هەرێم بەرەو کوێ
2020-05-20 20:19:03
دانا نهقی
دۆخی سیاسی و ئابوری جیهان ڕوو لە داڕمانە هۆکاری ئەمەش ڕوونە کرۆنا شەت داونی بە جوڵەی دنیا کردوە، زاناکانی بواری ئابوری مەترسی ڕووخانی ئابوری زلهێزەکانی وەک ئەمەریکاو، دەوڵەتانی ئەوروپایان نەشاردۆتەوە پێیان وایە دەکەونە هەمان قۆناغی ساڵانی ١٩٢٧ بۆ شەلەل بونی بازاڕو بازرگانی جیهان. لە گەڵ ئەم بەڵایەیشدا دابەزینی نرخی نەوت بۆ خۆی تەمەنی کۆتایی هاتنی سەدەی ئەم ووزەییەی ڕاگەیاند، هەموو ئەم شڵەژانەی جیهان ڕاستەوخۆو ناڕستەوخۆ
کاریگەری دەبێت لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی. بەڵێ ووڵاتێکی پشت بەستو بە ڕێژەیی ٩٠٪ بە نەوت، وا دەکات زیاتر ناسەقامگیری ئابوری و کۆمەڵاتی و سیاسی هەبێت، بە نمونە بۆ زیاد لە پێنچ مانگە بەرمیلی نەوت لە هەرێم و عێراق بە کەمتر لە سی دۆلار دەفرۆشرێت ئەمەش بۆ هەر مانگێک بەم نرخە پێنچ مانگ کورتهێنانی بودجەی مووچەو تشغیلی کەم دەکات، گەر گریمان لە مانگی شەش نەوت بەرمیلی بگاتە پەنچا دۆلاریش ئەوا لە مانگی پێنچی ٢٠٢١ دۆخی بودجە دەچێتەوە پێش قۆناغی هاتنی کرۆنا، ئەمە بۆ عێراق وایە ئەبێت بۆ کوردستان چی کارەساتێک بخوڵقێت. دیقەت بەن سەقامگیری سیاسی لە ئەنجامی تەندروست نەبونی نێوان پارتی و یەکێتی یە، وە پێشبڕکێ ی نەوەکانی باوکی حیزب و شۆڕش لە سەر داهاتوی جێگە نفوسیان هەرێم بەرەو کوێ ئاراستە دەکات؟ نەوت و جوگرافیاکەی داهاتو بۆ لای کام جەمسەر لەنگەر پێ دەگرێت ئەمەریکی تورکی، یان ڕووس ئێرانی هەموو ئەمانە پرسیارن و هەرێمیش سەرگەردانە.
ئەمەی شرۆڤەی دەکەم ڕاستییە و هەمووی لە چاواڕوانی ئاکتی یەکێتی و پارتی یە بە گشتی و هەردوو هاوسەرۆک و پارتی بە ڕوونتر ، سەرەڕایی ئەمانە ئێستاش کات و دەرفەت هەیە بۆ کارو کردەی دروست بۆ داهاتویەکی باشتر لە ئێستا ڕەنگە خوێنەر پرسیار کات چۆن، وەڵام هەرێم گەر بەراوردی کەین بە واقعی دەراوسێکانی و دەوڵەتانی جیهان دۆخی کرۆنا ئاساییەو خراپ نیە، وە تا ڕادەیەک هەردوو حیزب چی وەک شەخص یاخود حیزب زۆر دەوڵەمەندن وە بە ڕەسمی کوردستانی باشور میراتی ئەوانە، بۆیە دەتوانن بە قەرز خۆیان وەرگرنەوە بۆ داهاتوو بەم خاڵانەی خوارەوە.
١- وازبێنن لە شەڕی کۆنە قین و پەراوێزخستنی یەکدی، بەمەش دەتوانن مەنەفێستی جیهانبینی خۆیان کەن بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم بۆ چەند دەیەیەکی تر.
٢-بە سفرکردنەوەو بێ ئەرزشکردنی یەکتری دەیان میل لە بۆچون و هزری نەوەی ئێستاو داهاتو خۆیان بە دەردەنێن.
٣- ئاوڕ بەنەوە وە بە ڕۆحی گەورەو دەوڵەتداری بیرکەنەوە، بەوەیی هەرێم خاوەنی یەدەگێکی باشی غازو نەوتە، بەمەش سەدەها هەنگاو دوایی دامەزراندنەوەی سیستەمی نوێی جیهان نزیک دەبینەوە لە ئەوروپاو ئەمەریکاو دنیا.
٤- بیرکەنەوە لە بوژانەوەی ژێرخانی ئابوریی و دانانی کارگەو وەبەرهێنانی بەروبومی ناوخۆی، کەی وەختی شەڕە گەڕەک و خۆ نواندنە، کات کاتی لێبوردنە لە میللەتی ڕەشو ڕووت نەک ڕاگەیاندنی شەڕی مایە پوچی ئەخلاق.
کوردستان چاودێری وورد دەکرێت لە لایەن دۆست ونەیارەکانی گەر نەزانن گەمە کەن لە کایە سیاسی و، ئابوری و تەنانەت هەواڵگیری و تێگەشتن لە دۆخی ناوچەکە ئەوا هەرێم ئاراستەی داهاتویەکی نادیار دەکەن!