چاره‌سه‌ر ته‌نیا رۆیشتنینانه!
2020-05-20 15:47:16
هونه‌ر حاجی جاسم
چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی کوردستانی عێراق ته‌نیا ڕۆیشتنی ئه‌م ده‌سه‌لاتدارنه‌یه، هه‌ر که‌سێکیش پرۆژه به‌مانه بدات به نوسین و قسه‌کردن، ئه‌وه به ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆ شه‌رعیه‌ت ئه‌دات به‌م نوخبه سیاسیه فاشیله‌ی کوردستانی عێراق!.
به‌داخه‌وه ئێستا خه‌لکانیكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن به‌ناوی نوسه‌ر، رۆشنه‌بیر، مامۆستای زانکو و چالاکوان ، که باسی دێته سه‌ر کوردایه‌تییه موزه‌یفه‌که و پیزدانیان هه‌ل ئه‌درێته‌وه، رێك ئه‌م خه‌لکانه وه‌کو بنه‌ماله سیاسیه‌کان بیر ده‌که‌نه‌وه و ئار‌گومێنت دێنی و ده‌با و خه‌ریکی درۆکردن ده‌بیت بۆ سه‌رانی مافیای کوردایه‌تیه‌که‌ی ریفراندۆم و ئابووری سه‌ربه‌خۆ!.
چارێگه سه‌ده‌ی رابردوو هه‌موو چاره‌سه‌ریه‌کان تاقیکرانه‌وه، هیچیان سودی نه‌بوو. بۆیه تاکه چاره‌سه‌ر ته‌نیا رۆیشتنی ئه‌مانه‌یه و هیچتر!.
هه‌روه‌ها هه‌ر که‌سێکیش له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه گوتی ئه‌لته‌رناتیڤ نیه، ئه‌وه بزانه ده‌یه‌وێت هه‌ر له‌گه‌ل گاڕانی کوردایه‌تیه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی و سه‌رانی گۆران و لایه‌نه‌کانی تر بێت!.
له کوردستانی عێراق به‌دیلی ئه‌م ده‌سه‌لاته هه‌یه، به‌لام په‌رته‌وازه‌ن!. هیوام وایه خه‌لکی کوردستانی عێراق پشتگیری ئێمه‌ومانان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی ریشه‌ی بێته کایه‌وه و هاونیشتمانیان رزگار بکه‌ین، له‌ده‌ست مافیاکانی نه‌وت و ئابووری سه‌ربه‌خۆ!.