Draw Media

چاکسازی بە قسە نابێ ئەزبەنی

چاکسازی بە قسە نابێ ئەزبەنی

2020-05-23 19:29:18


رێبین شەمامكی 

* ئەو ئەنجوومەنی ئاسایشەی تۆ سەرۆکی بووی رێگەتان نەدا  بە سیستەمی بایۆمەتری دا ڕەتببێ!
 دەزانی بۆ ئاسایشی وڵات پێویستت بە لەشکرێک لەو هێزی مووچەخۆرە نیە، بەڵکو پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی نیشتمانی، خزمەتگوزاری بەسە بۆ ئەوەی خەڵک ئینتمای بۆ وڵات بگەرێتەوەو بەخۆڕایی ببنە پاسەوان و پارێزەری هەرێم. 
*  ئەو ٢٧ ملیارەی کە بە میرات بۆ کابینەکەت ماوەتەوە، نابێ بپرسیت ئێوە نەوت کڕ بوونە یانەوت فرۆش ؟ بە چ حەقێک حەوت پشتی نەوەی داهاتوشتان خستۆتە ژێر بارێ قەرزەوە ؟  بڕۆ بیاندە دادگا با  ئیعدام بکرێن تاجارێکی دی کەسیکێ تر جورئەت نەکات قومار بە موقەدارتی ئەو میللەتەوە بکات. 
*  کارەساتە لە پێنج ملیۆن کەس زیاتر لە ملیۆن روبعێک موچەخۆرمان هەبێت! دوای بیست سالی تر نەوتی هەموو عیراقیش بەشی خانەنشینیانی هەرێم ناکات.
*  هەتا مووچە خۆری بندیوار و زیاد لە دوو مووچە نەبڕن چاکسازی فیشەکێکی چروکە و کەس سڵی لێ ناکات . بندیوارەکان هەژارانی ئەو هەرێمە نین زۆربەیان زیاد لە ئیشیکیان هەیە بەڵام لەبەر بێ عیززەتی نەفسیان  لە بۆ مووچە ئامادەن بە عینوانی خادیمی مزگەوت ، یان فەڕاشی مەکتەبیش مووچە خۆر بن! 
کێ لەبەر خاتری دەنگەکانی عەشیرەت و بنەمالە بە ناشەرعی دایمەزراندن ؟ بیانبڕە قیڕوسیاش لە و دەنگەیان!
کاتێ گوزەرانی فەرمانبەری ئەسڵی و خەڵک باش بێت ،  ئەوانەی بایکۆتی دەنگدانیان دەکرد، ئەو کاتە دەنگت پێ دەدەن ئەزبەنی.
* بڕۆن دەسەلات بدەنەوە دادگا،  بەش بەشێنی حیزبیان لەسەر لابەن، با چیتر ئەوانە نەگرن کە لە برسان هاوار دەکەن و قسەتان پێ دەڵێن، ئەوانەشی بە رۆژی روناک  دزی لەو میللەتە دەکەن و بە عەنتەری دەسوڕێنەوە و   حیسابیش بۆ کەس ناکەن!

*  لە رابردوو دنیاێک جاش و موستەشاری رژێمتان بە پلەی بەرز خانەنشین کردوە،  لەقوتی ئەو میلەتەی دەخۆن، کە تا دوێنی راوی پێشمەرگە و ئەنفالی کوردیان دەکرد ،
مووچەکانیان ببڕن، لە بەر خاتری دایک و ژنی شەهیدەکان!

* حەشاماتێک کادیری حیزبیتان بەپلەی وەزیرو موستەشارو بەرێوەبەری گشتی خانەنشین کردووە بیبڕن،
ئەوانە بوونەتە مشەخۆر بەسەر داهاتی ئەوگەلە لە کوێی دونیا بووە کادیری حیزب مووچە خۆری حکومەت بیت ؟
** دەتەوێ داهاتی هەرێم تەنیا نەوت نەبێ، بڕۆن قەدەغەی هێلکەو مریشکی تورکی و ئێران بکەن ، لە کاتێکدا کوردستان دەتوانێ نەک هی هەرێم بەڵکو هی هەموو عێراقیش دابین بکات.
** ئەزبەنی قەت  پرسیوتە هەرێم بۆچی ئاردی تورکی هاوردە دەکات؟
تۆ بڵێی هی موقەڕبینی دەسەڵات و خاوەن کۆمپانیاکانی حیزب کۆنترۆلیان کرد بێت یان لە ژێر فشاری تورکیان؟

**  خەڵک ئومێدێکی زۆری لەسەرت هەڵچنی بوو ئەزبەنی کە بۆ بڕیار ناگەڕێیتەوە  هیچ مەرجەعێک، کەچی دەست بۆ مەلەفە گەندەلیەکانی سەر رەفەی دەستەی دەست پاکی نابەی کەوا تۆزی لە سەر نیشتووە.
کەی توانیت ئەو بریارانە بدەیت،
ئەو کات من زەمانەتی مانەوەت و موژدەی سەرکەوتنی کابینەکەت پێ دەدەم ئەزبەنی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand