Draw Media

زمانی کوردی لە گوتاری دەوڵەتی عیراق

زمانی کوردی لە گوتاری دەوڵەتی عیراق

2020-05-10 14:51:15


سالار مەحمود
بەپێی دەستوری عیراق زمانی کوردی زمانی فەرمی دەوڵەتە، پێکەوە لەگەڵ زمانی عەرەبی.  لەمادەی چواری دەستور چەسپاوە.
 حکومەتی علاوی و مالکی و عەبادی و عبدالمهدیش گرنگی بە زمانی کوردی لە راگەیاندن و گوتاری فەرمی حکومەت نەدرا. کازمی بەجیاواز لەوان لەتویتەر بەزمانی کوردی راگەیەنراو دەرئەکات. هێشتا ئەمە بەس نیە. پێویستە لە رۆژنامەی فەرمی وەقائع  و لە ناوەندەکانی دەرەوەو نوێنەرایەتیکردنی دیبلۆماسی و رەسمی زمانی کوردی بەکار بهێنرێت.
نابێ شەرم لە زمانی خۆمان بکەین.
شەرم ئەوەیە زمانی کوردی بەکار نەهێنرێت. ئیتر بەسە خۆ بەکەم زانین. زمانی کوردی دەوڵەمەندترە لە زمانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە عیراق رەسمیە رێزنەگرتن لێی پێشێکاری دەستورە. 
لەماوەی رابردوودا چەن پەرلەمانتارێک لە پەرلەمانی عیراق بە کوردی مداخەلەیان کردو لەلایەن هەندێ لە شۆڤێنیەکان کاردانەوە دروت بوو، تووشی شڵەژان و دەنگەدەنگ بوون.  ئەم رەفتارە دژی بنەماکانی شەراکەت و دەستور بوو، بۆیە پێویستە بەفەرمی لە ئاخاوتن و گفتوگۆکاندا بەکار بهێنرێت و، بەردەوام بدرێ بە گوێی هەموو لایەکداو بچێتە پرۆتۆکۆڵی دانیشتنەکانەوەو تۆمار بکرێت.
لەهەمان مادە چواری دەستور بڕگەکانی تردا ئاماژە بە چاپی نەختینەو پول و پاسپۆرت و رۆژنامەی فەرمی دەکات، کازمی بە زمانی کوردی جیاوازی لەگەڵ ئەوانی پێش خۆی دروستکردوە. سەرەتایەکی باشە هیوادارم لە پشتیوانی مافە دەستوریەکانی کوردستانی عیراق دەست پێشخەر بێت.
ئەگەر ئەمە بکات مێژوویەکی جوان بۆ خۆی تۆمار دەکات وەک چۆن ئەوانی پێشتری نەیانتوانی لەلای کورد ئەو مێژووە تۆمار بکەن.
کەواتە لەم پرۆسەدا تەرجەمەکردنی بەرنامە حکومیەکەیەتی کەتیایدا هاتووە بەپێی دەستور کار دەکات بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێراەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتحادی. زیندووکردنەوەی رێکەوتنی ساڵی ۲٠۱۹ ی نێوان هەردوو لا گونجاوترین میکانیزمەو هەردوو لاش خۆیان ئامادە بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەو چوارچێوەیەدا.
کازمی دەرفەتێکی نوێیە، بۆ بەردەوامی مووچەی فەمانبەران و وەرگرتنی شایستەییەکان و هەنگاوان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی تر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand