرسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱٥ ،ئه‌وكاته پارتی دژی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی وه‌ستایه‌وه‌و لایه‌نه‌كانی تری تۆمه‌تبار ده‌كرد كه ته‌وافوقی سیاسی یان تێكشكاندووه ،ئێستا بۆخۆی حه‌ڵاڵه كه گوێ له یه‌كێتی و گۆران و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌گرێت و ته‌وافوقی سیاسی تێكبشكێنێت !
به‌ڵام مه‌سرور بارزانی له وتاره‌كه‌یدا ڕاشكاوانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئەو ناكۆكییە لەمێژینەیەی كە لە نێوان خۆی و نێچیرڤان بارزانی ئامۆزایدا هه‌یه هه‌ڵماڵی ،هه‌ربۆیه له وتاره‌كه‌یدا به ناڕاسته‌وخۆ سیاسه‌تی نێچیرڤان بارزانی له كابینه‌كانی پێش‌و به كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزێكی زۆر‌و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و به سیاسیه‌تێكی هه‌ڵه له بواری دارایی و ئابوری و نه‌وت تۆمه‌تبار ده‌كات ، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئیراده‌ی هه‌یه‌و ڕاستگۆیه له ئه‌نجامدانی چاكسازی و سزادان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران ؟ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات با بفه‌رموێت له ناو حزبه‌كه‌یدا گه‌نده‌لكاران بداته دادگا ، ئه‌وكاتیش رێگا خۆش ده‌بێ بۆسه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و گۆران و حیزبه‌كانی تر تاچاو له هه‌نگاوه‌كانی بكه‌ن وده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵبگرن و چاكسازیی لە پێناوی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی دا ئه‌نجام بده‌ن .