دوو كورته وشه سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان
2020-05-13 15:02:27
د. هەردی مێد
دوای ١٨ ساڵ له دێواندنی بزوتنه‌وه‌كه و لێدان و كوشتنی چه‌نده‌ها جه‌نگاوه‌ر و سه‌ركرده‌ی، ئه‌مریكا ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كرد و ئیتر نایه‌وێت چیدیتر دژی هاتنه‌وه‌ی ئه‌و بێت بۆ سه‌ر شانۆی سیاسی وڵاته‌كه. گه‌ر ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا له به‌شێكیدا په‌یوه‌ندی به گه‌مه‌ی جیۆپۆله‌تیكه‌وه هه‌بێت، واته دروستكردنی له‌مپه‌ر و ته‌گوچه‌ڵه‌مه بۆ روسیای پۆتین، ئه‌وا له به‌شێكی زۆر و سه‌ره‌كیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان خۆی. ئه‌و توخمانه‌ی بونه‌ته مایه‌ی مانه‌وه و به‌هێزی و چوست و چالاكی بزووتنه‌وه‌كه له‌وانه‌یه زۆر بن. به‌رچاوترینیان خه‌سڵه‌تی سنوربڕی Cross-border بزوتنه‌وه‌كه‌یه له نێوان ئێران، ئه‌فغانستان و پاكستان دێت و ده‌ڕوا و هه‌میشه خۆی ڕێكده‌خاته‌وه. به‌ڵام، فاكته‌ری هه‌ره سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بنكه جه‌ماوه‌ری و ئه‌و سه‌رمایه ره‌مزیه‌یه كه بزوتنه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا و پاراستنی مافه‌وه به ده‌ستهێناوه.
ده‌زانم به لای زۆرینه‌ی خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌وه سه‌یره باسی یاسا و ماف له لای تاڵیبان بكرێت. به‌ڵام له راستیدا بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا‌و و په‌یڕه‌وكردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له به‌رده‌م یاسادا توانیوێتی سه‌رنجی زۆرینه‌ی ئه‌فغانیه‌كان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت. تاڵیبان له دامێنی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و بۆ زۆرینه‌ی گونده‌كان قازی تایبه‌تیان هه‌یه كه به به‌رده‌وامی له جوڵه و گه‌ڕاندان و ئه‌ركی دادوه‌رێتی و ناوبژیوانیان هه‌یه. ئه‌فغانیه‌كان به زۆری ڕوو له‌م قازیانه ده‌كه‌ن. له لایه‌ك به هۆی تێنه‌چونی پاره و نه‌بوونی روتین و سستی بیرۆكراسی. له لایه‌كی دیش به هۆی دادپه‌روه‌ری ئه‌م قازیانه له جێبه‌جێكردنی یاسا. قازیه‌كانی تاڵیبان له دڵسۆزترین كه‌سه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه هه‌ڵبژێردراون كه ئه‌گه‌ری كڕین و فه‌سادكردنیان لاوازه. خۆ گه‌ر له رابردوو یه‌كێك له‌مان كڕابن و له جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی یاسادا لای دابێت، ئه‌وا له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌كه له نێوبراوه. بۆیه نه‌زیهی و دادپه‌روه‌ریان له لای ئه‌فغانیه‌كان سه‌لمێنراوه و متمانه‌یه‌كی زۆریان به‌م قازیانه هه‌یه.
یاسا و ماف له لای تاڵیبان بریتیه له‌و گۆڕه‌پانه ره‌مزیه‌ی به به‌رده‌وامی تێدا یستویه‌تی فه‌رمیه‌ت و شه‌رعیه‌تی خۆی وه‌ده‌ستبێنێت. تاڵیبان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ماف و یاساوه وێنه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی حوكمڕان و به توانا بۆ حوكمڕانی دروست بكه‌ن، هاوتا دژی هه‌موو ئه‌و كڵێشانه ببنه‌وه كه بزوتنه‌وه‌كه وه‌ك بزاوتێكی به‌ربه‌ر و وه‌حشی نیشانده‌ده‌ن. له‌م رووه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌ن ده‌ریده‌خه‌ن كه چه‌ند ئه‌فغانیه‌كان متمانه‌یان به دادوه‌ری تاڵیبانه‌كان هه‌یه و پێیانوایه دوور له ده‌مارگیری و هه‌واداری یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
به كورتی یاسا له لای تاڵیبان هه‌ر ئامرازی حكومڕانی نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و شانسی مانه‌وه.