سەرکردایەتی کردن...سەرمایە عەقڵ سیاسەت
2020-05-14 16:55:05
رامان مجید فقێ
روونە کە دونیای کەپیتالیزم و سەرمایەداری سەرچاوەی لەوە گرتوە،ئابوری سیستەمی سیاسی دونیا بەرێوە دەبات و پارە لە کوێ بێت سیاسەت دەچێتە خزمەتی.لە پێناو دەسکەوتنی سامانی زیاتر بۆ کرینی عەقڵ و بیرۆکە و دۆزینەوەی نوێ و نوێ کردنەوەی کۆمەڵگا و دەست راگەیشتن بە هەموو شت تەنانەت ئاسمانەکان بۆ جلەو کردنی کۆی هەسارەی زەوی.دواجار و لە ئەنجام دا دەست کەوتنی زۆرترین سەرمایە و خۆ نوێ کردنەوە و جێگیر تر کردنی سیستەمەکە و بەردەوامی دان بە حوکمڕانی.....
لە کوردستان بە تێروانین لە دونیا بینی سیاسیەکان و بەرێوەبردنی کۆمەڵگا و مێژووی چەندین ساڵەی ئیدارە دانیان.
روون بۆتەوە زۆربەی زۆری سیاسیەکانی ئەم هەرێمەیان بەڕێوە بردوە..هێشتا قۆناغی دەرەبەگایەتیان تێنەپەراندوە و لە سەردەمی سەرمایەداری دا خەریکی ئیدارە و دان و سیاسەت کردن و کۆکردنەوەی سامانن ..
جیاواز لە تەواوی دونیای سەرمایەداری بە هۆی کەم خوێندنەوە و نا تێگەیشتن لە فەلسەفەی ئەم جۆرە حوکرانیە و هەژاریان لە (خوێندنەوە و ڕۆشنبیری) باوەڕ نەبون بە هێنانی عەقڵ و گوێ نەگرتن بۆ عاقڵ مەند.بۆیە تا ئێستا سیاسەتی خێل دەکەن.... بەوەی پارەی زیاتر کۆدەکەنەوە بۆ کڕینی کەسایەتی ئەو کەسانەی کە زۆرترین خەڵکیان بە دەورەوەیە بێ ئاگا لەوەی کەسایەتیەکەت لەم کەسە سانەدەوە کەسەکە هیچی نامێنێتەوە بۆ پێ بخشین. ئەوەش بیر کردنەوەیەکی عەشیرەت گەرایە کە کار لە سەر کۆ کردنەوەی حەشامات دەکات.کەسی رۆژنامە نوس و نووسەری جدی دەکرن نەک قەڵم و عەقلەکەی دەیانەوێت بە عەقڵی ئەوان بنوسێن نەک خاوەنی خۆی بێت و ئەوان سودی لێوەر بگرن لەم کاتەش دا ئەوان خاوەن قەڵەمەکەیان کڕیوە نەک عەقڵ و قەڵەم .ئەوەش مانای وایە تەنها کەسێکیان کڕیوە کە کارمەندێکی تایپێستی ئاسییە.ئەوان ویستویانە پرۆفیسۆرێک و مامۆستایەکی زانکۆی خاوەن داهێنان بکڕن تا بیرۆکە بچوکەکانی خۆیان بۆ دابڕێژێتەوە نەک لە بیر و هزر و دونیا بینی مامۆستاکە سود مەند بن.
ئەوان هونەرمەند و مۆسیقا ژەن و گۆرانی بێژ و سینەما کاری بەناوبانگیان ویستوە بیکرن چونکە خەڵکی زۆر خۆشیان دەوێن و خەڵکەکەیان ویستوە نەک پێشکەوتنی هونەرەکە و بە پێشەنگ مانەوەی هونەر و هونەرمەندەکە..بە کڕینی لەم جۆرەش تەنها کەسەکە کڕاوە نەک شتی تر..ئەوان ئەوەندە هیلاک و ماندوو بوون لە دەشت و شاخەکان .کە لە شارن تەنها بۆ خۆشی بینین حەزیان لە چوونە دورەوەیە لە شار. بۆیە ڕقی دوونیایان لە کشتوکاڵ کردنە بۆیە نە جوتیار و نە ئەندازیار و پسپۆری نمونەی کشتوکاڵی دەکرن،نە بەروبومی خۆماڵیان لا گرنگە بیکرن.ئەوان پارە کۆدەکەنەوە لە پێناو کۆکردنەوەی پارەی زیاتر و کرینی کەسی زیاتر و بێ دەنگ کردنی زیاتری کۆمەڵگا تا زیاتر و زیاتر بە دەست بێنن. بە بێ ئەوەی بیر بکەنەوە کە وڵات بەڕێوە بردن پێویستی بە سیستەم و عەقلیش هەیە..بۆیە ئەنجام دەبینین لە بچوکترین قەیران توشی شلەژانی کۆمەڵایەتی دەبین .لەگەڵ بچوکترین کێشەی ناوخۆی توشی بەریەکەوتتنی زۆر توند دەبین تا ئاستی پێکدادان.لەگەڵ هەر ململانێ و دانوستانێک بە دونیای دەرەوەی خۆمان توشی گەورەترین دۆران دەبین .هەم لە جەنگ هەم لە دانوستان.لە هەر قەیرانێک کە دێتە پێش کۆمەڵگا روحی لە ناو دەستیەتی چونکە دڵنیایە ئەو باجەکەی دەدات و هەژاری زیاتر رووی تێدەکات..لە هەر شکستێکی سیاسی کە هەمیشە چاوەروانین سیاسیەکانە دژێکی ناوخویی یان دوژمنێکی دەرەکیمان بۆ دەدۆزنەوە و دەیکەنە هۆکار و پێمانی دەفرۆشنەوە و داوامان لێ دەکەن هۆشیارانە بیر بکەینەوە وهەلسوکەوت بکەین..بێ ئاگا لەوەی کە نا وشیاری و دابڕاوی ئەوانە لە ئیدارە و سیاسەت .ئێمەی رووبەروی دۆخێکی وا کردۆتەوە